هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئابوری

ئێران نەوت بەقاچاخ دەبات و سزاکان پێشێلدەکات

فارس عومران

ئەم وێنەیەی بەندەرێکی نەوتی ئێران لەلایەن کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئێرانەوە لەسەر ئینتەرنێت دانرا لە 29 کانونی دووەم.

ئەم وێنەیەی بەندەرێکی نەوتی ئێران لەلایەن کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئێرانەوە لەسەر ئینتەرنێت دانرا لە 29 کانونی دووەم.

بەهۆی سزا سەپێنراوەکانی سەر هەناردەی نەوتی ئێرانەوە، کۆماری ئیسلامی تووشی چەرمەسەری بووە لە دۆزینەوەی کڕیاری نێودەوڵەتی و هەوڵەکانی برەوپێداوە بۆ بەقاچاخبردنی نەوتی خاو بۆ دەرەوەی وڵات، بەرپرسان و پسپۆڕان بە دیارونایان وت.

لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا، هەناردەی نەوتی ئێران لە سێ ملیۆنەوە کەمیکرد بۆ کەمتر له‌ 500,000 بەرمیل لە رۆژێکدا بەهۆی سزاکانەوە.

پسپۆڕان وتیان بەڵام وادیارە رژێم چاوەڕوانی ئەوە ناکات هەناردەی بگاتە سفر، تەنانەت گەر ئەو چاوپۆشینه‌ی ئەمریکاش بۆ چەند وڵاتێك دەریکردووە لە سزاکان هەڵبگیرێت، کە وایکردووە ئێران بێبەشبێت لە زیاد 10 ملیار دۆلاری ساڵانە لە داهاتی نەوت.

مامۆستای زانستی سیاسەت لە زانکۆی موستەنسیریە، عیسام فەیلی بە دیارونای وت: "ئێرانیەکان بەردەوام رایانگەیاندووە کە ئەوان بۆ شێوازی شیاو دەگەڕێن بۆ خۆلادان لە سزاکان."

وتی: "هیچ گومانێك نیە کە پەنایان بردۆتە بەر قاچاخ تا نەوت ببەخشن بە هاوپەیمانانیان لە ناوچەکە، بەتایبەت رژێمی سوریا."

وتیشی: "ئەو کاروانە نەوتییانەی بە قاچاخ براون لە ئێرانەوە بۆ سوریا لە ئایاردا پشتڕاستی نیازی پێشتریان دەکەنەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، تەنانەت گەر باجێکی گەورەشی هەبێت."

لە سەرەتای حوزەیراندا وێنەی مانگە دەستکردەکان لە ماڵپەڕی تانكه‌ر تراكه‌ر (به‌دواداچوونی كه‌شتییه‌كان) کە کاروانه‌كان و هەڵگرتنی نەوتی خاو لە چەندین ناوچەی پەیوەست بەدەردەخات، پێنج کەشتی ئێرانی نیشاندا کە گەیشتنە بەندەری بانیاس له‌ سوریا لە سەرەتای ئایاردا.

بەگوێرەی راپۆرتێکی 11 حوزەیرانی ۆڵ ستریت جورناڵ، هەر کەشتییەك نزیکەی ملیۆنێك بەرمیل نەوتی پێبوو، کە نرخی ئێستای زیاد لە 60 ملیۆن دۆلارە.

فەیلی وتی ئێران دەیەوێت بە بەردێك دوو چۆلەکە بکوژێت، لەبەرئەوەی هەوڵی بەدەستهێنانی داهاتی نەوت دەدات لە سوریاوە، تەنانەت گەر پارەدانەکە دوابکەوێت، لەکاتێکدا هاوکات یارمەتی رژێمی سوریا دەدات بۆ کەمکردنەوەیفشاری ناوخۆ لە کورتهێنانی سوتەمەنی.

وتی ئێران ده‌ركده‌كات بە مەترسی ناڕەزایی جەماوەریی تەشەنەسەندوو دژی رژێمی سوریا و بەرژەوەندییەکانی لە ناوچەکە و ئاماژەیکرد بەوەش كه‌ بەرژەوەندی تاران پاراستنی رژێمی بەشار ئەسەد و رێگرتنە لە داڕمانی.

وتیشی بە پشتگیریکردنی رژێمی سوریا بە هەناردەی نەوت و لەڕێگەی دیکەوە، هەوڵی دڵنیاییدان دەدات بە سوریا کە بەشێك دەمێنێتەوە لە بەناو "تەوەری بەرەنگاری".

تێوەگلانی میلیشیا عێراقیەکانی سەر بە ئێران

هەندێك میدیا دەڵێن تاران میکانیزمێکی نوێی قاچاخ بەکاردەهێنێت کە تێیدا میلیشیا عێراقیەکانی سەر بە ئێران نەوتی ئێرانی دەگوێزنەوە بۆبەندەری بەسرەی عێراق، کە دواتر دەنێردرێت بۆ شوێنی دیکە بەهۆی کەشتییەوە هه‌روەك ئه‌وه‌ی نەوتی عێراقی بێت.

فەیلی وتی لەم رێگەیەوە، ئێران توانیوێتی "ملیۆنان دۆلار داهاتی نەوت" بچنێتەوە.

رۆژنامەوان و نوسەری عێراقی، زیاد سنجاری بە دیارونای وت: "میلیشیا عێراقیەکانی [سەر بە ئێران] هەر شتێکیان پێبکرێت دەیکەن بۆ نیشاندانی دڵسۆزیی بێپایانیان بۆ سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی (پاسداران)."

وتی لەڕیگەی ئەم کارانەوە، ئەم میلیشیانە زیان بە ئابوریی عێراق دەگەیەنن و عێراق دەهاوێژنە نێو قوڵایی زریانەکەوە.

وتی ئێران سزاکانی بەهۆی هەڵەی خۆیەوە بوو، لە ئەنجامی سیاسەتەکانی و دەستێوەردانی لە کاروباری وڵاتانی دیکە.

وتیشی: "خاکی عێراق و بەرژەوەندییەکانی لەئێستادا لەلایەن رژێمی ئێرانەوە پاواندەکرێن بەهۆی ئەم گروپانەوە کە بەئەنقەست زیان لە عێراقیەکان دەدەن و سەروەریی وڵاتەکەیان پێشێلدەکەن."

شیکاروانی سیاسی و پەرلەمانتاری پێشووی عێراق، تەها لەهیبی بە دیارونای وت پێیوایە كه‌ دوورنیە میلیشیا عێراقیەکانی سەر بە ئێران نەوت بە قاچاخ ببەن لە ئێرانەوە بۆ سوریا بە کەشتی و دواتریش بۆ شوێنی دیکە بۆ لایەن و مامەڵەکاری دیکەی بازاڕی رەش.

لەهیبی وتی کەسانی سەر بەم میلیشیانە دزەیانکردۆتە نێو دەزگاکانی دەوڵەتی عێراقه‌وه‌ و رۆڵی سەرەکییان هەیە لە بە قاچاخبردنی نەوت بۆ نێو عێراق لە ئێرانەوە و پڕکردنی بازاڕی عێراقی لە شمەکی دیکەی ئێرانی.

ئاماژەشی كرد بە چەند راپۆرتێکی میدیای ئەمدواییانە کە دڵسۆزانی ئێرانیان تۆمەتبارکرد بە "پێدانی گرێبەستی ژێرخان لە چەندین کەرتی ئابوریی جیاوازدا بۆ ئەو قەوارانەی بە نهێنی پەیوەندییان بە پاسدارانەوە هەیە و پارە دەڕێژنە نێو گیرفانیانەوە".

وتی بە یارمەتیدانی ئێران لەسەر حسابی بەرژەوەندییەکان و داهاتووی خەڵکی عێراق، ئەم میلیشیانە "یاری بە ئاگر دەکەن".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

3 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

ئێوه‌ زوڕنای پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌رزانی ئه‌مریكان. ئێران گوێ به‌ ئێوه‌ نادات. یاریزان به‌هره‌ی خۆی له‌ گۆڕه‌پاندا پیشانده‌دات!

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

پێده‌چێت ئه‌وانه‌ به‌ عیبری قسه‌بكه‌ن.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

رق و كینه‌تان له‌ ئێران بخه‌نه‌ لاوه‌! كاتێك ئابڵوقه‌ خرایه‌ سه‌ر عێراق، نه‌وته‌كه‌ی دا به‌ ئێران بۆی بفرۆشێت. ئیتر رق و دوژمنكارێتیتان به‌سه‌! ئه‌م شێوازانه‌ راگرن.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌