ته‌حریری شام، كه هاوپه‌یمانێتیه‌كی نوێیه له‌و گروپه توندڕه‌وانه‌ی له سوریا شه‌ڕده‌كه‌ن، به‌ئاشكرا له ئه‌نجومه‌نی شورای موجاهیدینی پێشوو ده‌چێت، كه هاوپه‌یمانێتیه‌ك بوو له‌و گروپه توندڕه‌وانه‌ی له عێراق شه‌ڕیانده‌كرد، شاره‌زایانی بواری گروپه توندڕه‌وه‌كان به دیارونایان وت.
رۆژی 28 كانونی دووه‌م به‌ره‌ی نوسره و چوار گروپی ئۆپۆزسیۆن - نوره‌دین زینكی، لیوای ئه‌لحه‌ق، به‌ره‌ی ئه‌نسار ئه‌لدین و جه‌یشی سونه - رایانگه‌یاند كه هاوپه‌یمانێتیه‌كی نوێیان پێكهێناوه به‌ناوی ته‌حریری شام (رزگاركردنی سوریا).
ئه‌م پێكهاته نوێیه، كه ده‌یان گروپی هاوشێوه‌ی تر و ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌ندامان و به‌رپرسانی ئه‌حرار ئه‌لشامی له‌خۆگرتووه، له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌ی پێشووی ئه‌حرار ئه‌لشامه‌وه، هاشم شێخ ئه‌بو جابر، فه‌رمانده‌یی ده‌كرێت، كه ناسراویشه به ئه‌بو جابر شێخ.
هه‌ردوو هاوپه‌یمانێتیه‌كه ئیدیعای په‌یوه‌ندییان ده‌كه‌ن به قاعیده‌وه: ته‌حریر ئه‌لشام له‌ڕێی به‌ره‌ی نوسره‌وه كه ئێستا خۆی ناوده‌نێت به به‌ره‌ی فه‌تحی شام، ئه‌نجومه‌نی شورای موجاهیدینیش له‌ڕێی قاعیده‌وه له عێراق كه یه‌كێك بوو له ئه‌ندامه سه‌ره‌كیه‌كانی.
![ئه‌ندامانی ته‌حریر ئه‌لشام راوه‌ستاون بۆ وێنه له پارێزگای ئیدلیب له سوریا كه بووه‌ته سه‌كۆیه‌ك بۆ شه‌ڕی خه‌ستی نێوان گروپه چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانی جوند ئه‌لئیسلام و به‌ره‌ی نوسره. [خاوەنی وێنە: محه‌مه‌د عه‌بدوڵا]](/cnmi_di/images/2017/03/01/7345-idlib-hts-elements-600_384.jpg)
ئه‌ندامانی ته‌حریر ئه‌لشام راوه‌ستاون بۆ وێنه له پارێزگای ئیدلیب له سوریا كه بووه‌ته سه‌كۆیه‌ك بۆ شه‌ڕی خه‌ستی نێوان گروپه چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانی جوند ئه‌لئیسلام و به‌ره‌ی نوسره. [خاوەنی وێنە: محه‌مه‌د عه‌بدوڵا]
![وتارخوێنی سعودی عه‌بدوڵا موحه‌یسینی ناسراوه به پشتگیریكردنی بۆ ئایدیۆلۆژیای توندڕه‌وی قاعیده و به‌مدواییانه په‌یوه‌ندییكرد به ته‌حریری شامه‌وه له سوریا. [خاوەنی وێنە: محه‌مه‌د عه‌بدوڵا]](/cnmi_di/images/2017/03/01/7346-sheikh-abdullah-Muhaysini-600_384.jpg)
وتارخوێنی سعودی عه‌بدوڵا موحه‌یسینی ناسراوه به پشتگیریكردنی بۆ ئایدیۆلۆژیای توندڕه‌وی قاعیده و به‌مدواییانه په‌یوه‌ندییكرد به ته‌حریری شامه‌وه له سوریا. [خاوەنی وێنە: محه‌مه‌د عه‌بدوڵا]
شاره‌زایان وتیان هه‌ردوو گروپه‌كه له هه‌وڵێكدا هاتنه‌كایه‌وه بۆ پته‌وكردنی ده‌ستكه‌وته‌كانیان به گۆڕینی دروشمی خۆیان وه‌ك به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتووتر. ئاماژه‌شیان به‌وه دا كه ته‌حریر ئه‌لشام ته‌نها ئه‌و سیناریۆیه دووپاتده‌كاته‌وه كه له عێراق ئه‌نجامیدا.
هه‌روه‌ك گروپه عێراقیهكه، ئه‌ندامانی ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه سورییه‌ش ئایدۆلۆژیای سه‌ركرده‌كانی پێشووی قاعیده، ئوسامه بن لادن و ئه‌بو موسعه‌ب زه‌رقاوی، ده‌گرنه‌به‌ر و هه‌مان شێوازی كاركردنیان هه‌یه و یه‌كده‌گرن بۆئه‌وه‌ی بتوانن بمێننه‌وه كاتێك گوشاره‌كان لەسەریان چڕده‌بنه‌وه.
چه‌ندین لێكچوون
لیوای خانه‌نشینی میسری و شاره‌زای كاروباره‌كانی قاعیده، عه‌بدولكه‌ریم ئه‌حمه‌د، وتی وردبوونه‌وه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی شورای موجاهیدین و ته‌حریر ئه‌لشام "زۆر خاڵی لێكچوون ده‌خاته‌ڕوو له‌نێوان هه‌ردوو گروپه‌كه‌دا".
ناوبراو به دیارونای وت: "له عێراق، ئه‌نجومه‌نه‌كه پێكهێنرا له ژماره‌یه‌ك له‌و گروپه چه‌كداره تێرۆریستیانه‌ی ئایدیۆلۆژیایه‌كی ته‌كفیریی تێرۆریستییان گرتبووه‌به‌ر و په‌یمانیان دابوو به ئوسامه بن لادن و ئه‌بو موسعه‌ب زه‌رقاوی."
هاوپه‌یمانێتیه‌كه، كه كانونی دووه‌می ساڵی 2006 پێكهێنرا به‌ماوه‌یه‌كی كورت دوای مه‌رگی زه‌رقاوی، قاعیده‌ی عێراق، جه‌یشی ته‌یفه، كیتبان ئه‌نسار ئه‌لته‌وحید وه‌لسونه، سه‌رای ئه‌لجیهاد، لیوای غوره‌با و لیوای ئهلئهحوالی پێكه‌وه كۆكرده‌وه.
وتی ئه‌مه‌ش پێكهێنرا بۆ هێنانه‌كایه‌ی "كیانێكی نوێی یه‌كگرتوو له‌هه‌وڵێكدا بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی به‌شێك له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له‌ده‌ستیاندابوو".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له سوریاش بارودۆخه‌كه به‌هه‌مانشێوه‌یه هاوشانی ره‌هه‌ندێكی سیاسیی زیاتر.
وتی: "ئه‌و گروپه تێرۆریستانه‌ی ته‌حریر ئه‌لشامیان درووستكرد، بڵاوبوبوونه‌وه به چه‌ندین ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی رژێمدا، به‌ڵام زۆر له‌و ناوچانه‌یان له‌ده‌ستدا له ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌كاندا" و ئه‌و هێرشه ئاسمانیانه‌ی پێگه و سهركردهكانیانی ده‌كرده ئامانج.
وتیشی بلۆككردنی داراییان له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنیی هه‌بوو بۆسه‌ر سه‌رچاوه‌كانیان و دانوستانه سیاسیه‌كانیش خستنیه "ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر چوارچێوه‌یه‌كه‌وه بۆ پێكهاتن و [هێشتنه‌وه‌یان] بێ هه‌ر هیوایه‌ك به ده‌ستكه‌وتی سیاسی له ئایینده‌دا".
ئه‌حمه‌د وتی ئه‌مه‌ش "لاوازیكردن و تابێت لاوازتریشیان ده‌كات" و رونیكرده‌وه كه ئه‌م گروپانه پێویستیان به پێكهێنانی "كیانێكی نوێ" هه‌بوو بۆ پاراستنی خۆیان.
وتی ئه‌م كیانه نوێیه ته‌حریر ئه‌لشامه كه له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا خۆی تێدا راده‌گه‌یه‌نێت ئیدیعای ئه‌وه ده‌كات "یه‌كیانگرتووه بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی شۆڕش [ی سوری] و جیهادی ئیسلامی" و "ناوكی تواناییه دهستهجهمعیهكانی شۆڕش و پاراستنی ره‌وته‌كه‌ی" پێكده‌هێنێت.
وتیشی: "هه‌موو ئه‌م كیانانه بیرۆكه‌كانی قاعیده و ئوسامه بن لادن و ئه‌بو موسعه‌ب زه‌رقاوی به‌كاردێنن وه‌ك بنه‌ما ئایدیۆلۆژیه‌كانی خۆیان كه به‌مانای ئه‌وه دێت ئه‌زمونی عێراقی، كه بریتیه له ئه‌نجومه‌نی شورای موجاهیدین، دووباره‌كراوه‌ته‌وه له ته‌حریری شامدا."
هه‌روه‌ها له ساڵه‌كانی پێش سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕ له سوریادا زۆر له‌و سه‌ركردانه‌ی ئێستا له‌ژێر دروشمی ته‌حریری شامدان، له‌وه‌پێش په‌یمانیان دابوو به ئه‌نجومه‌نی شورای موجاهیدین و له‌ژێر دروشمی ئه‌ودا كاریانده‌كرد، له‌وانه‌ش ئه‌بو فه‌ز فهرغالی، ئه‌بو وه‌لید حه‌نه‌فی، ئه‌بو بهراء قه‌حتانی و هی تریش.
هه‌وڵه شكستخواردووه‌كان بۆ نوێكردنه‌وه‌ی دروشم
هه‌ڵبژاردنی به‌ره‌ی نوسره بۆ تاكتیكی گۆڕینی ناو فێڵێك بوو بۆ مسۆگه‌ركردنی جێگایه‌ك له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا به پیشاندانی خۆی "وه‌ك گروپێكی ئۆپۆزسیۆن به ئاراسته‌یه‌كی مۆدێرنه‌وه،" شاره‌زای بواری گروپه تێرۆریستیه‌كان و ئه‌فسه‌ری خانه‌نشینی میسری، لیوا یه‌حیا محه‌مه‌د عه‌لی، وتی.
ناوبراو به دیارونای وت دوای شكستهێنانی هه‌وڵی گۆڕینی ناوی بۆ سه‌پاندنی شوناسێكی نوێ، به‌ره‌ی نوسره پێویستی به پێكهێنانی كیانێكی نوێ بوو بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی پێگه‌ی خۆی.
وتی ئه‌مه‌شی ئه‌نجامدا له‌ڕێی هێنانه‌كایه‌ی "كیانێكهوه له‌سه‌ر بنه‌مای قاعیده بۆ نشوستیپێهێنانی هه‌ر چاره‌سه‌رێكی سه‌ربازی یان سیاسی كه [به‌ره‌ی نوسره] بخاته ده‌ره‌وه" له‌ڕێی كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و گروپانه‌وه كه هه‌واداری قاعیده‌ن و له سوریا شه‌ڕده‌كه‌ن.
وتیشی ئه‌مه شێوازێكی كاركردن بوو كه له عێراقیش په‌یڕه‌وكرا.
هه‌روه‌ها وتی: "قاعیده له عێراق بریتی‌بوو له كۆكراوهیهك له گروپی تێرۆریستیی جۆراوجۆر كه یه‌كیانگرت بۆ پێكهێنانی قاعیده له عێراق تا ئه‌وكاته‌ی ئه‌نجومه‌نی شورای موجاهیدین پێكهێنرا و هه‌موویانی له‌ژێر یه‌ك دروشم‌دا كۆكرده‌وه."
وتی ئێستا سیناریۆكه له سوریا دووباره‌كراوه‌ته‌وه و هاوشێوه‌ی ئه‌و"شێوازی شانه هێشوییانهیه كه له‌لایه‌ن گروپه‌كانی هه‌واداری قاعیده‌وه به‌كاردێت".
وتیشی له‌كاتێكدا شانه هێشوییهكان له زۆر وڵات‌دا به‌نهێنی كارده‌كه‌ن، "له سوریا و عێراق به‌ئاشكرا رۆڵی خۆیان له مه‌یداندا ده‌بینن له‌سه‌ر بنچینه‌ی زنجیره‌یه‌كی هه‌ره‌میی ئاڵۆزی فه‌رمانده‌یی یان سه‌ركردایەتی هەرەمیی".
ئه‌مه‌ش له سوریا له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌ی به‌ره‌ی نوسره‌وه، ئه‌بو محه‌مه‌د جولانی، سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت.
ناوبراو وتی ئه‌و په‌یمانانه‌ی به ته‌حریر ئه‌لشام دراون ئاشكرای ده‌كه‌ن، به‌گوێره‌ی ئه‌و ناوانه‌ی باسیان لێده‌كرێت، كه ئه‌م گروپانه له‌ڕاستیدا "ئه‌و هێشوانهن كه له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی سوریادا خراونه‌ته‌گه‌ڕ بۆ به‌رفراوانكردنی ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی [قاعیده]".
وتیشی ئه‌م گروپانه هێزه‌كانیان یه‌كده‌خه‌ن "له‌ده‌ره‌نجامی چڕبوونه‌وه‌ی ئابڵوقه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌ستكردن به‌وه‌ی بوونیان له‌مه‌ترسیدایه".
په‌یوه‌ندیه‌كان به قاعیده‌وه
رۆژنامه‌وانی سوری، محه‌مه‌د عه‌بدوڵا، وتی چاوخشاندنێك به ناوی سه‌ركرده سه‌ره‌كیه‌كانی ته‌حریر ئه‌لشامدا ئه‌وه ده‌رده‌خات كه زۆریان سه‌ركرده‌كانی پێشووی ئه‌حرار ئهلشامن "كه ناسراون به توندڕه‌وی و په‌یوه‌ندیی ئۆرگانییان به قاعیده‌وه".
عه‌بدوڵا به دیارونای وت له‌م لیسته‌دا سه‌ركرده‌كانی به‌ره‌ی نوسره و شه‌ڕكه‌رانی عه‌ره‌ب و بیانی هه‌ن.
وتی كیانه نوێكه زۆر كه‌سایه‌تی به‌رچاویشی له‌خۆگرتووه له‌وانه "وتارخوێنی سعودی، عه‌بدوڵا موحه‌یسینی، ئه‌بو حه‌مزه مه‌سری و ئه‌بو بهراء قه‌حتانی" جگه له كه‌تیبه‌ی موهاجیرونی ئوزبێك.
هه‌روه‌ها وتی ئه‌مه‌ش هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ی كردووه به "یه‌كێك له گه‌وره‌ترین گروپه تێرۆریستیه‌كان" و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ژماره‌ی ریزه‌كانی تاڕاده‌یه‌ك یه‌كسانن به‌وانه‌ی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش).
وتیشی: "ئه‌و پیاوه‌ی ئێستا سه‌ركردایه‌تیی گروپه‌كه ده‌كات یه‌كێكه له گرنگترین ئه‌ندامانی قاعیده له سوریا."
هاشم شێخ ئه‌بو جابر، كه خۆی ناوناوه به فه‌رمانده‌ی گشتیی ته‌حریر ئه‌لشام، به‌رپرس بوو له گواستنه‌وه‌ی موجاهیده‌كان بۆناو عێراق هەتا لەكۆتایی ساڵی 2005 ده‌ستگیركرا.
ساڵی 2011 به‌ردرا له‌گه‌ڵ گروپێكی گه‌وره له تێرۆریست كه له زیندانه‌كانی سوریادا زیندانكرابوون و ساڵی 2013 په‌یوه‌ندییكرد به ئه‌نجومه‌نی شورای موجاهیدینه‌وه و بووه "ئه‌میری حه‌له‌ب" و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شورای بزوتنه‌وه‌كه.
عه‌بدوڵا وتی ئه‌بو جابر سه‌ركردایه‌تیی ئه‌حرار ئه‌لشامی گرته‌ده‌ست بۆماوه‌ی یه‌ك ساڵ، پێشئه‌وه‌ی واز له پۆسته‌كه‌ی بهێنێت و جه‌یشی ئه‌حرار دابمه‌زرێنێت، كه له تێكه‌ڵكردنی چه‌ندین گروپی چه‌كداری ئیسلامی پێكهێنرا.
وتیشی مه‌زه‌نه‌ی ئه‌وه ده‌كات سه‌ركرده‌ی به‌ره‌ی نوسره، ئه‌بو محه‌مه‌د جولانی، له‌ئایینده‌دا سه‌ركردایه‌تیی ته‌حریر ئه‌لشام بگرێته‌ده‌ست.
له سوریا هه‌روه‌ك له عێراق
عه‌بدوڵا وتی سوێندخواردنی فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی پێشووی ئه‌حرار ئه‌لشام، ئه‌بو موسعه‌ب ته‌حان بۆ ته‌حریری شام "ره‌چه‌ڵه‌كی ئه‌م كیانه نوێیه‌ی ده‌رخست و هه‌وڵدانیشی بۆ دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نێكی شورای موجاهیدین له سوریا".
وتیشی هاوپه‌یمانێتیه نوێكه پشتگیریی ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌ندامانی قاعیده به‌ده‌ستهێناوه كه له عێراقه‌وه هاتوون كاتێك گوشاری نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ریان زیادیكرد.
هه‌روه‌ها وتی ته‌حریر ئه‌لشام "به‌په‌له دانه‌مه‌زرێندرا، به‌ڵكو ماوه‌یه‌ك بوو پلانی بۆدانرابوو، یان پلانێكی فریاگوزاری بوو دانرابوو بۆ ده‌رچوون له ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی گوشاری نێوده‌وڵه‌تی".
وتی باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه بهلێندانه به كەیانه نوێكه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆره‌وه له مه‌لا توندڕه‌وه‌كان كه ناسراون به هه‌وادارییان بۆ قاعیده.
وتیشی له‌وانه ئه‌بو ره‌زاق مه‌هدی، ئه‌بو حارس مه‌سری، ئه‌بو یوسف حه‌ماوی، ئه‌بو تاهیر حه‌ماوی، موسڵیح عه‌لیانی و عه‌بدوڵا موحه‌یسینی، كه هه‌موویان ئایدیۆلۆژیای قاعیده‌یان بڵاوكردۆته‌وه له سوریا.
هه‌روه‌ها وتی زۆربه‌یان "له عێراق خوێندویانه له‌لای خودی ئه‌بو موسعه‌ب زه‌رقاوی".