هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

سەرکردەکانی جیهان سەرکۆنەی هێرشەکەی ئێران ده‌كه‌ن بۆسەر سەربازانی ئەمریکا لە عێراق

ئاژانسی فرانس پرێس

سکرتێری گشتیی ناتۆ، جێنس ستۆلتێنبێرگ وتارێک پێشکەشدەکات لە میانه‌ی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە کۆتایی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باکوری ئەتڵەنتیک کە تەرکیزیان خستە سەر ئەو دۆخەی پەیوەندیی بە ئێرانەوە هەیە، لە ئاستی باڵیۆزیدا لە بنکەکانی ناتۆ، لە برۆکسڵ، 6 کانونی دووەم. [کێنزۆ تریبیولارد\ئاژانسی فرانس پرێس]

سکرتێری گشتیی ناتۆ، جێنس ستۆلتێنبێرگ وتارێک پێشکەشدەکات لە میانه‌ی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە کۆتایی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باکوری ئەتڵەنتیک کە تەرکیزیان خستە سەر ئەو دۆخەی پەیوەندیی بە ئێرانەوە هەیە، لە ئاستی باڵیۆزیدا لە بنکەکانی ناتۆ، لە برۆکسڵ، 6 کانونی دووەم. [کێنزۆ تریبیولارد\ئاژانسی فرانس پرێس]

سەرکردەکانی جیهان چوارشەممە (8 کانونی دووەم) سەرکۆنەی هێرشە موشەکییەکەی ئێرانیان کرد بۆسەر ئەو بنکانەی عێراق کە سەربازانی ئەمریکی و بیانی لەخۆدەگرن و داوای کۆتاییهێنانی باگرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان تاران و واشنتۆنیشیان کرد.

ئێران رایگەیاند کە بۆ تۆڵەکردنەوەی فەرماندەی هێزی قودسی سەربە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، قاسم سولەیمانی لە هەفتەی رابردوودا ئەم کارەی کرد.

پێنتاگۆن رایگەیاند کە هێشتا "کار لەسەر خەمڵاندنی زیانە سەرەتاییەکان دەكات"، بێئەوەی هیچ زیانێکی گیانی دەستبەجێ بە فەرمی رابگەنێت.

سوپای عێراق رایگەیاند کە هیچ زیانێکی گیانی لەو 22 هێرشە موشەکییەی سەر ئەو بنکانەی سەربازانی ئەمریکا لەخۆدەگرن، نەکەوتۆتەوە.

سەرۆکی ناتۆ جێنس ستۆلتێنبێرگ وتی: "سەرکۆنەی هێرشە موشەکییەکەی ئێران بۆسەر ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق دەکەم. داوای ناتۆش لە ئێران ئەوەیە خۆی بە دووربگرێت لە تووندوتیژیی زیاتر."

لە پۆستێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وتی: "هاوپەیمانان بەردەوامدەبن لە راوێژکاری و پابه‌ندبوون به‌ ئه‌ركی راهێنانكردنه‌وه‌ لە عێراق."

ئەرکە 500 هێزییەکەی ناتۆ چالاکییەکانی راهێنانیان راگرت بەهۆی بەرزبوونەوەی مەترسییە ئەمنییەکانه‌وه‌، بەڵام ستۆلتێنبێرگ وتی دووبارە دەستپێدەکەنەوە کاتێک بارودۆخەکە باشترببێت.

بەرپرسێکی ناتۆ وتی هیچ سەربازێک لە هێرشەکەدا بریندارنەبووە. هاوپەیمانان سێشەممە رایانگەیاند کە بەشێک لە کارمەندەکانیان بە هۆکاری ئەمنی دەگوێزنەوە بۆ دەرەوەی وڵاتەکە.

'هێورکردنەوەی دەسبەجێ'

سەره‌کوەزیرانی بەریتانیا بۆریس جۆنسن بە پەرلەمانی وت: "ئێران نابێت ئەم هێرشە بێشه‌رمانه‌ و ترسناکانە دووباره‌بكاته‌وه‌ بەڵکو پێویستە لەجیاتی ئەوە هەوڵ بۆ هێورکردنەوەی دەسبەجێ بدات."

وەزیری دەرەوە دۆمینیک راب هۆشدارییدا کە شەڕێکی دیکە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست تەنها سوود بە "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) و "گروپە تیرۆریستییەکانی تر دەگەیەنێت".

بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جۆسێپ بۆرێڵ وتی: "خۆشکردنی ئاگری تووندوتیژی لە قازانجی هیچ لایەکدا نییە." هۆشداریشیدا کە قەیرانەکان بەربەست بۆ شەڕی دژ بە داعش دروستدەکەن.

وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا هەینی دانیشتنێکی بەپەلە رێکدەخەن سەبارەت بە ئێران بۆ تاووتوێکردنی ئەوەی یەکێتییەکە دەتوانێت چی بکات بۆ کەمکردنەوەی بارگرژی و ئاڵۆزییەکان.

سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپی ئورسولا بۆن دێر لێیێن، کە دۆخەکە دێنێتە بەر باس کاتێک دواتر چوارشەممە چاوی بە سەره‌کوەزیرانی بەریتانیا دەکەوێت لە لەندەن، وتی: "بەکارهێنانی چەک دەبێت بوەستێنرێت" تا جێ بۆ گفتوگۆ خۆشبکرێت.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ژان ئیڤس لۆ دریان داوای هێوردکردنەوەی دۆخەکەی کرد.

وتی: "فەرەنسا بەردەوام کاردەکات بۆ هێوردکردنەوەی بارگرژی و ئاڵۆزییەکان و لە پەیوەندیدایە لەگەڵ تەواوی لایەنەکان بۆ هاندانی سنووردانان و بەپرسیارێتی."

کۆتاییهێنان بە 'بازنەی ناکۆکی'

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا، ئانێگرێت کرامپ-کارێنباوەر بەتووندی سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد و داوای لە ئێران کرد کۆتایی بە "بازنە"ی ناکۆکی بهێنێت.

کرامپ-کارێنباوەر وتی ئەڵمانیا شەوی سێشەممە لەگەڵ وەزارەتی بەگری ئەمریکا لە پەیوەندیدا بووە، هەروەها "تەواوی کەناڵەکان"ی پەیوەندیکردن دەکرێنەوە له‌ هه‌وڵێكدا بۆ رێگریکردن له‌ ئاڵۆزبوونی دۆخەکە.

وتیشی ره‌نگه‌ له‌گه‌ڵ 13 وڵاتەکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كۆببێته‌وه‌ بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە.

وتەبێژێكی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئەنجێلا مێرکل وتی تەواوی لایەنەکان پێویستن بۆ "سنووردانان و چوونە سەر لۆژیکی گفتوگۆ و بەجێهێشتنی لۆژیکی تووندوتیژی".

ئەڵمانیا سێشەممە بەشێوەیەکی کاتی 32 له‌ سەربازەكانی لە کەمپێکی نزیک بەغدا گواستەوە.

سەره‌کوەزایرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو بەڕوونی باسی لەوە کرد کە ئەگەر هێرش بکرێتەسەر ئیسرائیل، هێرشدەکەنەوە.

وتی: "هەر لایەک هێرشمانبکاتەسەر گورزێکی تووند وەردەگرێتەوە."

هەڕەشەی میلیشیاكانی لایەنگری ئێران

فەرماندەیەکی باڵای حەشدی شەعبی چوارشەممە داوای "کاردانەوەی عێراق"ی کرد بۆ ئەو هێرشەی بووە هۆی کوشتنی سولەیمانی و جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی، ئەبو مەهدی موهەندیس.

فەرماندەی تووندڕەوی حەشدی شەعبی، قەیس خەزعه‌لی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڕەشەی کرد: "ئەو وەڵامە نابێت لە قەبارەی وەڵامەکەی ئێران کەمتربێت. ئەمە بەڵێنە."

میلیشیای حەرەکەت نوجەبای عێراقی پشتیوانیکراو لەلایەن ئێرانەوە سوێندی تۆڵەکردنەوەی موهەندیسی خوارد.

سێشەممە، سەرۆکی حەرەکەت نوجەبا، ئەکرەم کەعبی وتی گروپەکانی لایەنگری ئێران زیاتر یه‌كیانگرتووه‌ بۆ وەڵامدانەوەی ئەمریکا.

پێشتر جێگرەکەی داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی کردبوو بۆ یەکگرتنی هێزەکانی دژ بە ئەمریکا لە سەرتاسەری عێراقدا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500