مەرگی نزیكهی 200 ئەندامی گروپێك بەناوی "گروپی واگنەر" لە سوریا و مانگی رابردوو تیشکی خستەسەر سوپایەکی تایبەتی نهێنیئامێز کە لەلایەن سەرۆکی روسیا ڤلادیمێر پوتینەوە بەکارهێنراوە.
پێشتر پرسیاردەکرا دەربارەی رۆڵی گروپەکە لە شەڕی سوریادا و دواتریش زیادبوو کاتێك ئەمریکا لە 7 شوبات رایگەیاند 100 سەربازی سەر بە رژێمی لە دێرەزوور کوشتوە.
هێزەکانی سوریای دیموکراتی پاڵپشت بە ئەمریکا توشی هێرشێکی کتوپڕ بوون لەلایەن هێزەکانی سەر بە رژێمەوە و هێرشی ئاسمانی چڕوپڕی ئەمریکا و تۆپباران بەرپەرچی هێرشەکەی دایەوە.
دوای چەندین رۆژ لە بێدەنگی، مۆسکۆ ددانی نا بەوەی پێنج رووسی کوژراون و "دەیان" برینداربوون لە هێرشەکەدا و رایگهیاند كه هەموویان "بە ویستی خۆیان" چوونەتە سوریا.
![وێنەیەك کە 17 ئازار گیراوە پۆرترێتی سەرۆکی روسیا ڤلادیمێر پوتین و سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد نیشاندەدات لە شاری حەلەبی باکوری سوریا. [جۆرج ئۆرفالیان / ئاژانسی فرانس پرێس]](/cnmi_di/images/2018/03/22/11991-russia-syria-600_384.jpg)
وێنەیەك کە 17 ئازار گیراوە پۆرترێتی سەرۆکی روسیا ڤلادیمێر پوتین و سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد نیشاندەدات لە شاری حەلەبی باکوری سوریا. [جۆرج ئۆرفالیان / ئاژانسی فرانس پرێس]
لەکاتی هێرشەکەی دێرەزووردا، وەزیری بەرگری روسیا سووربوو لهسهر ئهوهی هیچ کەسێکیان لەو پارێزگا خۆرهەڵاتیەی سوریا نیە.
بەڵام چەندین راپۆرت پشتڕاستیان كردهوه کە زۆر هاوڵاتی روسی شەڕدەکەن لە سوریا و وەك بەکرێگیراو کار بۆ گروپی واگنەر دەکەن.
چەندین بڵاوکراوەی میدیایی رایانگەیاند کە زیاد لە 200 کوژراو لە شەڕی دێرەزووردا هەبووە. گروپی سەربەخۆی بلۆگەرە لێکۆڵەرەوەکانی روسیا کە ناسراوە بە تیمی هەواڵگری جەنگی ناسنامەی دەیان لەوانهی ئاشکراکرد -- هەموویان ئەندامی گروپی واگنەر بوون.
'سوپای سێبەری روسیا لە سوریا'
کیریڵ میخایلۆڤ لە تیمی هەواڵگری جەنگی بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "واگنەر دەکرێت و پێویستیشە وەك سوپای سێبەری روسیا لە سوریا سەیریبکرێت، چونکە پێکهاتەیەکی گرنگی هێڵی پێشەوەی ئۆپەراسیۆنەکانە لە لازقیە و خۆرهەڵاتی سوریا."
پاڤێل بایڤ، توێژەر لە پەیمانگای فەرەنسی بۆ پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان وتی پەنابردنی روسیا بۆ "سوپا سێبەرهكان ... دوو سوودی هەیە بۆی: نکۆڵیکردن و ههژمارنهكردنی كوژراوان".
وتی بەڵام "کێشەی یهكهكانی وەك گروپی واگنەر ئەوەیە کە هەرگیز بەتەواوی کۆنترۆڵ ناکرێن و دەکرێت سەربەخۆ مامەڵەبکەن".
واگنەر لەلایەن ئەفسەری هەواڵگری سەربازیی پێشووی رووسیاوه، دیمیتری ئوتکین، دامەزرێنرا، کە بەشێك بوو لە یەکەمین کاروانی روسیە بەکرێگیراوەکان كه پاییزی 2013 نێردران بۆ سوریا.
بەڵام ئهركه باش پڕچهكنهكراوهكهیان، کە پشتیوانی بەرپرسانی رووسیای نەبوو، به شكست كۆتایی هات.
ئەوان لە چەند شەڕێکەوە تێوهگلان لەگەڵ رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) بەڵام گورج گەڕانەوە بۆ روسیا، کە دوو پاڵپشتی پلانەکە زیندانیکران بۆ ماوەی سێ ساڵ لهسهر چالاکی بەکرێگیرانهوه.
ئوتکین لە سوریا لە پایزی 2015 دەرکەوتەوە، کاتێك روسیا دەستێوەردانی دەستپێکرد بۆ پشتگیری لە رژێمی بەشار ئەسەدی هاوپەیمانی کرێملین.
لە کانونی یەکەمی 2016، ئەم ئەفسەرەی پێشووی هەواڵگری لە بۆنەیەکی تەلەفزیۆنیدا دەرکەوت کە لە كرێملین کرا بۆ رێزگرتن لە "پاڵەوانەکانی نیشتمان" و هەمان رۆژ لەتەنیشت پوتینەوە وێنەی گیرا.
چەندین راپۆرتی رۆژنامەوانی لە روسیا و ئەمریکا رایانگەیاند کە واگنەر لەلایەن هاوپەیمانانی پوتینەوە پشتگیریی دارایی دەکرێت -- ئێڤگینی پریگۆژین، بزنسمانێکی سانت پترسبێرگ کە سامانێکی پێکەوە نا لە بزنسی بۆنە بەڕێوەبردندا پێش واژۆکردنی گرێبەستێکی پڕقازانج لەگەڵ سوپا و حکومەتی روسیا.
'رانهگهیاندنی پرسه'
سەرەڕای هەوڵەکان بۆ هێشتنەوەی چالاکیەکانی واگنەر لە سوریا بەنهێنی، وردەکارییەکان بەشێوەی شەرمەزارکەر بڵاوبوونەتەوە.
بۆنمونە ساڵی رابردوو، واشنتن پۆست لە 23 شوبات رایگەیاند كه داعش ڤیدیۆیەکی بڵاوکردۆتەوە گوایە هاوڵاتیەکی روسی دەستگیرکردووە، کە دواتر بینرا پەیوەندی بە واگنەرەوە هەیە.
لە تۆمارێکی دەنگیدا چەندین کارمەندی واگنەر گفتوگۆی هێرشەکەی 7 شوباتیان دەکرد لە دێرەزوور. ئەوان زمانێکی رەوانیان بەکاردەهێنا بۆ گێڕانەوەی رووداوەکە، گوایە حکومەتەکەیان پشتی تێکردوون.
مەرگی بەکرێگیراوانی روسیا بۆتە هۆی خەمی زیاتر، لەگەڵ توڕەیی بەرامبەر ئەوەی حکومەتی روسیا حساب بۆ قوربانیدانیان ناکات.
یەلێنا ماتڤیێڤا، بێوەژنی ستانیسلاڤ ماتڤیێڤ، بەکرێگیراوێکی 38 ساڵی خەڵکی ئاسبێست کە دەوترێت مردووە، وتی: "وەك بهراز هەڵیاندانە نێو شەڕەوە."
بەگوێرەی گاردیان ماتڤیێڤا بە رادیۆ فری یۆرۆپ / رادیۆ لیبهرتی راگەیاندووە: "بۆ هەر شوێنێکیان ناردبن، هیچ پارێزگارییەکیان نەبووە."
وتی بەرپرسانی روسیا دەبێت رێز لەو هاوڵاتیانە بگرن کە دەمرن لە شەڕی سوریادا و ئەگەر بکرێت یارمەتی گەڕاندنەوەی جەستەکانیان بدەن.
لە كۆنگرهی رۆژنامهوانی رۆژانەدا، ئەم مانگە، وتەبێژی کرێملین، دیمیتری پێسکۆڤ، لەلایەن رۆژنامەوانێکەوە پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئاخۆ رۆژێك پرسه رادهگهیهنرێت بۆ ئەو روسیانەی لە هێرشە ئاسمانیەکەی 7 شوباتدا کوژراون.
پێسکۆڤ وتی: "بەهۆی چیەوە؟ نازانم بۆچی دەبێت پرسه رابگەیەنرێت."
زیندانیانی پێشوو
ژمارەی چەکدارانی واگنەر لە سوریا بۆتە بابەتی مشتومڕ بۆ شیکاروانان و میدیا، بەجۆرێك گۆڤاری ئینتەرنێتیی ریپەبلیك.ئاڕیو (Republic.ru) لە ئازاری 2016 رایگەیاند 2,500 بەکرێگیراو هەیە.
راشیگەیاند كه 350 ملیۆن دۆلار خەرجکراوە بۆ بەکرێگیراوان لەوەتەی ئۆپەراسیۆنەکان دەستیانپێکردووە.
ئەندامێکی پێشووی گروپەکە بە هەفتەنامەی روسی سۆڤێرشێنۆ سیکرێتنۆی وت ئەرکی واگنەر "لە بنەڕەتدا شکستخواردووە".
وتی لهسهدا 40ی ئەندامان بە تاوانی گەورە زیندانی کراون پێشئەوەی پەیوەندیبکەن بە واگنەرەوە و بەیەکتر دەڵێن "کەسە بەدبەختەکان".
ئەم نێردراوه "کواڵیتی نزم"انه، لەگەڵ بیرۆکەی ئەوەی واگنەر وەك سوپایەکی سەربەخۆ کاریکردووە و ئەرکی لە گروپی ناڕوسی وەرگرتووە، سەریکێشا بۆ دروستبوونی ململانێ لەگهڵ بەرپرسان لهسهر زهوی له سوریا و ههروهها له راڕهوهكانی دهسهڵاتیشدا له مۆسکۆ.
بەگوێرەی چەندین راپۆرت لە سەرەتای 2016 گروپەکە متمانەی وەزارەتی بەرگری روسیا -- و پشتگیریی داراییشی -- لەدەستچوو.
ئهو ئهندامه وتیشی ئەمە سەریکێشا بۆ ئەوەی "پریگۆژین هەوڵی گرێبەستی دیکە بدات، وەك ئەوەی لهگهڵ دیمەشق کە واگنەر کێڵگەكانی نەوت و گاز و ژێرخان رزگاربكات لەبەرامبەر لهسهدا 25ی بەرهەمەکەی".
بۆ ئەم مەبەستە، کۆمپانیایەکی دامەزراند بەناوی ئێڤرۆ پۆلیس، کە گرێبەستی لەگەڵ حکومەتەکەی ئەسەد کرد لە کانونی یەکەمی 2016 و ئێستا بەرپرسە لە موچەدان بە بەکرێگیراوانی واگنەر، بەبڕێك كه دهخهمڵێنرێت به 3,500 بۆ 5,000 دۆلار مانگانە.