لە دەستپێکی شەڕی سوریاوە، ئێران کۆمەکی كوشنده دەنێرێت بۆ میلیشیاکانی سەر بە خۆی تا رژێمی سوریا رزگاربکات و هه‌ژمونی خۆی فراوانبکات لەو وڵاتە و لە ناوچەکەدا، پسپۆڕان بە دیارونایان وت.
وتیان بەڵگەی بەهێز تێوه‌گلانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ده‌سه‌لمێنێت لە هەناردەکردنی چەك بۆ ناوچەکانی شەڕ لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.
توێژه‌ر لە ناوه‌ندی شەرق بۆ لێكۆڵینه‌وه هەرێـمی و ستراتیژیه‌كان، فەتحی سەید کە توێژینەوە لە کاروباری ئێران دەکات، وتی لەڕێگەی لایەنەکانی سەر بەخۆیەوە، پاسداران ماوەیەکە "ئاسایشی وڵاتانی ناوچەکە ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه بۆ رێخۆشکردن بۆ سەپاندنی هەژمونی خۆی".
شیار تورکۆ، کە لێكۆڵینه‌وه ده‌كات له کاروباری سوپای پاسداران و سەرچاوە داراییەکانی، بە دیارونای وت پاسدارن هەزارانی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست راکێشاوە و شانه‌ی پێکهێناوە و لە هەندێك حاڵەتدا بوونه‌ته گروپی گەورە بە هه‌ژمونی بەرچاوەوە لە وڵاتانی وەك لوبنان، عێراق، یەمەن و سوریا.
وتی: "ئێران بەردەوامیشە لە سەرپەرشتیکردنی شانه‌كان لە وڵاتانی دیکە، وەك بەحرەین، سعودیە و کوەیت."
وتی ئەم گروپانە یارمەتییان لە پاسدارانەوە پێگەیشت بۆ کڕین یان دروستکردنی چەك و دەسەڵاتیان لەسەر ئەرزی واقیع بەدەستهێناوە و بوونەتە ئامرازی بەهێزی بەردەستی.
وتیشی ئێران موشەکی بالیستی دوورمەودای ناردووە بۆ حزبوڵای لوبنان و بنکەکانی پاسداران لە سوریا و حوسییەکان (ئەنسارەڵڵا) لە یەمەن و ئەم موشەکانەی بەکارهێناوە بۆ بەئامانجکردنی سعودیە.
ئێران ئاگری بارگرژی تائیفی خۆشدەکات لە سوریا
رۆژنامەنوسی سوری محەمەد عەبدوڵا بە دیارونای وت: "گواستنەوەی چەك و چەکداران بۆ سوریا بە پاساوی بەرگری دژی گروپە تیرۆریستیەکان لە درۆیەك زیاتر هیچی تر نیە کە پاسداران دروستیکردووە."
وتی بە بره‌ودان بەم چیرۆکە ساختەیە، پاسداران هەوڵدەدات "ئامانجی خۆی بەدەستبهێنێت لە کۆنترۆڵکردنی هێندەی بتوانێت لە خاکی سوریا تا بتوانێت خەونی گەیشتن بە دەریای ناوه‌ڕاست بەدەستبهێنێت".
وتیشی: "ئێران دەیان هەزار تەن چەك و تەقەمەنی و موشەکی گواستۆتەوە بۆ بەدەستهێنانی ئەم ئامانجە."
وتی گواستنەوەی چەکی ئێرانی بۆ سوریا "کۆتایی به شەڕه‌كه ناهێنێت بەڵکو شەڕێکی دیکە خۆشدەکات، شەڕێکی تائیفی کە دەستیپێکردووە".
عەبدوڵا ئاماژەی کرد بەوەی ئێران زۆر بەشی سوریای پڕکردووە لە چەك، گوایە بۆ پاراستنی نزرگە و گۆڕە ئایینیەکانە.
عەبدوڵا وتی بەڵام لەڕێی ئەم کارانەوە، ئێران دووبەرەکی تائیفی خۆشدەکات لە سوریا، بەهەمان شێوەی ئەوەی كردوێتی له یەمەن و لوبنان و عێراق.
وتیشی: "تاکە رێگە بۆ وەستاندنی پلانی ئێران، وەستاندنی شەپۆلی چەكه بۆ نێو ئامێزی پاسداران لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و رێگرتنە لە گواستنەوەیچەکدارانی سەر بە پاسداران‌و بەدڵنیاییەوە رێگرتنه لە گواستنەوەی پشتگیری دارایی بۆ گروپەکانی سەر بە پاسداران."
سڵاو. ئه‌وه چۆنه كه ئه‌مریكا مافێكی له‌و جۆره‌ی هه‌یه و ئێران نییه‌تی. ئیسرائیل، كه ده‌ستكردی خه‌یاڵیی ئه‌مریكا و به‌ریتانیایه، مافێكی له‌و جۆره‌ی هه‌یه و ئێران نییه‌تی؟ تكایه به ویژدانتاندا بچنه‌وه. به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌وه مافی ته‌واوی ئێرانه، وه‌ك زلهێزێك، بهرهنگاریبكات له وڵاتانی موسڵمان.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه5 كۆمێنت
ئه‌مانه هیچ نین درۆ نه‌بێت. ئه‌م وێبسایتانه ته‌نها درۆ و فریودان ده‌زانن.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه5 كۆمێنت
سڵاوتان لێبێت. زۆر روونه، هه‌روه‌ك چۆن جێی تێگه‌یشتن و ده‌رككردنه، كه وڵاتێكی وه‌ك ئه‌مریكا - كه له‌وپه‌ڕی گۆی زه‌وییه‌وه هات و له‌ڕێی فرۆشتن و خستنه‌كاری ئامێری سه‌ربازیی جۆراوجۆره‌وه و هه‌روه‌ها به بڵاوكردنه‌وه‌ی ناكۆكی له‌نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا، چه‌ندین تاوانی بێوێنه‌ی ئه‌نجامداوه تا سامان و سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م نه‌ته‌وانه به‌تاڵانی ببات - ئێستا. ئاشكرایه كه ئێرانی به‌ڕێز - كه پارێزگاریده‌كات له ژیان و موڵكوماڵ و شه‌ره‌فی خه‌ڵكی خۆی و هه‌روه‌ها هی نه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ره‌كان، ئه‌مه‌ش له‌ڕێی سروشتی دوژمنكارانه و ته‌ماحی حكومه‌ته‌كانی خۆرئاوادا ده‌وه‌ستێته‌وه و ناچاریاندهكات له ناوچه‌كه ده‌رچن، هه‌مووی به‌گوێره‌ی فه‌رمانه ئاسمانییه‌كان - بووه‌ته ئامانجی هێرشه‌كانی ناوزڕاندن له‌لایه‌ن هه‌ر دوژمنێكی كینه له‌دڵه‌وه. بێگومان شه‌ڕی نێوان باشه و خراپه بۆ هه‌میشه له‌ئارادایه و ته‌نها ئه‌وانه‌ی تێده‌كۆشن و خۆیان له‌ڕێی خودادا به‌ختده‌كه‌ن، سه‌رده‌كه‌ون. بۆیه‌ش ئێمه له كانگای دڵمانه‌وه نزاده‌كه‌ین و به خواستی خودا قوربانیی زیاتر ده‌ده‌ین هه‌روه‌ك حۆجاجییهكان. ... سوپاس.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه5 كۆمێنت
ئێران رێزده‌گرێت له پیرۆزییه‌كان و هه‌روه‌ها له ئیمامه‌كانیش، ئه‌مانه‌ش ساخته و درۆن.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه5 كۆمێنت
ئێران رێزده‌گرێت له پیرۆزییه‌كان و هه‌روه‌ها له ئیمامه‌كانیش، ئه‌مانه‌ش ساخته و درۆن.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه5 كۆمێنت