وەك بەشێك لە هەوڵەکانی بۆ فراوانکردنی هه‌ژمونی لە عێراقی دراوسێی، سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران (پاسداران) هەوڵی تێکشکاندنی شوناسی نەتەوەیی عێراق دەدات و دووبەرەکی تائیفی لە وڵاتەکە بڵاودەکاتەوە، شیکاروانان بە دیارونایان وت.
لە دەستپێکی شۆرشی ئیسلامییەوە لە 1979، رژێمی ئێران هەوڵدەدات عێراق لاوازبکات و هه‌ژمونی خۆی لەوێ بره‌و پێبدات.
وتیان ئەمە خزمەت بە کارنامەی پاسداران دەکات بۆ کردنەوەی رێچکەیەکی زەمینی بۆ بەستنەوەی ئێران بە لوبنان و دەریای ناوەڕاستەوە، لەڕێی عێراقەوە، بۆ گواستنەوەی چەکدار و چەك و ئاسانکردنی بازرگانی.
ئەندامێكی پێشووی پەرلەمان، عومەر عەبدولستار کە پسپۆڕی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانە وتی: "فەرمانڕەوایانی ئێرانی عێراقیان کردووە بە حه‌وشه‌یه‌كی پشته‌وه‌ی وڵاتەکەنیان یان وڵاتێکی پاشكۆ کە چارەنوسی بە هی ئێرانەوە بەستراوەته‌وه."
![ئەندامانی عەسائیب ئەهل حەقی هه‌واداری ئێران لەکاتی نمایشێكدا لە بەغدا لە حوزەیرانی 2018. [خاوەنی وێنە: ماڵپەڕی میلیشیاکە]](/cnmi_di/images/2019/04/25/17573-Iraq-Baghdad-militia-600_384.jpg)
ئەندامانی عەسائیب ئەهل حەقی هه‌واداری ئێران لەکاتی نمایشێكدا لە بەغدا لە حوزەیرانی 2018. [خاوەنی وێنە: ماڵپەڕی میلیشیاکە]
بە دیارونای وت بە کردنی عێراق بە ناوچەی پێکدادان و بەهێزکردنی بەرژەوەندییەکانی خۆی، پاسداران مەبەستێتی کاریگەرییەکانی سزا نێودەوڵەتیەکان کەمبکاتەوە لەگەڵ ئاستەنگە ناوخۆییەکانی ئێران خۆی.
وتی نیازی پاسداران روونە لەڕێی پشتیوانیكردنی میلیشیا چەکدارەکانی عێراقه‌وه کە هەڕەشە لە سەرەوەریی وڵاتەکە دەکەن و خۆیان لەسەروو یاساوە دەبینن.
عەبدولستار وتی ئەم میلیشیایانە، وەك رێکخراوی بەدر، کەتائیب حیزبوڵا، حەرەکات نوجەبا وعەسائیب ئەهل حەق "تەنیا وڵامی رژێمی ئێران دەدەنەوە".
عەبدولستار وتی: "هەموومان بیرمانە لە 2015 کاتێك سەرەکوەزیران حەیدەر عەبادی فەرمانێکی دەرکرد بۆ لادانی ئەبو مەهدی موهەندیس لە پێگەی خۆی وەك جێگری سەرۆکی هێزەکانی حەشدی شەعبی (حەشد)، بەڵام موهه‌ندیس وتی كه بەرپرس نیە بەرامبەر حکومەت."
وتیشی ئەمە نمونەی "بەرەنگاربوونەوەی ئاشکرای بڕیاری حکومەتە".
'تێکشکاندنی شوناسی نەتەوەیی عێراق'
عەبدولستار وتی پاسداران "نەك تەنیا هەوڵی کەمبایەخکردنی پێگەی [عێراق] دەدات لەگەڵ دەوڵەتەکەی و دەزگا یاساییەکانی، بەڵکو هێرشیش دەکاتە سەر شوناسی خەڵکی عێراق".
وتی ئەمە ئامانجی بەردەوامی رژێمی ئێران بووە لە پێکهاتنیەوە، چونکە سەرکردەکانی هەمیشە داوای برەودانیان بە عەقیدەی ویلایەتی فەقیهـ (فەرمانڕەوایی ئاخوندان) کردووە بۆ "تواندنەوەی شوناسی عەرەبی و به‌تایبه‌تی پەیوەستەییە ئایینی و کلتورییەکان".
وتیشی: "لەمڕۆدا، پاسداران و میلیشیاکانی هەوڵی تێکشکاندنی شوناسی عێراق و جێگرتنەوەی دەدەن بە سوناسێكی تائیفی کە دووبەرەکی و ناکۆکی دەچێنێت لەنێو کۆمەڵگەی عێراقدا و وادەکات نەتوانێت بەسەر قەیرانەکاندا زاڵ‌بێت و گەشەبکات."
رۆژنامەوان عومەر جەنابی بە دیارونای وت پاسداران "تائیفیەتی لە عێراق چاندووە" بە پشتگیری‌کردن لە هەندێك میلیشیا و لایەنی چەکدار.
وتی ئێران نایەوێت عێراقیەکان یەکگرتوو بن بە شوناسێکی نیشتیمانیەوە، چونکە هەوڵی دامەزراندنی شوناسێك دەدات بۆ هەر تائیفەیەك و بە هێزی چەکداری خۆی تا ئاسانکاری بكات بۆ پێکدادانی ناوخۆیی.
وتی: "بەڵام عێراقیەکان ئەم وانەیە فێربوون و پێکەوە بەستراون و ئێستا هەستدەکەن بهرقێکی زۆر بەرامبەر سیاسەتەکانی ئێران‌و رۆڵی میلیشیاکانی [پشتیوانیکراو لەلایەن ئێرانەوە]."
جەنابی وتی ئەم رقە بەتایبەتی روونە لە باشوری عێراق کە میلیشیاکانی سەر بە ئێران "دەستیان بەسەر دەزگاکانی کەرتی گشتی و موڵکی گشتی و سەرچاوە نیشتیمانیەکاندا گرتووە و برەودهدهن بە پاشاگەردانی، بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەرو وێرانكاری".
وتیشی: "پاسداران، کە لقه‌كانی خۆی بەنێو تەواوی عێراقدا بڵاوکردۆتەوە، قۆناغی ملکەچکردنی رەهای [عێراق] جێبەجێدەکات بە سەپاندنی ده‌سه‌ڵاتی ئێران بەسەر عێراقدا،" کە به‌ره‌و تێکشکاندنی سەروەریی عێراق و وازهێنانی لە بەرژەوەندییەکانی خۆی بۆ ئێران ده‌چێت.
جەنابی وتی یەکەم سەردانی سەرۆکی ئێران حەسەن روحانی بۆ بەغدا لە 11 ئازار دەرکەوتنی ئاسایی لەگەڵ فەرماندەی هێزی قودسی پاسداران قاسم سوله‌یمانی لە شارەکانی عێراق بەڵگەی زیاترە لە دەستێوەردانی ئێران لە عێراق.
میلیشیاکان کارنامەی ئێران جێبەجێدەکەن
پارێزگاری پێشووی نەینەوا ئەسیل نوجەیفی وتی رژێمی ئێرانی عێراق وەك "ناوچەیه‌كی دابڕاو دەبینێت لەگەڵ شوێنی یەکلاکردنەوەی حساب".
بە دیارونای وت: "کاتێك بوونی رژێمی [ئێرانی] هەڕەشەی لیدەکرێت، خۆی ناپارێزێت لە بەکارهێنانی سەرچاوەکانی بۆ ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە." جەختیکردەوە لەوەش كه "میلیشیاکان چەکێکی زۆر کاریگەرن به‌ده‌ست ئێرانه‌وه".
نوجەیفی وتی پاسداران چەند لایەنێکی چەکداری لە عێراق و لوبنان و شوێنەکانی دیکە پێكهێناوه بۆ جێبەجێکردنی کارنامەی خۆی و دروستکردنی دڵسۆزی ئایدۆلۆژی بۆ ویلایەتی فەقیهـ.
وتیشی لەڕێی لایەنە چەکدارەکانیەوە، ئێران هەوڵی دروستکردنی "هێزی تەریب یان جێگره‌وه دەدات بۆ هێزه دەوڵەتییه فه‌رمیه‌كان، بەڵام بە دەسەڵات و هه‌ژمونی زیاترەوە".
به‌ڵێ. من له‌گه‌ڵ هه‌موو رستهیهكیدام كه ده‌یڵێت. مه‌زه‌نه بكه چی روویده‌دا گه‌ر عێراق شه‌ڕه‌كه‌ی دژی ئێران ببردایه‌ته‌وه. رێك هه‌مان شتی ده‌كرد كه ئێستا ده‌یكات، به‌ڵام به زه‌بر و زه‌نگ و دڵڕه‌قییه‌كی زیاتره‌وه. سه‌دام ده‌هاته ناو خه‌ڵكی ئێرانه‌وه و ده‌ستڕێژی لێده‌كردن و ئاڕپیجی و رومانهی پێوه‌ده‌نان. ئێرانییه‌كان شتی وایان نه‌كرد له‌كاتی شه‌ڕه‌كه‌دا. داعش، كه ره‌گوڕیشه‌ی له عێراقدایه، ره‌حم به خه‌ڵكی خۆشی ناكات. ئێستا كه ئێران هاتووه رزگاریانبكات له چنگی داعش ناوده‌برێت به "وڵاته دوژمنكارهكه" له‌كاتێكدا ئه‌مریكا، كه زیندانی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی له عێراق دامه‌زراند و چه‌ندین تاوانكاریی لێ ئه‌نجامدان، ستایشدهكرێت به "وڵاته باشه‌كه". عێراقییه‌كان قابیلی جۆره‌كانی داعش، ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، روسیا و ئه‌وانه‌ی ترن، تا به‌های نیعمه‌ت بزانن. ئه‌وه داعش بوو كوشتاری یه‌زیدییه‌كان و كورده سوننیه‌كان و خه‌ڵكی ئاسایی عێراقی كرد. ئێستا كه ئێران چه‌كداری كردوون تا كۆمه‌ڵگه‌كانیان له‌ناونه‌چن، ئێران ناوده‌برێت به "وڵاته خراپه‌كه". من به‌زه‌ییم به‌و عێراقییانه‌دا دێته‌وه كه به‌مشێوه‌یه بیرده‌كه‌نه‌وه. به‌هه‌رحاڵ، نابێت چاوه‌ڕێی زیاتر بكه‌یت له دانیشتوانی كوفه. مێژوو پڕه له چیرۆكی دڵسۆزیتان! [لێره‌دا مه‌به‌ست تانه‌دانه]
وه‌ڵام بده‌ره‌وه2 كۆمێنت
لانی كه‌می ئه‌وه‌ی ده‌توانین ده‌رباره‌ی ئه‌م وتاره بیڵێین ئه‌وه‌یه كه به‌شێكه له هاندان و مێشكشۆردنهوه. ئه‌مه‌ش شێوازێكی كۆنی به‌سه‌رچووه؛ ته‌نها مایه‌ی قێزلێكردنهوه و گاڵته‌جارییه.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه2 كۆمێنت