ئەو پرد و رێگانەی لەکاتی شەڕەکاندا بۆ دەرکردنی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە ئەنبار تێکشکان نۆژەنکراونەتەوە وەك بەشێك لە هەڵمەتێکی بنیاتنانەوەی بەرفراوان لە پارێزگاکە، حکومەتی خۆجێی رایگەیاند.
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار فەرحان محەمەد چوارشەممە (11 ئەیلول) وتی کارمەندانی ئەندازیاری و هونەری له عێراق لەئێستادا بنیاتنانەوەی 74 پردیان تەواوکردووە لە سهرانسهری پارێزگاکەدا.
بە دیارونای وت پردەکان لەکاتی شەڕدا زیانیان پێگەیەنرا یان تێکشکێنران یان لەڕێی کردەوەی تێکدەرانەی داعش بە نزیکبوونەوەی هێزە عێراقیەکان لێیان.
وتی دەستبەجێ دوای دەرکردنی گروپەکە لە پارێزگاکە لە 2017 بنیاتنانەوەی پردەکان دەستیپێکرد و پردەکان لەوکاتەوە یهك له دوای یهك دەکرێنەوە.
![کاری بنیاتنانەوەی رێگەوبان بەردەوامە لە شاری رەمادی له ئەنبار لە 17 ئەیلول 2018. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونی عێراق]](/cnmi_di/images/2019/09/11/19879-Ramadi-road-rehabilitation-600_384.jpg)
کاری بنیاتنانەوەی رێگەوبان بەردەوامە لە شاری رەمادی له ئەنبار لە 17 ئەیلول 2018. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونی عێراق]
محەمەد وتی لهنێو پردە نۆژەنکراوەکاندا پردی ژاپۆنی، فەلەستینی، عومەر بن عەبدولعەزیز، قاسم و حەوزیان تێدایە لە خۆرهەڵاتی ئەنبار و دەیان پردی دیکەش لە خۆرئاوای رەمادی تا قائیمی نزیك بە سنووری سوریا کراونەتەوە.
وتی: "هێشتا 40 پردی رووخاو ماون، کە ژمارەیەکی زۆریان لەئێستادا بنیاتدەنرێنەوە لەلایەن کارمەندانی ئەندازیاری و هونەریی عێراقییەوە." ئاماژەشیکرد بەوەی هەندێك پرۆژە دراونەتە کۆمپانیای تایبەتمەند.
وتیشی گەر هەموشتێك باش بڕوات، ئەوانەش لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا دەکرێنەوە.
چاککردنەوەی تۆڕەکانی رێگەوبان
محەمەد وتی هەنگاوی گرنگ نراوە بەرەو بنیاتنانەوەی تۆڕی رێگەوبانی سەرەکی و لاوەکی لە پارێزگاکە.
وتی: "چهندین رێگای ستراتیژی کە شارەکانی ئەنبار پێکەوە دەبەستنەوە کراونەتەوە، بەرچاوترینیان رێگەکی رەمادی-کەرمەیە."
وتیشی ئەمە کراوەتە رێگەیەکی دوو سایید بە گڵۆپی سەرجادە و دار و هێماکانەوە، "کە هاوشێوەی شاڕێگەی نێودەوڵەتیی ئەنبارە".
ههروهها وتی جگه لەوەش "پلانەکانی بنیاتنانەوە رێگاكانی نێوان شارەکان لەخۆدەگرن، لەنێویاندا شەقامەکانی 40، 60 و 100 لە خۆرئاوای رەمادی بە ئاراستەی ناوچەی کیلۆ 7 و چەندین شەقام لە سهرانسهری قەزاکانی ئەنبار".
وتی: "پێشکەوتن لە كهرتی بنیاتنانەوەی پرد و رێگەکاندا چەندین هۆکاری هەیە، گرنگترینیان کاری هەماهەنگیە لەنێوان حکومەتی ناوەندی و خۆجێیدا و پشتیوانیی رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانیش."
نەهێشتنی ئاماژەکانی وێرانکاری
محەمەد وتی پرۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتوەکان و بانکی نێودەوڵەتی پشتیوانیی بەهاداریان پێشکەشی پرۆژەکانی بنیاتنانەوەی ئەنبار کردووە، لەگەڵ سندوقی نەختی عێراقی بۆ ناوچە زیانبارەکان بە تیرۆریزم.
وتی: "ئەو ئاسایش و سەقامگیرییەی لە پارێزگاکە بەربڵاوە، بەهۆی هەوڵی زۆری هێزە ئەمنی و خێڵەکییەکانهوه بۆ پاراستنی شارەکان و بیابانهكه دژی هەرەشەی تیرۆریستان، بەردی بناغەی هەڵمەتەکانی بنیاتنانەوەیە. دیمەنەکانی بنیاتنانەوە بەئاشکرا بە شەقامەکانی ئەنبارەوە دیارن."
وتیشی پارێزگاکە "دەستیکردووە بە نەهێشتنی تەواوی ئەو وێرانکارییەی تووشی بووە" و ئاماژەیکرد بەوەی خەڵکی ئەنبار شانازیدەکەن بەو پێشڕەوییه بەرچاوهوه بەرەو بنیاتنانەوە و سوورن لەسەر بەردەوامبوون بۆ بەرەوپێشچوون.