روسیا و رژێمی سوریا پێویسته لێپرسینه‌وه‌یان لێبكرێت له‌سه‌ر كوشتنی دڕندانه و شێواندنی جه‌سته‌ی پیاوێكی سوری له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوه روسیه‌كانه‌وه كه به دڕندانه‌ترین شێوه كوژرا و كوشتنه‌كه‌ی له‌سه‌ر ڤیدیۆ تۆماركرا، به‌گوێره‌ی پارێزه‌رێكی سوری.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ساڵی 2017، چوار به‌كرێگیراوی روسیا كه له سوریا چالاكن وه‌ك به‌شێك له گروپی واگنه‌ر بینراون كه پیاوێكی سوری گه‌نج ده‌كوژن.
گروپی واگنهرهێزێكی سه‌ربازیی تایبه‌ته كه كرێملین نكۆڵی له هاریكاریكردنیان ده‌كات و باوه‌ڕوایه له‌لایه‌ن ئیڤێگنی پریگۆژینه‌وه كۆنترۆڵ بكرێت، كه هاوپه‌یمانێكی سه‌رۆكی روسیا، ڤلادیمێر پۆتینه.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا، چوار پیاو ده‌بینرێن كه قاچی قوربانیه‌كه به ته‌ور ده‌شكێنن. سنگی وردوخاش ده‌كه‌ن، سه‌ری ده‌بڕن و قۆڵه‌كانی لێده‌كه‌نه‌وه و لاشه‌كه‌ی به قاچدا هه‌ڵده‌واسن پێشئه‌وه‌ی ئاگر له جه‌سته‌ی به‌رده‌ن.
![محه‌مه‌د ته‌ها ئیسماعیل عه‌بدوڵا له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوه روسیه‌كانه‌وه ئه‌شكه‌نجه‌درا و كوژرا له ساڵی 2017. [وێنه: jesrpress.com]](/cnmi_di/images/2019/11/27/21147-Syria-Wagner-victim-600_384.jpg)
محه‌مه‌د ته‌ها ئیسماعیل عه‌بدوڵا له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوه روسیه‌كانه‌وه ئه‌شكه‌نجه‌درا و كوژرا له ساڵی 2017. [وێنه: jesrpress.com]

دوو له ئه‌ندامانی گروپی واگنه‌ر كه ئه‌شكه‌نجه‌ی پیاوه سوریهكهیان دا و پاشان كوشتیان و جه‌سته‌یان شێواند له 2017 لێره‌دا ده‌بینرێن له‌م گرته‌یه‌دا له ڤیدیۆیه‌ك كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
باوه‌ڕوایه قوربانیه‌كه له سوپای رژێمی سوریا هه‌ڵهاتبێت.
رۆژنامه‌وانی سوری، محه‌مه‌د عه‌بدوڵا به دیارونای وت كه به‌گوێره‌ی هه‌ندێك راپۆرت، ناوی محه‌مه‌د ته‌ها ئیسماعیل عه‌بدوڵایه و نازناوی "حه‌مادی ته‌ها بوته"ی هه‌ڵگرتووه.
عه‌بدوڵا وتی ده‌ڵێن خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی خه‌ریته‌یه له ناوچه‌ی دێره زور.
وتیشی خزمه‌تی سه‌ربازیی زۆره‌ملێی خۆی له‌ناو سوپادا ته‌واوكردبوو، گهشتیكردبوو بۆ لوبنان بۆ كاركردن وه‌ك كرێكارێكی رۆژانه. له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ سوریا، داوای لێكراوه وه‌ك سه‌ربازی یه‌ده‌گ خزمه‌ت بكات له بنكه‌ی ئاسمانیی تیاس (T-4) له هه‌رێمی حومس.
عه‌بدوڵا وتی به‌ڵام هه‌ڵهاتووه و دواتر له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی روسیاوه له ناوچه‌ی كێڵگه نه‌وتیه‌كانی شاعیر ده‌ستگیركراوه و به‌ده‌ستی ئه‌وان كوژراوه.
تاوانێك كه نابێت چاوی لێبپۆشرێت
پارێزه‌ری سوری به‌شیر به‌سام به دیارونای وت: "نابێت كوشتنی سه‌ربازی سوری محه‌مه‌د عه‌بدوڵا چاوی لێبپۆشرێت".
وتیشی ئێستا چالاكوانه سوریه‌كان سه‌رقاڵی پێشكه‌شكردنی ناڕه‌زایه‌تین له كۆمه‌ڵه نێودهڵهتیهكاندا دژی ئه‌وانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ به‌رپرسن له بوونی گروپی واگنه‌ر له سوریا.
وتی ئه‌مه‌ش حكومه‌تی روسیا و سوپای روسیا ده‌گرێته‌وه كه پارێزگاری له به‌كرێگیراوانی گروپی واگنه‌ر ده‌كه‌ن.
به‌سام وتی رووداوه‌كه له چوار گرته‌ی ڤیدیۆییدا تۆماركراوه كه رێكه‌وته‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2017 و میدیای روسیاش زیاتر له یه‌كێك له ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه‌ی ناسیوه‌ته‌وه.
ده‌ڵێن ئه‌مه‌ش له‌ڕێی سۆفتوێری كۆمپیتهریی ناسینه‌وه‌ی روخساره‌وه ئه‌نجامدراوه.
به‌سام وتی رژێمی سوریاش به‌رپرسیارێتی ئه‌م تاوانه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌رشان له‌به‌رئه‌وه‌ی مافی داوه به گروپی واگنه‌ر و هێزه‌كانی روسیا كه له سوریا چالاكی ئه‌نجامبده‌ن به پاساوی پاراستنی دامه‌زراوه گرنگه‌كان.
وتیشی گرنگه لێپرسینه‌وه له هه‌موو ئه‌وانه بكرێت كه به‌رپرسن له‌م كارانه، نه‌ك ته‌نها ئه‌وانه‌ی تاوانه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.