هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

پاسداران بنکەیەکی نوێ لەسەر سنووری عێراق-سوریا دروستدەکات

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

پاسداران بنکەیەکی سەربازیی گەورەی نوێ دروستدەکات لە ناوچەی ئەلبوکەمالی سەر بە پارێزگای دێرەزووری سوریا، کە لەوبەری سنووره‌كه‌ شارۆچکەی قائیمی عێراقە. [وێنەکە لە گوگڵ ئێرسەوە وەرگیراوە]

پاسداران بنکەیەکی سەربازیی گەورەی نوێ دروستدەکات لە ناوچەی ئەلبوکەمالی سەر بە پارێزگای دێرەزووری سوریا، کە لەوبەری سنووره‌كه‌ شارۆچکەی قائیمی عێراقە. [وێنەکە لە گوگڵ ئێرسەوە وەرگیراوە]

ئەو بنکە سەربازییە نوێیەی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران (پاسداران) دروستیدەکات لە ناوچەیه‌كی چۆڵی نێوان سنووری عێراق و سوریادا، دەکرێت وەك کردەیەکی دنەدانی راستەوخۆ دژی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لێکبدرێتەوە، پسپۆڕێکی ئێران وتی.

وتی ئەو بنکە نوێیە، کە لە ناوچەی ئەلبوکەمالی سەر بە پارێزگای دێرەزووری سوریا دروستدەکرێت، وادەکات پاسداران بوونی خۆی لە ناوچەکە زیاتر بکات و چەکدارانی هەواداری خۆی بەنێو وڵاتانی ناوچەکەدا هاتوچۆ پێبکات.

توێژەر شیار تورکۆ کە پسپۆڕە لە میلیشیاکانی هەواداری پاسداراندا، وتی زانیاریە هەواڵگرییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پاسداران بنکەیەکی گەورەی سەربازی لە ناوچەی ئەلبوکەمال بنیاد دەنێت، راستەوخۆ لەوبەرەوەی شاری عێراقی قائیم.

بە دیارونای وت بنیاتنانی بنکەكه‌ به‌ناوی ئیمام عەلی لەلایەن فەرماندەیی باڵای پاسدارانەوە لە ئێران پەسەندکراوە.

پاسداران ماوەیەکە خەریکی دروستکردنی بنکەیەکی سەربازیی نوێیە نزیك بە شارۆچکەی سنوریی ئەلبوکەمالی سوریا. [خاوەنی وێنە: پەیجی فەیسبوکی دێرەزوور 24]

پاسداران ماوەیەکە خەریکی دروستکردنی بنکەیەکی سەربازیی نوێیە نزیك بە شارۆچکەی سنوریی ئەلبوکەمالی سوریا. [خاوەنی وێنە: پەیجی فەیسبوکی دێرەزوور 24]

وتی بنکەکە بۆ ئەوە دروستکراوە کە بڕێکی زۆر لە موشەك و تەقەمەنی لەخۆبگرێت لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە چەکدار.

تورکۆ ئاماژەیکرد بەوەی بنکەکە زۆر نزیکە لە خاڵێكی سنووریی نایاسایی لەنێوان عێراق و سوریادا کە لەلایەن پاسدارانەوە دامەزراوەو دنەدانێکی گەورەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیە.

وتی ئەوە روونە کە ئامانج لێی بوونە بە وێستگەی سەرەکیی هاتوچۆ بۆ چەکدارانی هەواداری ئێران لەنێوان سوریا و عێراقدا، بە فەرامۆشکردنی دەروازە سنوورییە فەرمیەکە.

تورکۆ وتی: "بنکەی لەوشێوەیە له‌راستیدا شەڕەکە درێژدەکاتەوە، لەبەرئەوەی دەبێتە سەرچاوەیەکی گەورەی چەکدار و موشەك و تەقەمەنی بۆ ئەو لایەنانەی کە ئاگری شەڕەکە خۆشدەکەن بەگوێرەی ئاراسته‌ تائیفیه‌كانیان."

وتیشی دەمێکە میلیشیاکانی هەواداری ئێران کاردەکەن بۆ بەرەوپێشبردنی کارنامەکەیان لە چەندین ناوچەی دێرەزوور و ئەلبوکەمال و مەیادین.

هه‌روه‌ها وتی لەنێو هەوڵەکانیاندا بەرگرتن بە گەڕانەوەی دانیشتوانی ئاوارەی ئەو ناوچانە هەیە لەگەڵ بەزۆر کۆچپێکردنی مەدەنیەکان، کە پاڵپشتی هەوڵەکانیانە بۆ نیشتەجێکردنی خێزان و ئەندامانی میلیشیاکانیان لە شوێنیان.

وتی: "بنیاتنانی بنکە نوێکە و خاڵه‌ سنوورییەکە بەئاشکرا بەشێکە لە پلانێکی ورد داڕێژراو کە لەلایەن پاسدارانەوە لە سوریا جێبەجێدەکرێت."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500