هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

ئێران هەوڵی کۆنترۆڵکردنی چەند بەندەرێکی گرنگی زەمینی و دەریایی سوریا دەدات

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئەندامانی لیوای فاتمیون، میلیشیایەکی ئەفغانی شیعە کە لەژێر فەرماندەیی ئەفسەرە ئێرانیەکاندا شەڕدەکات، لەلایەن پاسدارانەوە لە ناوچەی ئەلبوکەمالی سوریا جێگیرکراون. [خاوەنی وێنە: ئاژانسی هەواڵی تەسنیم]

ئەندامانی لیوای فاتمیون، میلیشیایەکی ئەفغانی شیعە کە لەژێر فەرماندەیی ئەفسەرە ئێرانیەکاندا شەڕدەکات، لەلایەن پاسدارانەوە لە ناوچەی ئەلبوکەمالی سوریا جێگیرکراون. [خاوەنی وێنە: ئاژانسی هەواڵی تەسنیم]

رژێمی ئێران ماوەیەکە سوود لە لاوازبوونی دەوڵەتی سوریا وەردەگرێت بۆ فراوانکردنی دەسەڵاتی خۆی لەنێو ئەو وڵاتە بە شەڕ وێرانبووەدا بە دامەزراندنی راڕەوێك کە لێیەوە هێز و بازرگانیی نایاسایی خۆی پەرەپێبدات، شیکاروانان بە دیارونایان وت.

بۆ پشتیوانی لە بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی، ئێران تەرکیزی هەوڵەکانی خۆی خستۆتە سەر چەند ناوچەیەکی تایبەت.

لەنێو ئەوانەدا بەندەری لازقیەی دەریای ناوەڕاست هەیە، کە دەوترێت سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران (پاسداران) بەکاریدەهێنێت بۆ بەقاچاخبردنه‌ ناوه‌وه‌ی چەك و نەوت، وەك بەرەنگارییەك بەرامبەر سزاکان.

بۆ ئەمەش هێڵێکی شەمەندەفەری پێشنیازکراو هەیە، کە ئێران ببەستێتەوە بە بەندەری لازقیەوە لەڕێی عێراقەوە، لەگەڵ چەند دەروازەیەکی سنووری لە پارێزگای دێرەزووری خۆرهەڵاتی سوریا، کە لەوێ پاسداران ماوەیەکە ئامادەیی خۆی و هەوڵەکانی راکێشانی خەڵك فراوانتردەکات.

پۆرترێته‌كانی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد، سەرۆکی حیزبوڵڵا حەسەن نەسروڵڵا، رابەری باڵای ئێران عەلی خامەنەئی، سەرۆکی روسیا ڤلادیمێر پوتین، لەگەڵ شوێنەوارناس خالید ئەسەد لە شاری دێرەزوور دەبینرێن لە 20 ئەیلول 2017. [لوئەی بەشارە/ئاژانسی فرانس پرێس]

پۆرترێته‌كانی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد، سەرۆکی حیزبوڵڵا حەسەن نەسروڵڵا، رابەری باڵای ئێران عەلی خامەنەئی، سەرۆکی روسیا ڤلادیمێر پوتین، لەگەڵ شوێنەوارناس خالید ئەسەد لە شاری دێرەزوور دەبینرێن لە 20 ئەیلول 2017. [لوئەی بەشارە/ئاژانسی فرانس پرێس]

کۆنترۆڵکردنی دەروازە سنوورییە زەمینیەکانی نێوان سوریا و عێراق بۆ ئامانجی پێشبینیکراوی ئێرانە بۆ دامەزراندنی رێچکەیەکی زەمینیی هەرێمبڕ، شیکاروانان وتیان.

بۆ پێشخستنی ئەم پلانە، پاسداران چەندین بنکەی نوێی سەربازی دروستدەکات نزیك بە سنووری عێراق، لە هەنگاوێكدا کە پسپۆڕی سەربازی وائیل عەبدولموتەلیب ناوزەدیکردووە بەوەی "دنەدەر و مەترسیدارە".

عەبدولموتەلیب بە دیارونای وت تەواوکردن و بەگەڕخستنی بنکە نوێکەی لە ئەلبوکەمال، نزیك بە دەروازەی سنووریی عێراق و سنووی شاری قائیمی عێراق، دەکرێت هەڵایسان و پێکدادان زیاتربکات.

وتی وێنەی مانگە ئاسمانیەکان کە لەلایەن بڵاوکراوە رۆژنامەوانیە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانەوە بڵاوکرانەوە دەریدەخەن کە بنیاتنان بەردەوامە لە بنکەیەکی سەربازیی فراوانی پاسداراندا، كه‌ به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كان ناسراوە بە بنکەی "ئیمام عەلی".

وێنەکان دەریدەخەن کە بنیاتنانی هەشت پەیکەربەندی تەواوکراوە.

'کارێکی دنەدەر'

عەبدولموتەلیب وتی بنکەی نوێی "ئیمام عەلی" وادەکات پاسداران بتوانێت بڕێکی زۆر چەك و موشەك و ئامرازی لۆجستی بگوێزێتەوە بۆ نێو سوریا و لەوێ بیانپارێزێت، لەگەڵ هێنان و نیشتەجێکردنی چەکداران.

وتی هەوڵی پاسداران بۆ تەواوکردنی بنیاتنانی بنکەکە و دامەزراندنی لە ناوچەی ئەلبوکەمال، بەدرێژایی کەمپێكی راهێنان نزیك بە مەیادین، "بەئاشکرا هەوڵێکی دنەدەرە".

ئاماژەیکرد بەوەی بنکە نوێکە و کەمپی راهێنانه‌كه‌ هەڕەشەن هەم لەڕووی قەبارە و هەم شوێنه‌كه‌یانه‌وه‌ کە لە ناوچەی سەرسنووری عێراق-سوریان.

وتی گەر بنیاتنان تەواوببێت و ئەم بنکانە بمێننمەوە، وادەکات پاسداران سوودێکی ستراتیژیی هەبێت لەڕووی ئۆپەراسیۆنەکانی لە سوریا، عێراق و لوبنان، کە حیزبوڵڵای سه‌ر به‌ پاسدارن خۆی لێیە.

بەگوێرەی عەبدولموتەلیب، موشەکە مامناوەند و دوورمەوداکان کە دەکرێت لەم شوێنە نوێیانە بپارێزرێن هەڕەشەیەکی ئەوپەڕی جددین.

وتی گەر ئێران بڕیاربدات ئەم بنکەیە بەکاربهێنێت بۆ هاویشتنی موشەکەکانی، ئەوە نەك تەنیا سوریا، بەڵکو تەواوی وڵاتانی ناوچەکە دەخاتە بەردەم "مەترسییەکی بێ گەڕانەوە".

ئەم ناوچەیە نزیکە لە دەروازەی سنووریی تازە کراوەی ئەلبوکەمال/قائیمەوە و ئێران پێشتر دەروازەیەکی سنووریی نایاسایی لەم ناوچەیە دامەزراندبوو.

بنکەی پاسداران لە مەیادین

چالاکوانێكی ناوچەکە، جەمیل عەبد بە دیارونای وت پاسداران بنکەیەکی دیکەی لە دەرەوەی مەیادین لە ناوچە گوندنشینەکانی خۆرهەڵاتی دێرەزوور دروستکردووە.

وتی میلیشیاکانی سەر بە پاسداران دیوارێکیان بەرزکردۆتەوە کە زیاتر لە دوو مەترە بەدەوری بنکەکەدا و رێگریی تەواو دەکات لە بینینی ناوەوەی.

عەبد وتی ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبیل کە عەرەبانەی دواوه‌یان داپۆشرابوون، بینراون کە شت دەگوێزنەوە لە چەك و ئامێر دەچن بۆ نێو بنکەکە و وتیشی ژمارەیەکی زۆر لە پیاوانی میلیشیا لە ناوچەکە جێگیرکراون.

پاسداران ژمارەیەك بنکەی دیکەی دروستکردووە لەم چەند مانگەی دواییدا کە تەرخانکراون بۆ راهێنانی چەکداری نوێ لە ناوچە گوندنشینەکانی دێرەزوور و ناوچە بیابانییەکان.

چالاکوانێكی پەیجی فەیسبوکی گۆشە رەسەنەکانی ئەلبوکەمال، ئەیهەم عەلی وتی وا دەردەکەوێت پاسداران و میلیشیا هه‌واداره‌كانی لە پێشبڕکێدا بن بۆ فراوانکردنی ئامادەیی خۆیان لە ناوچەکە و ماوەیەکە هەوڵەکانی راکێشانی چەکداریان زیاترکردووە.

بە دیارونای وت فشار دەخرێتە سەر گەنجانی ناوچەکە تا پەیوەندی بە میلیشیا هاوسۆزەکانی پاسدارانەوە بکەن، بەجۆرێك پارە و کۆمەك بەکاردەهێنرێت بۆ راکێشانی چەکداران و لەوانە دەگیرێتەوە کە رەتیدەکەنەوە پەیوەندیبکەن و به‌وشێوه‌یه‌ش پاڵ بە بێکارانەوە دەنێت کە پەیوەندی بکەن.

وتی بەڵام له‌كاتێكدا پاسداران پەلەدەکات لە فراوانکردنی ئامادەیی خۆی لە دێرەزوور، ململانێیەك لەسەر دەسەڵات لەنێوان رژێمەکانی ئێران و سوریادا سه‌ریهه‌ڵداوه‌.

وتیشی بە هەوڵدان بۆ خۆسەپاندن و پەرەدان بە بەرژەوەندییەکانی، پاسداران هەوڵیداوە لە بایەخی بوونی هێزەکانی رژێمی سوریا کەمبکاتەوە و سنوور بۆ دەزگا حکومی و ئەمنییەکان دابنێت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500