هه‌واڵه‌كانی عێراق
کۆمەڵگا

مەدەنیەکانی دێرەزوور توشی نەهامەتی دەبن لەسایەی رژێمی سوریادا

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

بازاڕی سەرەکی شارۆچکەی ئەلبوکەمالی دێرەزوور تاڕادەیەکی زۆر بەتاڵە. چالاکوانێکی ناوچەکە وتی بەرزبوونەوەی نرخ کڕیارانی دوورخستۆتەوە. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

بازاڕی سەرەکی شارۆچکەی ئەلبوکەمالی دێرەزوور تاڕادەیەکی زۆر بەتاڵە. چالاکوانێکی ناوچەکە وتی بەرزبوونەوەی نرخ کڕیارانی دوورخستۆتەوە. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

دانیشتوانی چەند ناوچەیەکی دێرەزووری کۆنترۆڵکراو لەلایەن رژێمی سوریا و میلیشیاکانی سەر بە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران (پاسداران)ه‌وه‌ توشی دۆخێکی سەخت هاتوون لەبەرئەوەی ئەم هێزانە کۆنترۆڵی هەموو رەهەندەکانی ژیان دەکەن، چالاکوانێك وتی.

چالاکوانی خۆجێی جەمیل عەبد بە دیارونای وت بەهۆی ئەو باجانەوه‌ كه‌ سەپێنراون لەلایەن ئەم هێزانەوە، نرخی سەوزە و میوە و خۆراکی دیکە زۆر بەرزبۆتەوە، هەروەها نرخی سوتەمەنی.

عەبد وتی نرخی ئەم شمەك و خزمەتگوزارییانە ئێستا لەسەروو توانای مەدەنیەکانەوەیە لە ناوچەی دێرەزوور و کاریگەرییەکی پێچەوانەی هەیە لەسەر ژیانیان.

وتی: "توڕەیی فراواندەبێت لە ئاکامی ئەم کارانە و هەوڵەکانی بەرپرسانی رژێم بۆ ئارامکردنەوەی دۆخەکە و به‌ده‌سته‌وه‌دانی پاساوی بێسوود."

چەکدارانی میلیشیاکانی سەر بە پاسداران لەم ناوچەیە دەبینرێن له‌ دەوروبه‌ری شارۆچکەی ئەلبوکەمال له‌ پارێزگای دێرەزوور. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

چەکدارانی میلیشیاکانی سەر بە پاسداران لەم ناوچەیە دەبینرێن له‌ دەوروبه‌ری شارۆچکەی ئەلبوکەمال له‌ پارێزگای دێرەزوور. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

وتی نیگەرانییەکی دیکە ئەوەیە بۆ گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان لە پارێزگاکە، ئاوارەکان دەبێت مۆڵەت بەدەستبێنن لە سوریا و هێزەکانی سەر بە ئێران.

وتیشی سەدان خێزان لە دەرەوەی ناوچەکە دەمێننەوە و رێگری لە گەڕانەوەیان کراوە، بەتایبەتی ناوچەکانی ژێردەستی پاسداران لە ئەلبوکەمال و گوندەکانی دەوروبەری.

'هیچ پێشڕەوی' بەدەستنەهاتووە

عەبد وتی تەنیا چەند خێزانێکی کەم رێگەیان پێدەدرێت بگەڕێنەوە بۆ ناوچەی ئەلبو کەمال و بەگشتی مۆڵەت بۆ گەڕانەوە تەنیا دوای هاریکاریکردن لەگەڵ میلیشیاکانی سەر بە پاسداران هەیە.

وتی پاسداران ده‌ستیگرتووه‌ به‌سه‌ر زۆر ماڵدا لە ناوچەی ئەلبوکەمال.

بەگوێرەی عەبد، سەرەڕای هەموو ئەو هەوڵانەی لەلایەن نەجیبزادە و سه‌ركرده‌ خێڵەکییەکانی ناوچەکەوە دراون بۆ چارەسەرکردنی کێشەی گەڕانەوەی ئاوارەکان و باشترکردنی دۆخه‌كه‌ دەربارەی باج و خەراج، هیچ پێشڕەوییەك بەدەستنەهاتووە.

عه‌بد شکستهێنانی ئەم هەوڵانەی گەڕاندەوە بۆ ناکۆکی لەسەر دەسەڵات لەنێوان رژێم و پاسداراندا.

وتی لە نمونەیەکی ئەم ناکۆکیە، بەمدواییانە لیوای 47ی پاسداران رێگریی لە رژێمی سوریا کردووە لە دابەشکردنی کۆمەك بۆ خوێندنگەی ئەمین.

وتیشی پرۆسەی دابەشکردن بەتەواوی وەستێنرا دوای هەڵگیرسانی بارگرژی لەنێوان دوو لایەنه‌كه‌دا، کە گەیشتە لوتکە بەهۆی تەقەکردنەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500