هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

6 كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌وه‌ ده‌كوژرێن له‌میانه‌ی خۆپیشاندانه‌ خوێناوییه‌كانی به‌غدادا

ئاژانسی فرانس پرێس

له‌میانه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی دژبه‌ حكومه‌تدا، خۆپیشانده‌ره‌ برینداره‌كان چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن له‌ نزیك بانكی ناوه‌ندی له‌سه‌ر شه‌قامی ره‌شید له‌ به‌غدای پایته‌خت، له‌ 27 تشرینی دووه‌م. [سه‌باح ئارار\ئاژانسی فرانس پرێس]

له‌میانه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی دژبه‌ حكومه‌تدا، خۆپیشانده‌ره‌ برینداره‌كان چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن له‌ نزیك بانكی ناوه‌ندی له‌سه‌ر شه‌قامی ره‌شید له‌ به‌غدای پایته‌خت، له‌ 27 تشرینی دووه‌م. [سه‌باح ئارار\ئاژانسی فرانس پرێس]

رۆژی سێشه‌ممه‌ ( 26 تشرینی دووه‌م)، شه‌ش كه‌س كوژران له‌ چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌دا كه‌ تاڕاده‌یه‌ك هاوكات بوون له‌ پایته‌ختی عێراق، به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ ته‌ندروستی و ئه‌منیه‌كان و ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ خۆپیشاندانه‌ خوێناویه‌كانی دژبه‌ حكومه‌ت به‌رده‌وامن كه‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ به‌غدا و باشوری عێراقیان له‌رزاندووه‌.

هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی ڕانه‌گه‌یاند بۆ ئه‌و سێ ته‌قینه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كمجاره‌ توندوتیژی له‌مجۆره‌ له‌ پایته‌خت رووبدات پاش چه‌ندین مانگ له‌ ئارامی رێژه‌یی له‌دوای ده‌ركردنی رێكخراوی "دوڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له‌ وڵاته‌كه‌.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ پزیشكی و ئه‌منییه‌كان، ته‌قینه‌وه‌كان له‌ڕێی دوو ماتۆڕی مۆمبڕێژكراو و بۆمبێكی چێندراوه‌وه‌ ئه‌نجامدران كه‌ سێ گه‌ڕه‌كی شیعه‌ی به‌غدایان كرده‌ ئامانج.

سێ ته‌قینه‌وه‌كه‌ راسته‌وخۆ دوای ئه‌وه‌ روویاندا كه‌ عێراقیه‌كان ئاهه‌نگیان ده‌گێڕا به‌بۆنه‌وه‌ی بردنه‌وه‌ی یارییه‌كی تۆپی پێ له‌ قه‌ته‌رله‌ جامی وڵاتانی كه‌نداودا.

زیاتر له‌ ده‌ كه‌س برینداربوون و بۆ چاره‌سه‌ر گه‌یه‌ندرانه‌ نه‌خۆشخانه‌ی به‌غدا كه‌ پێشتر ژماره‌یه‌ك له‌ خۆپیشانده‌رانی تێدا چاره‌سه‌ر ده‌كرا.

هه‌ندێك له‌ عێراقیه‌كان له‌سه‌ر تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان لۆمه‌ی میلیشیاكانی سه‌ر به‌ ئێرانیان كرد كه‌ گوایا له‌ پشت هێرشه‌كانه‌وه‌ن.

خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان كه‌ داوای ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری ڕیشه‌یی ده‌كه‌ن له‌ سه‌ره‌تای تشرینی یه‌كه‌مدا له‌ به‌غدا و باشوری عێراق سه‌ریانهه‌ڵدا و بوونه‌ته‌ هۆی كورژانی زیاتر له‌‌ 350 كه‌س و برینداربوونی نزیكه‌ی 15,000 كه‌سی دیكه‌.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500