فڕۆکە جەنگیەکانی عێراق یەکشەممە (28 تەمموز) چوار ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان کوشت لە هێرشێکدا بۆسەر حەشارگەکەیان لە بیابانی خۆرئاوای ئەنبار.
فەرماندەی هێزە خێڵەکیەکانی ئەنبار، شێخ قەتەری سەمەرمەد عوبێدی بە دیارونای وت حەشارگەکە کەوتبووە دۆڵێکەوە، 90 کیلۆمەترله باشوری بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە قەزای بەغدادی.
وتی: "لە هێرشەکەدا لانیکەم چوار تیرۆریست كوژران." ئاماژەیکرد بەوەش كه هێزی ئاسمانی چاودێریی فیرقەی 7ی پیادە بۆ ماوەیەك رووماڵی پێگەکەی کردبوو پێشئەوەی "لەکاتی شیاو"دا لێیبدرێت.
وتی فڕۆکەکانی چاودێری هەفتەی دوو دەوریەی کنەوپشکنین لە ناوچە بیابانییەکان ئەنجامدەدەن لە گەڕانیاندا بەدوای حەشارگەکانی پاشماوەکانی داعشدا و وتیشی هێزەکانی عێراق وریان و "دەستبەجێ بهرپهچی هەر چالاکییەکی چەکداران دهدهنهوه".
هەڵمەتە سهربازییهكان بەردەوامن
عوبێدی وتی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی نوێ دەستیپێکردووە بۆ دواکەوتنی پاشماوەکانی داعش کە خۆیان لە بیابان شاردۆتەوە.
وتی بەپشتیوانیی ئاسمانی لە سوپای عێراقەوە، هێزە هاوبەشەکانی کەتیبەکانی پیادەی 1 و 10 لەژێر فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار و جەزیرە و پۆلیسی ئەنبار و هێزە خێڵەکییەکاندا، دەستیان کرد بە ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان رۆژی شەممە لە ناوچەی بیابانی روتبە.
وتیشی ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە "گەڕان بوو لە ناوچە فراوانەکانی بیابان بە ئەشکەوت و دۆڵ و خاکه ئاڵۆزەكهیهوە کە دەکرێت تیرۆریستان خۆیان تێدا شاردبێتەوە".
عوبێدی وتی هێزە ئەمنییەکان هەوڵدەدەن لەڕێی ئۆپەراسیۆنەکەوە "حەشارگەکانی داعش لەناوببەن لەو ناوچانە بە یارمەتی شوان و بەدەوییەکان".
وتیشی کاردەکەن بۆ راکێشانی خەڵکی زیاتری ناوچەکە لە بیابان تا وەك هەواڵدەر کاربکەن کە دەتوانن زانیاریی دەستبەجێ و پشتپێبەستراو بدەن دەربارەی جوڵە و شوێنەکانی خۆشاردنەوەی چەکداران.
بەگوێرەی راپۆرتە رۆژنامەوانییە ناوخۆییەکان، ئۆپەراسیۆنەکە تا ئەمڕۆ بۆتە هۆی تێکشکاندنی ژمارەیەك پێگەی نهێنیی داعش.
عوبێدی وتی هاوکات، هەڵمەتی "ویستی سەرکەوتن"کە 7 تەمموز دەستیپێکرد، پاشماوەکانی داعشی لە بیابانی خۆرئاوا تێکشکاندووە، کە دەکەوێتە ئەنبار و پارێزگاکانی سەلاحەدین و نەینەواوه.
هەڵمەتەکە ئامانجی بنەبڕکردنی تەواوەتیی خانەکانی داعشە لەو بیابانە کە درێژدەبێتەوە بەنێو پارێزگاکانی ئەنبار و سەلاحەدین و نەینەوادا تا سنووری نێوان عێراق و سوریا.
عوبێدی وتی: "زۆر له ئەندامانی داعش کوژراون یان دەستگیرکراون و بڕێکی زۆر تەقەمەنی، لهنێویاندا 27 موشەکی گەرمی، دەستیان بەسەردا گیراوە لە وادی حەلکومی باشوری قائیم."
وتی: "هیچ حاڵەتێکی دزەکردنی چەکداران بەمدواییانە لە سنووری سوریاوە تۆمارنەکراوە." وتیشی ئۆپەراسیۆنەکانی پاککردنەوەی بیابانەکە هاوکات بە هەوڵەکان بۆ پتەوکردنی سنوور ئەنجامدەدرێن.
باشتره باسی ئهوه نهكرێت كه ئهو شوانانه سهرچاوهی زانیارین، چونكه دهبێته هۆی كردنه ئامانجیان.
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت