چالاكوانانی پارێزگای دیره زووری سوریا به‌مدواییانه كۆمه‌ڵێك زانیاری وردیان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بڵاوكرده‌وه كه بنكه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران و میلیشیاكانی هه‌واداری ده‌رده‌خه‌ن، چالاكوانێكی ناوخۆ وتی.
چالاكوانێكی دیره زوور، جه‌میل عابد وتی سه‌رباره‌ی هه‌وڵه‌كانی سوپای پاساداران و میلیشیاكانی هه‌واداری بۆ شاردنه‌وه‌ی شوێن و جموجۆڵه‌كانیان و به‌دوورگرتنیان له چاوی گشتی، نه‌خشه و وێنه و زانیاری دیكه بڵاوكرانه‌وه.
عابد به دیارونای وت ئه‌و میلیشیانه‌ی سه‌ر به ئێران هه‌وڵیانداوه جموجۆڵه‌كانیان له خۆرهه‌ڵاتی سوریا به‌نهێنی بهێڵنه‌وه له‌ڕێی چه‌ند رێوشوێنێكی ئه‌منیی توونده‌وه وه‌ك گرتنی رێگاوبان و چاودێریركردنی ورد.
وتی كامێراكانی چاودێری له چه‌ندین شوێن دانراون.
وتیشی: "چالاكوانانی ناوخۆ زانیاری وردیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكردۆته‌وه كه شوێنه‌كانی سوپای پاسداران و میلیشیاكانی هه‌واداری ده‌رده‌خه‌ن كه له شاره‌كانی دیره زوور، ئه‌لبو كه‌مال و مه‌یادین چالاكن."
عابد وتی: "نه‌خشه و وێنه‌ی پڕووردهكارییان بڵاوكرده‌وه كه شوێنی ته‌واوی ئه‌و خانووانه ده‌رده‌خه‌ن كه كراون به بنكه‌ی سه‌ربازی و سه‌ربازگه."
هه‌روه‌ها وتی: "وێنه‌ی فه‌رمانده‌كانی سوپای پاسدارانیشیان له دێره زوور بڵاوكرده‌وه، له‌گه‌ڵ ناویان، شوێنی نیشته‌جێبوونیان و مۆدێلی ئۆتۆمبێله‌كانیشیان."
كرده‌وه نایاساییه‌كان ئاشكراكران
عابد وتی چالاكوانانی پارێزگاكه ئاشكرایانكردووه كه سوپای پاسداران ده‌ستیانگرتووه به‌سه‌ر چه‌ند ماڵێكی تری خه‌ڵكی مه‌ده‌نیدا له ناوچه‌كه و رێگرییانكردووه له خاوه‌نه‌كانیان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌كانیان، ته‌نانه‌ت بۆ ناوچه‌كه‌ش.
وتی ده‌ریانخستووه كه سوپای پاسداران نه‌خۆشخانه و ناوه‌نده گشتییه‌كانی تریش به‌كارده‌هێنێت وه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازی.
ئاماژه‌ی كرد بۆ ئه‌وه‌ش كه ئه‌م كرده‌وه‌یه دژی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، كه كرده‌وی له‌و شێوه‌یه وه‌ك تاوانكاری ده‌ناسێنێت بۆ پاراستنی ژیانی مه‌ده‌نییه‌كان.
وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه بووه هۆی ئاڵۆزكردنی دۆخه‌كه و دواتریش روودانی شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان چه‌كدارانی میلیشیاكانی سه‌ر به سوپای پاسداران‌دا.
وتیشی كوژرانی ژماره‌یه‌ك له چه‌كدارانی لیوا ئیمام باقر راگه‌یه‌ندرا له میانی شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان چه‌كدارانی میلیشیاكهدا له شارۆچكه‌ی حوسه‌ینیه له خۆرئاوای ناوچه گوندنشینه‌كانی دێره زوور.
عابد وتی بۆ ماوه‌یه‌كی كورت پێكدادانی چه‌كداری روویدا له‌نێوان ئه‌ندامانی هێزه‌كانی رژێمی سوریا و ئه‌ندامانی میلیشیاكانی سه‌ر به سوپای پاسداران‌دا له شارۆچكه‌ی مه‌یادین وه‌ك به‌شێك له كێشه‌كان له‌سه‌ر كۆنترۆڵكردنی خاك.