شاره‌زایان به دیارونایان وت له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی سوریاوه، ئه‌و میلیشیا عێراقیانه‌ی له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه پشتگیری ده‌كرێن كاریان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه پیاوانی لاو رابكێشن بۆ شه‌ڕكردن تا پشتیوانی له رژێمی سوریا بكه‌ن و شه‌پۆلێك له شه‌ڕكه‌رانیان ناردۆته ئه‌ودیو سنوره‌كه‌وه.
وتیان ئه‌مه‌ش دابه‌شبوونه تائیفیه‌كانیان له سوریا و ناوچه‌كه‌دا چڕتركردۆته‌وه و درێژه‌یان داوه به شه‌ڕ له سوریا و به‌شدارییان كردووه له سه‌رهه‌ڵدانی گروپه توندڕه‌وه‌كاندا. ئه‌مه‌ش خۆی رۆڵی هه‌یه له فراوانکردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی رژێمی ئێران له ناوچه‌كه‌دا.
لێكۆڵه‌رێك له ناوه‌ندی توێژینه‌وه ستراتیژیه‌كان له عێراق، یه‌حیا كوبه‌یسی، وتی میلیشیا عێراقیه‌كان به‌شداریده‌كه‌ن له شه‌ڕی سوریادا وه‌ك به‌شێك له "ستراتیژیه‌تێك كه ئێران و سه‌ركرده‌كانی ده‌سته شیعیه عێراقیه‌كان له‌سه‌ری رێككه‌وتوون بۆ رێگرتن له هه‌ر لایه‌نێك ده‌سه‌ڵات بگرێته‌ده‌ست له سوریا،كه ئه‌وان به دوژمن له‌قه‌ڵه‌می بده‌ن".
په‌رله‌مه‌نتاری پێشووی عێراقی، ته‌ها لوهه‌یبی، به دیارونای وت كه ئێران بۆ ئه‌م مه‌به‌سته میلیشیا عێراقیه‌كان و حیزبوڵای لوبنانی خستۆته‌گه‌ڕ بۆ پشتگیری له رژێمی سوریا.
![جەنگاوەرە عێراقیه‌كانی سه‌ربه لیوای ئه‌بو فه‌زڵ عه‌باس بۆ وێنه‌گرتن راوه‌ستاون له سوریا. [خاوەنی وێنە: محه‌مه‌د عه‌بدوڵا]](/cnmi_di/images/2016/12/20/6841-iraqi_militias-_syria-600_384.jpg)
جەنگاوەرە عێراقیه‌كانی سه‌ربه لیوای ئه‌بو فه‌زڵ عه‌باس بۆ وێنه‌گرتن راوه‌ستاون له سوریا. [خاوەنی وێنە: محه‌مه‌د عه‌بدوڵا]
![جەنگاوەرە عێراقیه‌كانی سه‌ربه لیوای ئه‌بو فه‌زڵ عه‌باس شه‌ڕده‌كه‌ن بۆ پشتگیركردن له رژێمی سوریا. [خاوەنی وێنە: محه‌مه‌د عه‌بدوڵا]](/cnmi_di/images/2016/12/20/6843-iraqi_militias-_syria2-600_384.jpg)
جەنگاوەرە عێراقیه‌كانی سه‌ربه لیوای ئه‌بو فه‌زڵ عه‌باس شه‌ڕده‌كه‌ن بۆ پشتگیركردن له رژێمی سوریا. [خاوەنی وێنە: محه‌مه‌د عه‌بدوڵا]
وتی "ئه‌وه نهێنیه‌ك نیه" كه ئه‌و میلیشیایانه رۆڵ ده‌بینن له گڕدانی ناكۆكیه‌كان له سوریا و هانی دووبه‌ره‌كیه تائیفیه‌كان ده‌ده‌ن "كه ئاژاوه‌ی خستۆته ناوچه‌كه‌وه".
گۆڕانه دیمۆگرافیه به‌رفراوانه‌كان
پارێزه‌ری سوری، به‌شیر به‌سام، كه له قاهیره داده‌نیشێت، وتی ئامانجی ئێران "بۆ كۆنترۆڵكردنی پرۆسه‌ی بڕیاردان له سوریا و به‌رفراوانكردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی له چه‌ند وڵاتێكی تریشیدا"، پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌یه كه پێویستی به پشتگیریی زۆره.
به‌سام به دیارونای وت هه‌ربۆیه‌ش سوپای پاسداران مه‌به‌ستێتی، به تێوه‌گلانی میلیشیا شیعه‌كان له نه‌ته‌وه‌ی جیاواز، روپۆشێكی تائیفی بداته ده‌ستێوه‌ردانی له سوریادا.
وتی هه‌ربۆیه‌ش هه‌ڵمه‌ته‌كانی سوپای پاسداران بۆ هاندان له عێراق و شوێنانی تری ناوچه‌كه ته‌ركیز ده‌خه‌نه‌سه‌ر پێویستی به پاراستنی شیعه و جێگا پیرۆزه‌كانیان، "به‌تایبه‌تی مه‌زاری سه‌یده زه‌ینه‌ب له دیمه‌شق".
بردنه‌ناوه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی گه‌وره له شه‌ڕكه‌ری عێراقی بۆ سوریا پێكهاته‌ی دیمۆگرافیی سوریا ده‌گۆڕێت ، به‌سام وتی و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه شه‌ڕه‌كه هه‌رچی زیاترە به‌سه‌ر هێڵە تائیفیه‌كانه‌دا دابه‌شده‌بێت.
وتی سروشتی شه‌ڕه‌كه له سوریا گۆڕاوه "له راپه‌ڕینێكی جه‌ماوه‌ریه‌وه بۆ شه‌ڕێكی تائیفی،" چونكه گروپه توندڕه‌وه‌كانی وه‌ك "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) و به‌ره‌ی نوسره -- كه ئێستا به به‌ره‌ی فه‌تحی شام ناسراوه -- شه‌ڕده‌كه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌لكێشانی شیعه.
وتیشی هه‌ڵپه‌ی ئێران بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتێكی زیاتر به‌سه‌ر میلیشیا شیعه‌كاندا له سوریا و عێراق و لوبنان، "هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه بۆ ئاسایش و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا له مه‌ودای درێژدا" له‌به‌ر رۆشنایی ته‌ماحه‌كانی بۆ په‌لكێشان و به‌رفراوانبوون.
كوبه‌یسی وتی به‌شدرابوونی میلیشیا عێراقیه‌كان له سوریا ململانێی تائیفیی له عێراقیش زیادكردووه ، كه كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنیی هه‌یه لەسه‌ر كۆمه‌ڵگەی عێراقی.
وتیشی: "عێراق وڵاتێكی فره‌نه‌ته‌وه و فره‌ئیتنیە و ئه‌م دابه‌شبوونه تائیفیه ده‌شێت رۆڵی هه‌بێت له دابه‌شبوونی زیاتردا و به‌رفراوانبوونی ناكۆكیه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌تی ئامانجه‌كانی داعش بكات."
رۆژنامه‌وانی سوری محه‌مه‌د عه‌بدوڵا به دیارونای وت كه له ئه‌كاونته‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئه‌و عێراقیانه‌ی روانیوه كه بۆ میلیشیاكانی هه‌واداری رژێمی سوریا شه‌ڕده‌كه‌ن.
هه‌وڵه‌كانی سوپای پاسداران بۆ هاندان
وتی له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت كه تێوه‌گلانی شیعه عێراقیه‌كان سه‌رچاوه ده‌گرێت له "پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی راسته‌وخۆ و ئاشكرا كه له‌عێراقدا ئه‌نجامده‌درێت بۆ هاندانی تێوه‌گلان له شه‌ڕه‌كه‌دا".
وتیشی ئه‌مه به‌سه‌ر لاوانی عێراقیدا ده‌سه‌پێنێت كه مه‌زاره ئایینیه‌كانی سوریا بپارێزن یان پاداشتێكی داراییان ده‌ده‌نێ بۆ شه‌ڕكردن له‌وێ. ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد كه ئه‌و هه‌وڵانه زیاتر له‌ده‌وری هه‌ژاران و بێكاران له به‌غدا و نه‌جه‌ف و به‌سره چڕده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها وتی دوای گردبوونه‌وه له عێراق، ئه‌و كه‌سانه‌ی تازه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته راكێشراون، ده‌گوێزرێنه‌وه بۆ ئێران و له‌وێ راهێنانێكی سه‌ربازیی 40 رۆژییان پێدەکریت له كه‌مپه‌كانی سوپای پاسداران‌دا له ناوچه‌ی ئه‌هواز، كه ناسراوترینیان كه‌مپی راهێنانی شه‌هید حه‌بیب ئه‌ڵاهیه.
وتی راهێنانه‌كان بریتین له رێنومایی بۆ شه‌ڕی ناوشار و هه‌روه‌ها وانه ده‌رباره‌ی بڕوا بۆ پته‌وكردنی هه‌واداریی تائیفییان.
ئنجا ده‌رچووه‌كان ده‌گوێزرێنه‌وه بۆ دیمه‌شق به فڕۆكه، به‌زۆری وه‌ك حاجی یان نوێنه‌ری ئه‌و كۆمپانیا عێراقی یان ئێرانیانه‌ی له سوریا كارده‌كه‌ن ، عه‌بدوڵا وتی.