بەرژەوەندی و چالاکییەکانی ئێران لە عێراق زەبرێکی کوشندەیان بەرکەوتووە دوای بڕیارێكی ئەمریکا بۆ خستنە نێو لیستی رەشی چەندین قەوارە و کەسانی پەیوەست بە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران (پاسداران)هوه، پسپۆڕان و هاوڵاتیان وتیان.
لە 12 حوزەیران، وەزارەتی دارایی ئەمریکا کۆمپانیای عێراقیی سەرچاوەکانی سامانی باشوری خستە نێو لیستی رەشەوە چونکە دەوترێت ئەو کۆمپانیایە قەوارەیەکی گرنگی بەقاچاخبردنی چەك و پشتگیریی داراییە بۆ پاسداران.
وەزارەت رایگەیاند ئەو کۆمپانیایە، کۆمپانیای بازرگانی گشتیی مەنابیع سەروات جنوب، بەکارهێنرا لەلایەن پاسدارانەوە بۆ بەقاچاخبردنی "چەك، به بههای سەدان ملیۆن دۆلار" بۆ هاوپەیمانانی پاسداران لە عێراق.
کۆمپانیاکە یارمەتی گواستنەوەی ملیۆنان دۆلاریشی داوە بۆ عێراق "بۆ بەکارهێنانی لە چالاكیی گوماناویی دارایی و سوودگەیاندندا" بە پاسداران و میلیشیا عێراقیەکانی سەر بەو.
ئەو کۆمپانیایە و دوو عێراقی کە کاریان لەگەڵ دەکرد -- مەکی کازم عەبدولحەمید ئەسەدی و محەمەد حسێن ساڵح حەسەنی -- خرانە نێو لیستی رەشی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە بۆ "تیرۆریستانی دیاریکراوی تایبەتی جیهانی".
دانیشتوویەکی بەغدا کە نەیویست ناوی بهێنرێت وتی: "پشتگیریی هەر بڕیارێك دەکەم کە یارمەتی دۆزینەوەی ئەو کۆمپانیانە دەدات کە یارمەتی دارایی پاسداران و میلیشیاکانی دهدهن و کۆتایی بە چالاکییەکانیان دەهێنن."
بە دیارونای وت: "ئەم کۆمپانیایانە وەك بەرمیلە نەوتی رژێمی [ئێرانی] وان و گرنگە بەتاڵبکرێنەوە تا وڵاتەکەمان و جیهان خۆشی لە سەقامگیری ببینێت."
حاج ئەبو محەمەد، كه خهڵكی بەسرەیه، بە دیارونای وت: "رژێمی ئێران هیچ شتێکی باشی بۆ خەڵکی عێراق ناوێت."
وتی: "پشتگیری هەر بڕیارێك دەکەین کە رێگە لە بەرژەوەندییەکانی ئێران لە عێراق بگرێت، کە دوایینیان خستنە نێو لیستی رەشی مەنابیع سەروات جنوب بوو."
'بەڵگەی رۆڵی ئێران'
توێژەری کاروباری سیاسی، عەبدولقادر نایل وتی دەرخستنی مەنابیع سەروات جنوب "بەڵگەی تەواو دەدات بەدەستەوە دەربارەی رۆڵی ئێران لە تێکشکاندنی عێراق."
بە دیارونای وت: "رژێمی ئێران بهكرێكگیراوانی بەکاردەهێنێت لەشێوەی میلیشیاکانیدا له عێراق بۆ دەستکەوتنی پارە لە چالاکییه گومانلێکراوهكانهوهو ئۆپەراسیۆنی نایاسایی لەسەر حسابی ئابوری عێراق و لەڕێی تاڵانکردنی سەرچاوەکانیەوە."
وتی ئێران سەرچاوە داراییەکانی عێراقیەکان بەکاردەهێنێت بۆ خزمەتکردن بە بەرژەوەندییەکانی خۆی و پارەدان بە گروپە چەکدارەکانی بۆ فراوانکردنی ههژمونی خۆی لەنێو عێراق و دەرەوەدا.
نایل داوای هەوڵی بەردەوامی کرد بۆ كردنه ئامانجی بەرەژەوەندییە نهێنیەکانی ئێران لە عێراق و ئاماژەیکرد بە بوونی "کۆمپانیا و بانك و کارگەکان، کە هەندێکیان لەلایەن کەسانی نهێنییەوە بەڕێوەدەبرێن کە پەیوەندیی بەهێزیان بە رژێمی ئێرانەوە هەیە و پارەکە کۆدەکەنەوە بۆ ئەو و گروپە تیرۆریستیەکانی".
شیکاروانی ستراتیژی، موئەیەد جوحەیشی بە دیارونای وت: "بۆ ماوەی زیاتر لە دەیەیەكە ئێران هەوڵی دروستکردنی ژمارهیهك کۆمپانیا و کارگە دەدات کە مۆڵەتی کاری بازرگانییان پێدراوە لە عێراق بۆ دزەکردنە نێو ئابوری و بازاڕی عێراق."
وتی ئەم کۆمپانیانە لە بوارەکانی بانك و کەرتی بازرگانی و داراییدا کاردەکەن بۆ پشتیوانیکردنی دارایی ئێران و بەشدارییکردن لە لاوازکردنی فشاری ئابوریدا کە بەهۆی سزاکانی سەر تارانەوە دروستبووە.
وتیشی: "بڕێکی بەرچاوی داهاتی ئەم کۆمپانیانە دەچێت بۆ میلیشیا عێراقیەکان و میلیشیای حیزبوڵای لوبنان و حوسییهكان (ئەنسارەڵا)."
بەرگرتن بە تموحهكانی ئێران
بڕیارهكهی وەزارەتی دارایی ئەمریکا بۆ خستنە نێو لیستی رەشی مەنابیع سەروات جنوب دوای سەپاندنی سزا دێت بەسەر تۆڕێکی 25 کەسی و کۆمپانیاكاندا لە مانگی ئازار -- لەنێویاندا چەند کۆمپانیایەکی وەهمی -- لە ئێران و تورکیا و ئیمارات، کە ملیاران دۆلاریان کۆدەکردەوە بۆ پشتیوانیكردنی ئۆپەراسیۆنەکانی پاسداران و خۆلادان لە سزاکانی ئەمریکا.
لە مانگی ئازاردا، وەزارەتی دارایی ئەمریکا سزای سەپاند بەسەر میلیشیای حەرەکهت نوجەبای پشتیوانیکراو لەلایەن ئێرانەوە، لەگەڵ سەرکردەکەی ئەکرەم کەعبی.
شیکاروانێكی ستراتیژی و بازرگانی، رەبیع جەواری بە دیارونای وت هیوا وایە سزاکان "بەرپێگرێکی کاریگەربن بۆ رێگرتن لە تموحەکانی ئێران و لاوازکردنی کەسانێك کاری بۆ دەکەن".
وتی: "تاران دەستی هەیە لە بەڕێوەبردنی ئەو تۆڕانەدا کە وەك ناوەندێك کاردەکەن بۆ پەیداکردنی پارە لە چەندین سەرچاوەوە لە هەوڵێکدا بۆ خۆلادان لە سزاکان و پارە پەیداکردن بۆ پاسدارانی دهسهڵاتدار و ئەو گروپانەی سەر بە پاسدارانن."
وتی بەڵام لەئێستادا "زەبرێکی کوشندە" لەم ناوەندانە دراوە.
جەواری وتی: "حکومەتی عێراق دەبێت کۆنترۆڵی [ئەمنی] بەهێزبکات و رێگربێت لەوەی ئێرانییەکان گیرفانیان پڕبکەن لە پارەی عێراق."
من سهرم سوڕماوه. ئێمه لووتبهرزی و ههژمون و بێباكیی ئهمریكا و خۆرئاوا و ئیسرائیلمان پشتگوێخستووه و ئێمهی موسڵمانان بهدوای عهیبوعاری یهكتریدا دهگهڕێین. ئێمه هێرشمان كردۆته سهر زۆربهی ئهو میلیشیا چهكدارانهی ئهمریكا خستوونیهته لیستی رهشهوه. ئایا هیچ شتێكی خراپتر ههیه له سوپای ئهمریكی كه دهستدرێژی سێكسییان كرده سهر پیاوان له زیندانی ئهبو غرێب و زیاتر له 3 ملیۆن عێراقییان كوشت؟ ئهمهشیان كرد دوای 12 ساڵ له پشكنینێكی چڕوپڕ كه تهنانهت قوتابخانهكانیشی گرتهوه، بهبیانوی چهكی كۆمهڵكوژهوه. كهچی هیچ چهكێكیش نهدۆزرایهوه. كهواته بۆچی جهنگ و مۆبیلیزهكردن؟ له خهو راپهڕن، ئهی عهرهب و یهكبگرن. ئێمه ههموو براین و له ههمان كامپی [پێغهمبهر] محهمهداین؛ نابێت سهر به هیچ كهسێك بین.
وهڵام بدهرهوهقسهكهت پڕ به پێستی خۆیهتی! بەڵام ئەمریکا هەر لە سەرەتاوە بەم شتانەی زانیوە. بۆچی بێدەنگ بن ئهگهر لهسهر ههق بن؟
وهڵام بدهرهوه2 كۆمێنت