سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران (پاسداران) و میلیشیاکانی ههواداری فشار زیاددەکەن لەسەر دانیشتوانی پارێزگای دێرەزوور له سوریا، کە شەپۆلێکی نوێی ئاوارەیی دروستدەکات، چالاکوانێك وتی.
چالاکوانێكی دێرەزوور، جەمیل عەبد بە دیارونای وت زۆرێك لە ماڵە جێهێڵراوەکان دواتر بە چەند فێڵێك دەستیان بەسەردا دەگیرێت و دەکرێن بە نشینگەی میلیشیاکان، بەتایبەتی لە شارۆچکەی سنووریی ستراتیژیی ئەلبوکەمال.
عەبد وتی ئەمە بەشێکە لە پرۆسەیەك کە پاسداران و میلیشیاکانی ههواداری بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو دێرەزوور لە دانیشتوانی بەتاڵدەکەنەوە،بەتایبەتی ئەلبوکەمالو ناوچە گوندییەکانی دەوروبەری و ههروهها له مەیادینیش.
وتی لەو کارانەی دیکە کە دانیشتوان ناچاردەکات بڕۆن ئەوەیە میلیشیاکان رێگری لە هاوڵاتیان دهكهن داروپەردووهكانی پاشماوەی شەڕ لابەرن و بەر بە هەوڵەکانیان دەگرن بۆ دۆزینەوەی کار و گەڕاندنەوەی خزمەتگوزاریی سەرەتایی.
![میلیشیاکانی سەر بە پاسداران بۆ وێنە دەوەستن لەگەڵ ئەو مەدەنیانەی لە ئەلبوکەمال هاوکارییان دەکەن. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]](/cnmi_di/images/2019/07/15/18915-IRGC-Albu-Kamal-600_384.jpg)
میلیشیاکانی سەر بە پاسداران بۆ وێنە دەوەستن لەگەڵ ئەو مەدەنیانەی لە ئەلبوکەمال هاوکارییان دەکەن. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]
وتیشی ئەمە بۆتە هۆی دروستبوونی کۆڕەوی هەزاران مەدەنی، کە دەڕۆن بەرەو ناوچەکانی دیکەی دێرەزوور و دیمەشق و ناوچەکانی ژێردەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە).
وتی هاوکات میلیشیاکان ناوچە جێهێلراوهكان لەلایەن خەڵکەوە دابەشدەکەن بەگوێرەی ههژمون و کۆنترۆڵی خۆیان و ماڵەکان دەکەنە بازگەی ئەمنی و نشینگەی خۆیان. ئاماژەشیکرد بەوەی گوندی سوهییه بەتەواوی دەستی بەسەردا گیراوە.
دهستبهسهرداگرتنی خانو و موڵكوماڵ
وتی هەندێك حاڵەتیش هەن کە موڵكوماڵ کڕدراوە لە مەدەنیەکانی ناوچەکە لەلایەن ئەندامانی میلیشیاکان یان هاوکارانیانەوە کە پاسداران بەتایبەتی ئەو ئەرکەی پێ سپاردوون.
بە دیارونای وت رژێمی سوریا راستەوخۆ پارەی کڕینیان دەدات یان لەلایەن کەسی نێوەندکاری سوریەوە دەکڕدرێن کە کاردەکەن بۆ سوپای پاسداران.
وتی رژێمی سوریا کارئاسانی بۆ کڕینیان دەکات و ئەفسەرانی سوپای پاسداران کاردەکەن لەگەڵ دەزگاکانی حکومەتی سوری بۆ کڕینی ئەو کارگانەی خاوەنەکانیان ئامادە نین -- ئهو سوریانهی چەندین ساڵە لە دەرەوەی وڵاتن.
وتی هەرکە پارەکە دەدرێت، روپەلی فەرمی پڕدەکرێتەوە لە وەزارەتی پیشەسازی سوریا.
ههوڵی ئێران بۆ پتهوكردنی ههژمونی له خۆرههڵاتی سوریا له خزمهتی ئهجهنداكهیدایه بۆكردنهوهی رێڕهوێك بۆ لوبنان و دهریای سپی ناوهڕاست كه بتوانێت لهڕێیهوه شهڕكهران و چهك بگوێزێتهوه و بازرگانییهكهی بهرفراوانتربكات.
چالاکوانان و مەدەنیەکان لەژێر فشاردان
وتی چالاکوانە سورییەکان زەنگی هۆشدارییان لێدا بەرامبەر جێگیرکردنی میلیشیاکانی سەر بە پاسداران لە دێرەزوور و ئاماژەیانکرد بە بوونی ئەندامانی ئێرانی و ئەندامانی حیزبوڵای لوبنانی، حەرەکهت نوجەبای عێراقی و میلیشیاکانی فاتمیون و زەینەبیون، کە پێکدێن لە چەکدارانی ئەفغانی و پاکستانی.
زۆربەی ئەم میلیشیانە بوونیان لە ئەلبوکەمال هەیە کە لەسەر سنووری عێراقە.
عەبد وتی دوای بڵاوکردنەوەی ئەم زانیاریانە، میلیشیاکان زۆر ناوچەیان داخست و جبەخانەکانیان گواستەوە و ناوچهكهیان شهنوكهوكرد بۆ ئەوانەی زانیاریەکەیان بڵاوکردۆتەوە.
هەروەها کۆت و بەندی توندیان دانا لەسەر ئامرازەکانی پەیوەندیگرتن و وێنەگرتن.
ئاماژەیکرد بەوەی تاکتیکی دیکە بەکارهاتووە بۆ بێزارکردنی هاوڵاتیان و رێگرتن لە گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی، وهك سەپاندنی مەرجی ئەستەم بەسەر دروستکردنەوەی مزگەوتەکاندا لە ئەلبوکەمال و دێرەزوور.
وتی میلیشیاکان رێنمایی ئەوەیان دەرکردووە کە ئەوانەی هەوڵی دروستکردنەوەیان دەدەن دەبێت مۆڵەتی ئەمنییان هەبێت لەوانەوە پێشئەوەی مۆڵەتی دروستکردنەوەیان پێبدرێت، تەنانەت گەر خێرخوازەکە خەڵکی ناوچەکەش بێت.
وتی هەندێك لە دوکانداران رێگرییان لێکراوە لەوەی دوکانەکانیان چاکبکەنەوە.
وتی میلیشیاکان کۆت و بەندیان داناوە لەسەر بەکارهێنانی مزگەوتەکانی ئەلبوکەمال و مەیادین و هەندێك ناوچەی دێرەزوور. ئاماژەشیکرد بەوەی نوسینگەی تایبەت لەئێستادا سەرپەرشتی وتاری هەینی دهكهن.
وتیشی هاوکات، حوسەینییەکان بڵاوبوونەتەوە و ئازادانە کاردەکەن.