هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئابوری

نۆژەنکردنەوەی پرده‌كان یارمەتی بەرەوپێشچوونی ئەنبار دەدات

سەیف ئەحمەد لە ئەنبار

هێزەکانی هەواداری حکومەت خەمڵاندن دەکەن بۆ زیانی پردی ئەلبو عەیسا لە باکوری رەمادی دوای هێرشێك کە سەرچاوەیەکی سەربازی وتی لە 12 ئایار 2016 لەلایەن داعشەوە ئەنجامدراوە. [موعاز دولەیمی/ئاژانسی فرانس پرێس]

هێزەکانی هەواداری حکومەت خەمڵاندن دەکەن بۆ زیانی پردی ئەلبو عەیسا لە باکوری رەمادی دوای هێرشێك کە سەرچاوەیەکی سەربازی وتی لە 12 ئایار 2016 لەلایەن داعشەوە ئەنجامدراوە. [موعاز دولەیمی/ئاژانسی فرانس پرێس]

نۆژەنکردنەوەی پردە گرنگەکانی سەر فورات بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبیل و پیادەڕەوان و پێکەوەبەستنەوەی رەمادی و فەلوجە بە خۆرئاوای ئەنبارەوە ئاماژەیەکە بەوەی پارێزگاکە قۆناغی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) تێدەپەڕێنێت.

بەرپرسێکی ناوچەکە وتی شەپۆلێکی بنیاتنانەوە لە شارەکانی ئەنبار دەستیپێکردووە بە گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ پارێزگاکە و گەڕانەوەی خەڵکە ئاوارەکە.

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار، فەهد راشد بە دیارونای وت: "دۆخی سەقامگیریی ئەمنی لە ئەنبار بەشێوەیەکی بەرچاو بەشداربووە لە جێبەجێکردنی هەڵمەتی بەرفراوانی بنیاتنانەوەدا."

وتی ئەمەش نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی زیانبەرکەوتووی لەخۆگرتووە، لەنێویاندا رێگە و پردەکانی سەر فورات کە شارەکانی ئەنبار بە شاڕێگەی نێودەوڵەتییەوە دەبەستێتەوە.

هێزەکانی حکومەتی عێراق کۆبوونه‌تەوە لەسه‌ر پردێکی تازە دروستکراو لە ناوچەی حەمیدیە، باکوری رەمادی، لە 17 شوبات 2016، دوای ئەوەی هێزە ئەمنیەکان شارەکەیان لە داعش گرتەوە. [موعاز دولەیمی/ئاژانسی فرانس پرێس]

هێزەکانی حکومەتی عێراق کۆبوونه‌تەوە لەسه‌ر پردێکی تازە دروستکراو لە ناوچەی حەمیدیە، باکوری رەمادی، لە 17 شوبات 2016، دوای ئەوەی هێزە ئەمنیەکان شارەکەیان لە داعش گرتەوە. [موعاز دولەیمی/ئاژانسی فرانس پرێس]

منداڵە خوێندکارەکانی ئەنبار یاریی تۆپی پێ دەکەن لە یاریگای خوێندنگەکەیان لە قائیم لە 13 تشرینی دووەم 2018. [ئەحمەد روبەیعی/ئاژانسی فرانس پرێس]

منداڵە خوێندکارەکانی ئەنبار یاریی تۆپی پێ دەکەن لە یاریگای خوێندنگەکەیان لە قائیم لە 13 تشرینی دووەم 2018. [ئەحمەد روبەیعی/ئاژانسی فرانس پرێس]

وتی خاڵه‌كانی په‌ڕینه‌وه‌ی سه‌ر رووبار لە رەمادی، كه‌ دووبارە کراونەتەوە، بریتین لە پردەکانی فەلەستین، ئەردەن، تەمیم و ژاپۆنی، کە شاڕێگەی نێودەوڵەتی دەبەستنەوە بە شارەکانی خۆرئاوای ئەنباره‌وه‌، وه‌ك هیت، راوە، عەننە، قائیم و روتبه‌.

راشد وتی پردی پیادەڕەوانیش لە ناوچەی نەساف له‌ خۆرئاوای فەلوجە، شەقامی بەغدا له‌ ناوەندی فەلوجە دروستکراون، لەگەڵ ناوچەی پردیش لە سەقڵاوییە.

وتی لە داهاتوویەکی نزیکدا، پلانی نۆژەنکردنەوەی پردەکەی شاری بەغدادی له‌ خۆرئاوای ئەنبار دانراوە، لەگەڵ ئەو رێگەیەش کە هیت دەبەستێتەوە بە حەدیسەوە.

وتیشی ئەم رێگەیە بەنێو قائیمدا تێده‌په‌ڕێت به‌ره‌و قەزاکانی روتبە و سنووری عێراق-ئەردەن.

رەشاد وتی: "ئەنبار شایەتی گەشەسەندنێکی سەرەکیی بنیاتنانە لە هەموو کەرتەکاندا، لەنێویاندا کەرتەکانی خزمەتگوزاری و پیشەسازی،" ئەم گەشەسەندنەشی گەڕاندەوە بۆبنەبڕکردنی داعش و چەسپاندنی ئاسایش لە ناوچە رزگارکراوەکان.

چەند پرۆژەیەکی نۆژەنکردنەوە

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار، عەزال فەهداوی وتی: "حکومەت هەوڵەکانی ئاراستەدەکات بەره‌و نۆژەنکردنەوە و بنیاتنانەوەی دەزگا خزمەتگوزارییەکان و بنیاتنانی بینای نەخۆشخانە و خوێندنگەکان."

وتی لە فەلوجە، "هەڵمەتی بنیاتنانەوە و نۆژەنکردنەوەی هێڵی شەمەندەفەر، پردەکانی پیادە و ئۆتۆمبیلی لەخۆگرتووه‌،" لەنێویاندا پردی سەجەر لەسەر هێڵی شەمەندەفەری بەشی باکوری شارەکە.

وتیشی کاری نۆژەنکردنەوە بەردەوامه‌ لە سێ پردی سەر هێڵی شەمەندەفەردا لە قائیم و هیت و ناوچەی 210 لەسەر شاڕێگەی نێودەوڵەتی.

فەهداوی وتی: "باندە تیرۆریستیەکانی داعش زۆر دەزگای خزمەتگوزاری و پردیان تێکشکاند." ئاماژەیکرد بەوەی لە زیاد لە 80 پرد کە گروپەكه‌ زیانی پێگەیاندن یان تێکیشکاندن، زۆرێكیان لەئێستادا نۆژەنکراونەتەوە.

وتی: "هەوڵەکانی حکومەت بەردەوامن بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی دیکە بەهاوکاریی بەڕێوەبەرایەتی پرد و رێگەوبان و شارەوانیەکان و بەپشتیوانیی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و سندوقی نەختی بنیاتنانەوە بۆ ناوچە ئازادکراوەکان."

وتی ئەمە نۆژەنکردنەوەی پردی سالس لە فەلوجە، شاڕێگەی نێودەوڵەتی و دەزگا خزمەتگوزارییەکان لەخۆدەگرێت بەدرێژایی شاڕێگەکە.

وتی ناوچەی بەئامانجکراو بۆ کاری نۆژەنکردنەوە لە قەزای کەرمە لە خۆرهەڵاتی ئەنبارەوە درێژدەبێتەوە بۆ دەروازەی سنووری عەرعەر لەگەڵ سعودیە، دەروازەی سنووری ترێبڵ لەگەڵ ئەردەن و دەروازەی سنووری وەلید لەگەڵ سوریا لە خۆرئاوای ئەنبار.

خێزانە ئاوارەکان دەگەڕێنەوە

ئەندازیارێكی بەڕێوبەرێتی پرد و رێگەوبان، خدر یاسین وتی: "گەڕانەوەی خەڵکە ئاوارەکە لە ماوەی رابردوودا مانای وابوو پێویستیان بە بەکارهێنانی چەند پرد و رێگەیەکە."

بە دیارونای وت: "هەموو پردەکانی پیادەڕەوان و ئۆتۆمبیلیش تێکشکێنرابوون."

وتی: "تیمە ئەندازیاری و هونەرییه‌كان لە 2016 سێ پردیان نۆژەنکردەوە، لەنێویاندا پردەکانی فەلوجەی نوێ و حۆز لە رەمادی." ئاماژەیکرد بەوەش كه‌ رێگەی لاوەکی دروستکراون له‌جیاتی پردە زیانپێگه‌یشتووه‌کان لە بەشی ئەوپەڕی خۆرئاوای ئەنبار.

وتیشی: "کار بەردەوامە بۆ نۆژەنکردنەوەی حەوت پردی گرنگ لە قەزاکانی راوە، عەننە، روتبە، قائیم و کوبەیسە."

یاسین وتی هەوڵەکان بەردەوامن بۆ بنیاتنانی چەند پردێك لە تەواوی قەزاکانی ئەنبار "بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتیی پیادەڕەوە مەدەنیەکان لەسەر رێگە سەرەکییەکان".

ئەرشەد حامید لە نوسینگەی ئەندازیاریی پارێزگای ئەنبار وتی لەو پرۆژانەی لە ئەنبار جێبەجێدەکرێن، فراوانکردنی دەروازەکانی شار، قیرتاوکردنەوەی ئەو رێگانەی قەزاکان پێکەوە دەبەستنەوە لەگەڵ رووناککردنەوەی شەقامەکان له‌خۆده‌گرن.

بە دیارونای وت: "بەڕێوبەرێتیە خزمەتگوزارییەکان داری هەمیشە سەوز دەچێنن لە مەیدان و رۆخی شەقامەکان و دیمەنی جوان دەسازێنن بۆ کەمکردنەوەی رووتانه‌وه‌ی دارستانه‌كان، بەتایبەتی لە ناوچەکانی خۆرئاوای ئەنبار."

وتی: "پرۆژەکان بەگوێرەی چەند نەخشەیەکی ئەندازیاری و هونەریی پێشکەوتوو جێبەجێدەکرێن." ئاماژەشیکرد بەوەی لیژنەکانی سەرپەرشتی بەدوای هەموو پرۆژەکاندا دەچن و لێپرسینەوە لەو کۆمپانیانە دەکەن کە دوادەکەون لە وادەی دیاریکراو بۆ ئه‌نجامدانی کارەکانیان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500