هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

پاسداران لاوانی دێرەزوور فریودەدات تا پەیوەندیبکەن بە ریزەکانیەوە

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئەندامانی میلیشیاکانی سەر بە پاسداران ئاڵای ئێران نیشاندەدەن لە پارێزگای دێرەزووری سوریا. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

ئەندامانی میلیشیاکانی سەر بە پاسداران ئاڵای ئێران نیشاندەدەن لە پارێزگای دێرەزووری سوریا. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران (پاسداران)، لەڕێگەی نوسینگەی ئاسیاشی دۆستانەوەهەوڵی راکێشانی لاوانی دێرەزوور دەدات بۆ پەیوەندیکردن بە ریزەکانیەوە بە موچەی بەرز و هاندەری دیکە، چالاکوانێکی ناوچەکە وتی.

وتیان بەڵام سەرەڕای بانگەشە پێچەوانەکانی ئەمان، ئەمە تەنیا خزمەت بە رژێمی ئێران و پاسداران دەکات کە ئەم لاوانە بەکاردەهێنن وەك سوتەمەنی بۆ خواست و ویسته‌ فراوانخوازییەکانیان لە ناوچەکە.

چالاکوانێكی دێرەزوور، جەمیل عەبد بە دیارونای وت زۆرێك لە لاوانی شارۆچکەی مەیادینی خۆرهەڵات پەیوەندییان کردووە بە ریزه‌كانی میلیشیاکانی سەر بە پاسدارانه‌وه‌ لە ناوچەکە.

وتی ئەو هاندەرە سەرکەوتنی بەدەستهێناوە لە راکێشانی ژمارەیەك لە لاوانی مەیادین، "کە کۆتاییان بە خزمه‌تییان هێناوە لەگەڵ میلیشیاكانی هێزەکانی بەرگری نیشتمانیی سەر بە رژێم و لەجیاتی ئەوە پەیوەندییانکردووە بە میلیشیاکانی سەر بە پاسدارانه‌وه‌".

هاندەری دارایی، ئەندامانی میلیشیای هێزەکانی بەرگری نیشتمانیی سەر بە رژێمی سوریای هانداوە بۆ جیابوونەوە و پەیوەندیکردن بە ریزی میلیشیاکانی سەر بە پاسدارانه‌وه‌ لە دێرەزوور. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

هاندەری دارایی، ئەندامانی میلیشیای هێزەکانی بەرگری نیشتمانیی سەر بە رژێمی سوریای هانداوە بۆ جیابوونەوە و پەیوەندیکردن بە ریزی میلیشیاکانی سەر بە پاسدارانه‌وه‌ لە دێرەزوور. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

وتیشی زۆرێك لە ئەندامە نوێکان پەیوەندییانکردووە بە میلیشیایەکه‌وه‌ كه‌ لەلایەن پاسدارانەوە دامه‌زراوه‌ بەتایبەتی بۆ دانیشتوانی ناوچەکە.

هاندەری دارایی دابینکراوە، له‌وانه‌ موچەی تا 200 دۆلار لەگەڵ باربوو (مینحە)، كۆمه‌ك و دڵنیاییدانی پاسداران بەوەی رژێمی سوریا لێپێچینەوەیان لەگەڵ ناکات.

ئەندامەکان پێشیانوتراوە کە دەبەخشرێن لە ئەرکی خزمەتکردنی سەربازیی بەزۆر.

عەبد وتی ئەمە به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بۆتە باو لە ناوچەکە و لەمماوەیەی دواییدا بەهۆی بارگرژیی برەوسەندووه‌وه‌ لەنێوان پاسداران و رژێمی سوریا و هه‌واداره‌ جیاوازه‌كانیاندا. .

وتی نوسینگەی ئاسایشی دۆستان بەمدواییانە چەندین بەیاننامەی بڵاوکردۆتەوە کە رایگەیاندووە باربووه‌كان دەدرێنە هەر ئەندامێکی خێزانی میلیشیاکانی سەر بە پاسداران.

بەگوێرەی ئەم بەیاننامانە، هەر ئەندامێك تازە هاوسەرگیریی کردبێت 50,000 لیرەی سوری (97 دۆلار)ی پێدەدرێت و هەر ئەندامێك منداڵێك بخاتەوە لەمساڵدا 200,000 لیرەی سوری (388 دۆلار) وەردەگرێت.

عەبد وتی نوسینگەی ئاسایشی دۆستان تەواوی کاروبارەکانی کۆمەکی دارایی و باربوو بەڕێوەدەبات، لەگەڵ تۆمارکردنی دامەزراوان.

وتی ئەو میلیشیا نوێیە پێکهاتووە لە خەڵکی ئەلبوکەمال و مەیادین لە خۆرهەڵاتی دێرەزوور و سەر بە نوسینگەی ئاسایشی دۆستانە.

وتیشی بنکەکەی لە سوەیدیعەیە، کە بۆتە ناوچەیەکی داخراوی کۆنترۆڵکراو لەلایەن پاسدارانەوە دوای ئەوەی پاسداران ئەوانەی سەر بە خۆی نەبوون دەرکرد لە ماڵەکانیان.

بانگەشەکانی بەخشران لە خزمەتی سەربازی ساختەن

پارێزەری سوری، بەشیر بەسام بە دیارونای وت: "دامەزراندنی لاوانی سوری لە میلیشیا ئێرانییەکاندا تەنیا خزمەت بە ئێران و پاسداران دەکات."

وتی ئەم میلیشیانە راهاتوون بە بەرەوپێشبردنی پلانە فراوانخوازییەکانی ئێران لە سوریا و ناوچەکە.

وتیشی: "پاسداران لاوانی سوریا دەکاتە بەکرێگیراوێکی ئاسایی و بارگرژیی ناوخۆیی زیاد دەکات." هه‌روه‌ها وتی "سووربوونی بێوچانی" پاسداران "له‌سه‌ر راکێشانی لاوان لە ناوچە سنوورییەکان خواست و ویسته‌ راستەقینەکانی دەردەخات".

رژێمی ئێرای هەوڵده‌داتدەسەڵاتی خۆی به‌هێزتربكات لە ناوچەکانی دێرەزوورنزیك بە سنووری عێراق، وەك مەیادین و ئەلبوکەمال، تا رێگەیەك بکاتەوە بۆ لوبنان و دەریای ناوەڕاست و لەڕێیەوە چەکدار و چەك بنێرێت و بازرگانی فراوان بکات.

بەسام وتی جیا لەوەش، بانگەشەکانی ئەوەی گوایە تازە دامەزراوان دەبەخشرێن لە خزمەتی سەربازیی بەزۆر ساخته‌ن.

وتی: "بەپێچەوانەوە، تەنیا ماوەی خزمەتیان درێژدەکاتەوە چونکە دەبێت هێشتا ئەو خزمەتە سەربازییە بەزۆرە ئەنجامبدەن کە نەیانکردووە."

لە کۆتایی 2018، هێزەکانی رژێمی سوریا بەیاننامەیەکیان لە دێرەزوور بڵاوکردەوەرێنمایی هەموو ئەو سورییانەیان کرد کە لە ریزی میلیشیاکانی سەر بە پاسداراندان تا خزمەتەکانیان بوەستێنن و لە ناوەندەکانی خزمەتی سەربازی و یەدەگ خۆیان تۆماربکەن.

بڕیارەکە رووبەڕووی دژایەتی بووه‌وە لەو كه‌سانەوە کە داوای خزمەتیان لێکرابوو، چونکە لەلایەن رژێم و پاسدارانەوە بەڵێنیان پێدرابوو كه‌ ئەوکاتەی لەنێو میلیشیاکاندا خزمەت دەکەن، کەمدەکرێتەوە لە خزمەتی سەربازیی بەزۆریان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500