هه‌واڵه‌كانی عێراق
سیاسەت

قائانی لە ئەلبوکەمال لەکاتی کردنەوەی بنكه‌یه‌كی نوێی پاسداراندا

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

چەند ئۆتۆمبیلێك دەبینرێن لە پێگەی میلیشیایەکی سەر بە پاسداران لە ناوچە گوندنشینەکانی ئەلبوکەمال. [خاوەنی وێنە: سەدا شەرقیە]

چەند ئۆتۆمبیلێك دەبینرێن لە پێگەی میلیشیایەکی سەر بە پاسداران لە ناوچە گوندنشینەکانی ئەلبوکەمال. [خاوەنی وێنە: سەدا شەرقیە]

فەرماندەی باڵای ئێران ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، چەند رۆژێك لەمەوبەر سەردانی شارۆچکەی ئەلبوکەمالی سنووریی کرد له‌ سوریا، چالاکوانێکی ناوچەکە و چەند راپۆرتێکی میدیایی رایانگەیاند.

چالاکوان جەمیل عەبد سێشەممە (30 حوزەیران) بە دیارونای وت هاوکات بە سەردانەکەی، پاسداران کەمپێکی نوێی راهێنانی کردەوە لە ناوچە گوندنشینەکانی دێرەزوور.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئاژانسی هەواڵی نیمچە فەرمیی ئێران، تەسنیم، شەممە رایگەیاند کە قائانی سەردانی ئەلبوکەمالی کردووە، بەڵام دواتر راپۆرتەکەی بێ روونکردنەوە سڕییەوە.

عەبد وتی ئەو ناوچە ستراتیژییە، لە پارێزگای دێرەزووری سوریا نزیك بە سنووری عێراق، لەوبەر شارۆچکەی قائیمی عێراقەوە، لەلایەن میلیشیاکانی سەر بە پاسدارانەوە کۆنترۆڵکراوە، کە لە ئامادەباشیدان.

فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران، ئیسماعیل قائانی لەگەڵ سەرکردەی دوو میلیشیای سەر بە پاسداران راوەستاوە لەکاتی سەردانەکەی ئەمدواییەیدا بۆ ئەلبوکەمال. [خاوەنی وێنە: عالەم]

فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران، ئیسماعیل قائانی لەگەڵ سەرکردەی دوو میلیشیای سەر بە پاسداران راوەستاوە لەکاتی سەردانەکەی ئەمدواییەیدا بۆ ئەلبوکەمال. [خاوەنی وێنە: عالەم]

چەکدارێك لە لیوای زەینەبیونی سەر بە پاسداران بۆ وێنەیەك راوەستاوە لەگەڵ فەرماندەی کوژراوی هێزی قودسی سوپای پاسداران، قاسم سولیمانی. لیواکە لە دێرەزوور جێگیرکراوە. [خاوەنی وێنە: سەدا شەرقیە]

چەکدارێك لە لیوای زەینەبیونی سەر بە پاسداران بۆ وێنەیەك راوەستاوە لەگەڵ فەرماندەی کوژراوی هێزی قودسی سوپای پاسداران، قاسم سولیمانی. لیواکە لە دێرەزوور جێگیرکراوە. [خاوەنی وێنە: سەدا شەرقیە]

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند كه‌ چەند زنجیرە هێرشێکی ئاسمانی کە ئیسرائیلیان پێ تۆمەتبارکراوە ئەو ناوچەیەیام کردۆتە ئامانج لە کۆتایی هەفتەدا.

عەبد وتی بنكه‌ نوێکەی پاسداران تەرخانکراوە بۆ راهێنانی تازە راکێشراوان لە ناوچەکەوە.

وتی سەرکردایەتی پاسداران لە ناوچەکە بەمدواییانە رێیاندا بە دەیان خێزان کە لە ئەلبوکەمال ئاوارەکرابوون لەگەڵ ناوچەکانی دەوروبەری تا بگەڕێنەوە، بەو مەرجەی ئەوانەی دەتوانن چەك هەڵبگرن پەیوەندیبکەن بە میلیشیاکانی پاسدارانەوە.

وتیشی هەندێك لە خێزانە گەڕاوەکان ناچارکراون لای خزمەکانیان یان لە خانوی کرێدا بمێننەوە، لەبەرئەوەی ماڵەکانیان لەو ناوچانەن کە لەلایەن میلیشیاکانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە، لەکاتێکدا ئەندامانی نوێ لە بنکە سەربازییەکان نیشتەجێدەکرێن.

وتی هەرکات ئەندامانی نوێ راهێنانەکانیان تەواوکرد، دابەشدەکرێن بەسەر چەندین میلیشیای سەر بە پاسدراندا لە ناوچەکە، بەتایبەتی لە ناوچە بیابانیەکان، کە خەڵکی سوریا دوودڵن لەوەی لەوێ شەڕبکەن.

عەبد وتی ئەندامبوون لە میلیشیاکانی سەر بە پاسداراندا وادەکات خزمەتی سەربازیی بەزۆر نەیانگرێتەوە لە هێزەکانی رژێمی سوریادا و ئاماژەیکرد بەوەی ناسنامەی نوێ دابەشکراوە بەسەر نوێترین ئەنداماندا تا دەستگیرنەکرێن.

وتیشی هاوکات، میلیشیاکانی سەربە پاسداران چەند بەسەردادانێکی خۆیان ئەنجامداوە و ئەو خەڵکانەیان کردۆتە ئامانج کە تۆمەتبارن بە چالاكی دژی پاسداران و میلیشیاکانی.

وتی له‌هه‌مانكاتیشدا، حیزبوڵڵای لوبنانی خەڵك دەستگیردەکات لە شاری مەیادینی دێرەزوور لەو نزیکانە و ماتۆڕ لە هەرکەسێك دەسێنێت کە مۆڵەتی تایبەتی ئەمنی لەلایەن میلیشیاوە پێنەبێت.

هێرشە ئاسمانیەکان پێگەکانی میلیشیاكان دەکەنە ئامانج

رێكخراوی روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند ئه‌و هێرشە ئاسمانیانه‌ی یەکشەممە پێگەکانی میلیشیاکانی سەر بە ئێرانیان کردە ئامانج، نۆ چەکداریان کوشت، لە دووەمین هێرشی لەوجۆرەدا لە ماوەی 24 کاتژمێردا و راشیگەیاند کە ئیسرائیل "دەکرێت بەرپرس بێت" لە هێرشە ئاسمانیەکان.

به‌گوێره‌ی ئاژانسی فرانس پرێس،‌ هێرشەکان، کە نزیك بە سنووری عێراق بوون، چەند کاتژمێرێك دوای هێرشێکی هاوشێوە هاتن کە شەش چەکداری سەر بە ئێرانیان کوشت لە ناوچەکە و ژمارەی کوژراوانیان بەرزکردەوە بۆ 15 لەماوەی 24 کاتژمێردا.

سەرۆکی رێکخراوەکە، رامی عەبدولڕەحمان وتی چەکدارەکان لە بەیانی یەکشەممەدا کوژران و زۆربەیان عێراقی بوون، لەکاتێکدا چەند سورییەك لەنێو ئەو شەش چەکدارەدا بوون کە شەممە کوژران.

بەگوێرەی رێکخراوەکە، هێرشەکەی شەممە تەنیا چەند رۆژێك بوو دوای هێرشەکانی ئیسرائیل لە پارێزگای دێرەزوور و پارێزگای سوەیدای باشور کە حەوت چەکداریان کوشت، لەنێویاندا دوو سەربازی سوری.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500