هه‌واڵه‌كانی عێراق
شرۆڤە

چاوپێکەوتن له‌گه‌ڵ فڕۆکەوانێكی هێڵی ئاسمانی ماهان تیشك دەخاتەسەر هەوڵە جیهانیەکانی پاسداران بۆ بەلاڕێدابردن

سینا فەرهادی

هێڵی ئاسمانی ماهان تۆمەتبارکراوە بە گواستنەوەی باری نایاسایی بۆ چەندین وڵاتی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست. [خاوەنی وێنە: هەمشەهری ئۆنلاین]

هێڵی ئاسمانی ماهان تۆمەتبارکراوە بە گواستنەوەی باری نایاسایی بۆ چەندین وڵاتی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست. [خاوەنی وێنە: هەمشەهری ئۆنلاین]

میدیای ئێران لە ناوەندی حوزەیراندا چاوپێکەوتنێكیان بڵاوكرده‌وه‌ لەگەڵ ئەمیر ئەسعەدوڵڵا، فڕۆکەوانێکی هێڵی ئاسمانی ماهان، کە ئەزمونی خۆی باسدەکات لەگەڵ فەرماندەی کوژراوی پاسداران قاسم سوله‌یمانی لە یەکێك لە گەشتەکانیدا حەوت ساڵ لەمەوبەر.

چاوپێکەوتنەکە دووبارە سەرنج دەخاتەوە سەر کارە تێكده‌رەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ناوچەکە، بە سەرکردایەتی سوله‌یمانی، کە ئەوکات فەرماندەی هێزی قودسی پاسداران بوو، کە لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکادا لە فڕۆکەوانەی نێودەوڵەتی بەغدا کوژرا لە کانونی دووەم.

سوله‌یمانی لەلایەن عەمید ئیسماعیل قائانیەوە جێگەی گیرایه‌وە، کە شیکاروانان دەڵێن پێدەچێت رێچکەیەکی هاوشێوەی فەرماندەكه‌ی پێشوو بگرێت.

باری نایاسایی و رووپۆشی و بەرتیل

ئەسعەدوڵڵا وتی فڕۆکەیەکی لێدەخوڕی بەرەو دیمەشق لە حوزەیرانی 2013 کە حەوت تەنی پێبوو لەوەی بە "باری قەدەغەکراو"ی ناوبرد. سوله‌یمانی یەکێك بوو لەو 200 سەرنشینەی لەگەڵیدا بوون.

وێنەی فەرماندەی کوژراوی پاسداران قاسم سوله‌یمانی و جێگری حەشدی شەعبی ئەبومەهدی موهەندیس لە مەیدانی سەنعا. [خاوەنی وێنە: ئاژانسی هەواڵی میهر]

وێنەی فەرماندەی کوژراوی پاسداران قاسم سوله‌یمانی و جێگری حەشدی شەعبی ئەبومەهدی موهەندیس لە مەیدانی سەنعا. [خاوەنی وێنە: ئاژانسی هەواڵی میهر]

دوای بڵاوبوونەوەی چاوپێکەوتنەکەی ئەسعەدوڵڵا، هێڵی ئاسمانی ماهان نکۆڵی لەوە کرد هیچ کات باری نایاسایی گواستبێتەوە.

ئابوریناس بەهزاد گۆنابادی بە مەشاریقی وت پاسداران و لقە دەرەکیەکەی، بەناوی هێزی قودس، بەرژەوەندیەکانی ئێرانیەکانیان کردۆتە قوربانی و بە هەزاران مەدەنی بێتاوانیان کردۆتە قوربانی بۆ جێبەجێکردنی پلانە فراوانخوازەکانیان.

گۆنابادی بە ئاماژەکردن بە چاوپێکەوتنەکەی ئەسعەدوڵڵا، وتی: "ئەم بارە حەوت تەنییە قەدەغەکراوە ناکرێت هیچ شتێك بووبێت جگە لە تەقەمەنی و چەك."

بەگوێرەی ئەسعەدوڵڵا، فڕۆکەکە ناچار بە نیشتنەوە کراوە لە فڕۆکەخانەی بەغدا لەبەرئەوەی "هێزە ئەمریکیەکان لە بورجی چاودێریی فڕۆکەخانەوه‌ گومانیان لە بوونی سوله‌یمانی کرد لەنێو گەشتیاراندا".

فڕۆکەوانەکەی هێڵی ئاسمانی ماهان دەڵێت دواتر سوله‌یمانی خۆی وا نمایشکرد کە ئەندازیاری فڕۆکەیە و توانی خۆی لە هێزە ئەمنیەکانی عێراق بشارێتەوە، کە بەرتیلی ئەسعەدوڵڵایان قبوڵکرد لەبەرامبەر نەگەڕان بەنێو باری فڕۆکەکەدا و رێگەیاندا بفڕێت بۆ دەرەوەی بەغدا.

دەستێوەردانی ناوچەیی

گۆنابادی وتی وتەکانی ئەسعەدوڵڵا گرنگن لەبەرئەوەی دەریدەخەن پاسداران کۆمپانیا فڕۆکەوانیەکانی وەك هێڵی ئاسمانی ماهان و گەشتیارانی وەك "قەڵغانی مرۆیی" بەکارهێناوە بۆ دەستڕاگەیشتن بە ئامانجەکانی.

بەمدواییانە، عەمید نەسرەتوڵڵا حوسه‌ینیپور لە پاسداران ددانی بەوە دا نا کە هێڵی ئاسمانی ماهان لە رابردوودا بەکارهێنراوە بۆ گواستنەوەی ئەندامانی میلیشیاکانی سەر بە ئێران بۆ بەشەکانی دیکەی ناوچەکە.

لە چاوپێکەتنێکدا لەگەڵ مەشاریق، چالاکوانی سیاسی لە تاران، سیاوەحش میرزادە وتی: "لە سوریاوە بۆ لوبنان و لە عێراقەوە بۆ یەمەن و ئەفغانستان، هەموو شوێنێك پڕە لەو گروپە میلیشیا چەکدارانەی کە یان لەلایەن پاسدارانەوە دروستکراون یان پشتگیری دەکرێن."

وتی: "بۆنمونە، ئەندامانی رێکخراوی بەدر لە عێراق لەلایەن هێزی قودسەوە رێکخران و راهێنانیان پێکرا."

میرزادە وتی رێکخراوی بەدر و هاوپەیمانانی یەکێکن لە هۆکارە سەرەکیەکانی ناسەقامگیریی سیاسی لە عێراق. لەکاتی خۆپیشاندانەکانی عێراقدا لە چەند مانگی رابردوودا، دەیان کەس لەلایەن میلیشیاکانی سەر بە ئێرانەوە کوژران، وەك بەدر.

بەهەمانشێوە، لە سوریا، پاسداران نفوزی هه‌یه‌‌ لە خزمەتی رژێمەکەی بەشار ئەسەدا بۆ یارمەتیدانی سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان كه‌ داوای دۆخی باشتری ژیانیان ده‌كرد. ئەمە بووە هۆی ئەوەی خۆپیشاندانە ئاشتیخوازه‌كان ببنە پێکدادانی چەکداری، کە دواتر دەرگای بۆ گروپە تووندڕەوەکان کردەوە.

گۆنابادی وتی: "ئەو تاوانانەی پاسداران لە سوریا ئەنجامیداون خراونه‌ته‌ ئەستۆی خەڵکی ئێران و لە مێژووی پەیوەندیەکانی نێوان ئەو دوو نەتەوەیەدا لەبیرناچنەوە."

بەکارهێنانی گەشتیاران لەلایەن پاسدارانەوە وەك 'قەڵغانی مرۆیی'

میرزادە وتی حیزبوڵڵای لوبنانیش "بوكەڵەیەکی دەستی پاسدارانە" و وتیشی سەقامگیری لوبنانی تێکداوە و خۆپیشاندەرانی تۆقاندووە.

هه‌روه‌ها وتی: "دەکرێت هەمان شت بوترێت دەربارەی کارەکەی پاسداران و هاوپەیمانانیان لە یەمەن لە تەواوی ساڵانی شەڕی ناوخۆدا، کە بەردەوام پاسداران چەك و راهێنان دابیندەکات بۆ حوسییەکان (ئەنسارەڵڵا)."

پارێزگای پارێزگای حودەیدە، حەسەن تاهیر لە کانونی یەکەم بە مەشاریقی وت رژێمی ئێران تۆڕێكی لە کۆمپانیای ساختە دروستکردووە بۆ گواستنەوەی پارە بۆ حوسییەکان، کە وایکردووە بتوانن دۆخی جەنگ لە یەمەن بەردەوامی پێبدەن.

وتی لەنێو ئەمانەدا کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو، حەواڵەی پارە و گواستنەوەی دەریاوانی هەن، لەگەڵ ئۆپەراسیۆنەکانی "کۆمەکی مرۆیی" کە تەنیا ئەو سەرکێشیانە دەشارنەوە کە پشتیوانی دارایی بۆ حوسییەکان دابینده‌كه‌ن.

بەگوێرەی میرزادە، مامەڵەی هێزی قودس لە ناوچەکە نیشاندەری ئەوەیە کە ژیانی مەدەنیەکان هیچ بەهایەکی بۆ پاسداران نییە.

وتی: "ئێران ئەنسارەڵڵای یەمەنی لە گروپێکی بچوك و کەمبایەخەوە گۆڕیوە بۆ گەورەترین گروپی میلیشیا لە یەمەن. یەکێك لە ستراتیژە سەربازیەکانی گروپەکە ئەوە بووە خۆیان لەنێو مەدەنیەکاندا حەشاربدەن، کە لەئاکامدا بوونەتە قوربانی."

وتیشی قسەکانی ئەسعەدوڵڵا دەربارەی گەشتەکەی تاران-دیمەشقی، کە سوله‌یمانی هەڵگرتبوو، دەکرێت بیسەلمێنێت کە "ستراتیژی قەڵغانی مرۆیی" راستیەکەی لەلایەن پاسداران و هاوپەیمانانیەوە جێبەجێکراوە، کە قوربانیەکانیان بەشێوەیەکی سەرەکی مەدەنیەکانی ناوچەکەن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

به‌داخه‌وه‌، له‌ سه‌نعا، پایته‌ختی یه‌مه‌ن و ره‌چه‌ڵه‌كی عه‌ره‌ب، وێنه‌ی كه‌متیاره‌كانی خوسره‌و به‌رزده‌كرێنه‌وه‌.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌