رژێمی سوریا یەکێك لە میلیشیاکانی سەر بە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران (پاسداران)ی کردە بەشێك لە سوپای ئاسایی خۆی، رۆژنامەوانێکی سوری وتی.
رۆژنامهوانی سوری، محەمەد عەبدوڵا بە دیارونای وت ئەم هەنگاوە نائاساییە دوای پێکدادانی توند هات لەنێوان میلیشیاکانی سەر بە پاسداران و سەر بە روسیادا لە ناوچەی حەلەب.
وتی دوای پێکدادانەکان، رژێمی سوریا بڕیاریدا ئەفسەر و ئەندامانی لیوای ئیمام باقری سەر بە پاسداران بکاتە بەشێك لە سوپای سوریا.
ئەو میلیشیا خێڵەکییە بۆتە بەشێك لە لیوای پیادەی 137ی فیرقەی 17ی سوپای سوریا، کە لەناوچەی پانۆراما له دێرەزوور جێگیرکراوە.
چارەنوسی فەرماندەی لیواکە،لیوا نەواف بەشیر، لەئێستادا نەزانراوە و نازانرێت ئایا ئەرکێکی نوێی پێدەدرێت یان نا.
عەبدوڵا وتی ئەم هەنگاوە دوای بارگرژی و پێکدادانەکان هات کە دروستبوون لەنێوان میلیشیاکانی سەر بە پاسداران و ئەوانەی سەر بە روسیالە پارێزگاکانی دێرەزوور و حەلەب لەسەر کۆنترۆڵکردنی ناوچە ستراتیژییەکان.
وتی: "ئەم هەنگاوە بێوێنەیە، لەبەرئەوەی هیچ میلیشیایەك بەتەواوی نەبۆتە بەشێك لە سوپای سوریا لەوکاتەوەی شەڕی سوریا دەستیپێکرد."
وتیشی ئەم میلیشیانە بەگشتی هەڵدەوەشێنرێنەوە و ئەندامانیان فەرمانیان پێدەدرێت خۆیان تۆماربکەن لای رژێمبۆ خزمەتی سەربازیی بەزۆر یان خزمەتی یەدەگ.
لیوای ئیمام باقر پێکدێت لە ئەندامانی خێڵی بەکارە و دڵسۆزانی رژێمی سوریا لە پارێزگاکانی حەلەب و دێرەزوور.
عەبدوڵا وتی چەکدارهكانی لەلایەن حیزبوڵای لوبنانییەوە راهێنانیان پێکراوه و ئاماژەیکرد بەوەی فەرماندەی لیواکە، کە سەرکردەیەکی خێڵی بەکارەیە، پەیوەندیی بەهێزی ههیه بە سەرکردەی حیزبوڵا حەسەن نەسروڵا و کادرەکانیەوە.
وتی پەیوەندیی بەهێزیشی ههیه لهگهڵ بەرپرسانی باڵای پاسداران و کاریکردووە بۆ گۆڕینی پێکهاتەی دیمۆگرافیای دێرەزوور و حەلەب بە بڵاوکردنەوەی مەزهەبی ویلایەتی فەقیهـ (فەرمانڕەوایی ئاخوندان).