وێنەیەکی سەتەلایتی ئەمدواییانە دەریدەخات کە مۆسکۆ بەردەوامە لە پێدانی فڕۆکەی جهنگی، ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، سیستمی بەرگری ئاسمانی و چەندین کەرەستەی دیکە بە گروپی واگنەر لە لیبیا، فەرماندەیی ئەفریقا ئەمریکا (ئەفریکۆم) 24 تەمموز لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند.
گروپی واگنەر رێکخراوێکی چەکدارانه کە خزمەتی کارنامەی سەرۆکی روسیا ڤلادمیر پوتین دەکات و ئەمەش رێخۆشدەکات بۆ کرێملین تا برەو بە بەرژەوەندییەکانی بدات و شەڕەکانی بەجۆرێكی پهردهپۆشكراو ئەنجامبدات كه دهتوانێت نکۆڵییان لێبکات.
وێنە سەتەلایەتییەکان فڕۆکە کارگۆ سەربازییهكانی روسیا پیشاندەدهن، لهنێویاندا IL-76، پێداویستییهكان دهدهنه بەکرێگیراوانی واگنەر، لەگەڵ کەرەستەی بەرگری ئاسمانی روسی، لهنێویاندا SA-22، لە نزیک هێڵەکانی پێشەوە لە لیبیا لە ناوەڕاستی تەمموزدا.
بەڕێوبەری ئۆپەراسیۆنەکانی ئەفریکۆم، لیوا برادفۆرد گێرینگ لە فەیلەقی دەریایی ئەمریکا، وتی: "روسیا بەردەوامە لە رۆڵگێڕانێکی نایارمەتیدەر لە لیبیا بە دابینکردنی کەلوپەل و پێداویستی بۆ گروپی واگنەر. وێنە سەتەلایتییەکان بەردەوامن لە پهردههەڵدانەوە لهسهر نكوڵیكردنه بەردەوامەکانیان."
![ئەم وێنە سەتەلایتییە ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان و زرێپۆشی روسی بەرگریكراو له مین و كهمین پیشاندەدات لە نزیک سیرت، لیبیا، له 14 تەمموز. [ئەفریکۆم]](/cnmi_di/images/2020/09/15/26045-wagner1-600_384.jpg)
ئەم وێنە سەتەلایتییە ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان و زرێپۆشی روسی بەرگریكراو له مین و كهمین پیشاندەدات لە نزیک سیرت، لیبیا، له 14 تەمموز. [ئەفریکۆم]
لە سەرەتای تەمموزدا، ئەفریکۆم چەند وێنەیەکی بڵاوکردەوە کە دهریانخست گروپی واگنەر بە هەڕەمەکیانە مین و تەقەمەنی چێنراویان چاندووە لە ناوەوە و دەوروبەری تەرابلوس، لیبیا.
لە ئایاردا، ئەفریکۆم بەڵگەی وێنەیی بەرفراوانی خستهڕوو کە مۆسکۆ فڕۆکەی جەنگی لە لیبیا جێگیرکردووە تا پشتیوانی بكات له فهرماندهی بههێزی سهربازی خەلیفە حەفتەر و گروپی واگنەر.
هەوڵەکانی مۆسکۆ بۆ دەستبەسەرداگرنی وڵاتەکە بۆته مایەی شەرمهزارییهكی زۆر بۆ پوتین، لهمیانهی راپۆرتهكاندا دهربارهی دووبهرهكی لهنێوان حەفتەر و بەکرێگیراواندا و زنجیرەیەک دۆڕاندن له شەڕدا لەلایەن سوپای نیشتمانی لیبیای حەفتەرەوە.