سەرکردەیەکی خیڵەكان پێنجشەممە (29 ئاب) وتی سوپای عێراق و هێزه خیڵەکییهكان چوار سەرکردەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان کوشت لەکاتی هەڵکوتانە سەر حەشارگەیەكدا لە ناوچەیەکی بیابانی لە وادی حوران لە رۆژئاوای ئەنبار.
بەرپرسێکی خێڵەکی، شێخ قەتەری سەمەرمەد عوبێدی بە دیارونای وت سوپای عێراق و هێزە خیڵەکییەکانی بەغدادی دوو سەرکردەی دیکەی داعشیان دەستگیرکرد لە حەشارگەکە.
وتی هەڵکوتانە سەر حەشارگەکە بەشێك بوو له هەڵمەتی ئیرادەی سەرکەوتن و ئاماژەیكرد بهوهش كه ئۆپەراسیۆنەکە سەرنجی لەسەر پاکردنەوەی بیابانی ئەنبارە لە پاشماوەکانی داعش.
عوبێدی وتی: "داعش چەندین سەرکردە و چەکداری دیاری لەدەستداوە لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئهمدواییانەدا لەدژی."
وتیشی: "چالاکییە ئەمنییەکان لە وادی حوران، کە ناوچەی بەرپرسیارێتی فەرماندەیی فیرقەی حەوتە، به هاوشانی هێزە خێڵەکییەکان، ئەنجامی گەورەیان بەدەستهێناوە لە پاککردنەوەی ناوچەکە لە پاشماوەکانی داعش."
ههروهها وتی: "ئەم هەفتەیە چەندین تونێل و حەشارگەمان لە وادی حوران لەناوبرد بە هاوکاریی سوپای عێراق و فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، هەموو ئەوانەش کە لەناویاندا بوون کوژران."
وتی جگه لەوەش، کەلوپەل و چەکەکانی گروپەکە لەناوبران، چوار ئۆتۆمبیلیش کە بەکاریانهێنابوون سوتێنران.
بوونێكی لاوازی داعش
عوبێدی راپۆرتی میدیاکانی رەتکردەوە کە دەڵێن 3,000 چەکداری داعش لە وادی حوران بوونیان هەبووە بەر لە قۆناغی چوارەمی هەڵمەتی ئیرادەی سەرکەوتن کە لە 24 ئاب دەستیپێکرد.
وتی: "ئەوە راست نییە. تەنانەت پێش ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمدوواییانەمان گروپەکە لاوازی زۆری بەخۆوە بینی بەهۆی ژمارەی زۆری هەڵمەتە ئەمنییەکانی پاککردنەوەوه."
وتی: "بهگوێرهی زانیارییه هەواڵگرییهكانمان تهنها دهیان چەکداری داعش و سەرکردەکانیان خۆیان شاردبووهوە و بە گروپی بچکۆلە جموجۆڵیان دهكرد و هەر گروپێك زیاتر نهبوو لە چوار پێنج کەس."
وتی ئەوانەش "دواههمین" چەکدارەکانی داعش بوون کە لە وادی حوران مابوون "دوای زنجیرەیەك هێرشی ئاسمانی و زەمینیی کاریگەر بۆ سەر حەشارگەکانیان".
وتیشی ئەوانه "بە ئازادی جموجۆڵیان نەدەکرد و گەمارۆدرابوون، نان و ئاویان بە هەڕەشە و گوشارخستنه سهر شوان و بەدەوییەکان دەستدهكهوت".
ههروهها وتی ئەم هەڵـمەتە ئەمنییەی ئەمدواییە "گوریسهكهی توندکردۆتەوە" له ملی ئهو پاشماوانهی داعشدا کە ماون و "چارهنوسیان مهرگه بەدڵنیایی، درەنگ و زوویی كهوتووه".