مامەڵەکردنی سنووربڕ بە ماددەی هۆشبەر لە ئێرانەوە بەردەوامە له دروستكردنی هەڕەشە بۆ سەر کۆمەڵگای عێراقی سەرەڕای هەوڵەکانی حکومەت بۆ بەرپێگرتنی، بەرپرسانی عێراق بە دیارونایان وت.
پسپۆڕی سەربازی و ستراتیژی، موئەیەد سەلیم جوحەیشی وتی كه "بازرگانی نایاسایی ماددەی هۆشبەر لەلایەن میلیشیایەکی چەکداری سەر بە ئێرانەوە بەڕێوەدەبرێت".
بە دیارونای وت: "ئەم میلیشیایانە راستەوخۆ بەرپرسن لە بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە عێراق، کە لەئێستادا یەکێکە لە گەورەترین سەرچاوەکانی داراییان."
ئەم گروپە چەکدارانە بهكرێگیراوی ئێرانن کە بەدوای بەرژەوەندی خۆیانەوەن لگەڵ بەرژەوەندی رژێمی ئێران لەسەر حسابی خەڵکی عێراق.
وتی لەبەرئەوەی بازرگانی نایاسایی ماددەی هۆشبەر لە ئێران عێراقی کردووە بە "بازاڕێکی تاوسەندووی دەرمان" بە شەپۆلێك له مادده سڕكهرهكان کە بە نرخی کەم دەفرۆشرێن و لاوانی عێراق و شوێنی دیکەی ناوچەکە دەخاتە بەردەم مەترسی خووگرتنەوە.
هۆشداریدا لەوەی كه لهگهڵ بڵاوبوونەوەی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر، جۆرەکانی دیکەی تاوانیش بڵاودەبنەوە، هەربۆیە کۆمەڵگەیەك دروستدەکەن کە "بێتوانا، پارچەپارچهکراو، لاواز و بێ داهاتوو دهبێت".
جوحەیشی ئێرانیشی تۆمەتبارکرد بە هەوڵدان بۆ دامەزراندنی کێڵگەكانی ماددەی هۆشبەر لە عێراق.
وتی ئەمە نەك هەر عێراق دەکاتە راڕەوێك بۆ بازرگانی ماددەی هۆشبەر بۆ سوریا و لوبنان، بەڵکو وادەکات "بەرهەمهێنەری چەندین جۆر لە مادده سڕكهرهكان بێت".
وتیشی: "مادەدی هۆشبەر دوژمنێکن کە دزەدەکەنە نێو کۆمەڵگە و تووشی داخورانی دەکەن لەناوەوە و تێکیدەشکێنن." ئاماژیکرد بەوەش كه کاریگەرییەکەی بۆ چەند نەوەیەك دەمێنێتەوە.
پلانێکی ستراتیژی بۆ وەستاندنی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر
سەرچاوەیەکی وەزارەت بە دیارونای وت وەزارەتی تەندروستی عێراق "پلانێکی ستراتیژیی" هەیە بۆ وەستاندنی پەتای ماددەی هۆشبەر، کە لەم ساڵانەی دواییدا خراپتر بووە بههۆی میلیشیاکانی سەر بە ئێرانی وەك عەسائیب ئەهل حەق، کەتائیب ئیمام عەلی، کەتائیب سەید شوهەدا و سەرایا خوراسانییهوه.
سەرچاوەکە کە داوایکرد ناوی نەهێنرێت لهبهر هۆكاری ئهمنی، وتی پلانەکە تەرکیز دەخاتە سەر بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری "چونکە بەرپێگرتن بەشێکی سهرهكیی شەڕەکەیە".
سەرچاوەکە وتی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکانی پەروەردە و داد و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدهنی، وەزارەت ماوەیەکە کاردەکات بۆ چڕکردنەوەی بەرنامهکە و هەڵمەتە پەروەردەییەکان لە خوێندنگەکان و زانکۆکان و دەزگاکانی دیکە.
سەرچاوەکە وتیشی: "هەزاران بڵاوکراوە دەبەخشینەوە لەسەر مەترسی کاریگەرییە تێکشکێنەرەکانی ماددەی هۆشبەر."
سەرچاوەکەی وەزارەت وتی: "هەروەها پلانمان هەیە بۆ کردنەوەی ناوهندێكی نیشتمانی بۆ چارەسەركردنی ئاڵودهبوون بە توانای 100 قەرەوێڵەوە." ئاماژەیکرد بەوەش كه "لقەکانی دەروونی لە هەموو نەخۆشخانەکانی وڵات چارەسەری هەموو جۆرێك لە ئاڵودهبوون دەکەن".
سەرچاوەکە وتی نزیکەی 5,000 عێراقی هەوڵی چارەسەریان داوه لەمساڵدا له بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان، زۆربەیان ماددەی باوی سڕكهر بوون لە عێراق کە بریتین له کریستاڵ مێس، کاپتاگۆن، ترامادۆڵ، مێسامفێتامین و ئۆپیۆیدس.
'شۆڕش دژی ماددە هۆشبەرەکان'
لەکاتی کۆنفرانسێکی هەواڵیدا له تشرینی دووەم، بەڕێوبەری پۆلیسی بەسرە رەشید فلهیح وتی لهسهدا 80 مادده سڕكهرهكان کە دێتە پارێزگاکەوە لە ئێرانەوە دێت.
ئەفسەرێك لە بهڕێوبهرێتی پۆلیسی بەسرە بە دیارونای وت لە سەرەتای ئەمساڵدا، فەرماندەیی پۆلیسی بەسرە "شۆڕشی دژی ماددە هۆشبەرەکان" دەستپێکرد و لەوکاتەوە ژمارەیەك کەسی دەستگیرکردووە.
ئەفسەرەکە وتی: "[بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر] خراپتربووە و نیگەرانی نێو دانیشتوانی زیاترکردووە، بۆیه بڕیارماندا دەست بەم شۆڕشە بکەین. تەرکیزمان خستە سەر هەوڵەکان بۆ باشتر بەئامانجکردنی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر و فرۆشیارهكان."
وتی شەش "بازرگانی باڵا" كه تێوەگلابوون له فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر به بازرگانی بچوکتر و فرۆشیاران، کوژران لە هەڵمەتێکی ماددەی هۆشبەری ئەمدواییانەدا.
وتیشی رهشی توند گیراوهتهبهر بۆ چاودێریكردنی کافێکان و ناوچە جەماوەرییەکان کە تیایاندا گەنجان کۆدەبنەوە، بۆ دڵنیابوون لەوەی سوودی خراپیان لێنابینرێت لەلایەن بازرگانانی ماددەی هۆشبەرەوە.
وتی: "هەروەها لەگەڵ پیاوانی ئایینی و پیاوماقوڵان و سەرکردەی کۆمەڵگەکان هاریکاریمان هەیە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری بۆ شەڕکردن دژی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر."