لەڕێیخۆپیشاندانی بەرفراوان لە ئێرانداوا لە رژێم کراوە کە تەرکیزبخاته سەر کێشە ناوخۆییەکان، لەبەرئەوەی هەنگاو نراوە بۆ لادانی سامانی سندقی تایبەت بە نەوەکانی داهاتوو بۆ بەکارهێنانی لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا.
بڵاوکراوە ئێرانیەکان لە شوباتدا رایانگەیاند كه پەرلەمانتاران واژۆیان لەسەر راکێشانی 1.5 ملیار دۆلار کردووە لە سندوقی گەشەپێدانی نیشتیمانی بۆ خەرجییە سەربازییەکان.
ساڵی رابردوو، رابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامەنەئی فەرمانیکرد بە راکێشانی 2.5 ملیار دۆلار لە سندوقەکە بۆ خەرجکردنی لە پرۆژە سەربازییەکاندا.
پرۆفیسۆر لە زانکۆی عەین شەمس، شاهر عەبدوڵا وتی سندوقی گەشەپێدانی نیشتیمانی ئێران دامەزرێنرا "بۆ تەرخانکردنی بڕێك داهاتی بەرهەمهاتووی نەوت و گاز و بەرهەمە نەوتیەکان بۆ وەبەرهێنانی نانەوتی و پاشەکەوتکردنی بڕێکی داهاتەکە بۆ نەوەکانی داهاتوو".
ئەمساڵ بڵاوکراوە ئێرانیەکان رایانگەیاند كه خامەنەئی رێنمایی پەرلەمانی کرد بۆ هەموارکردنەوەی یاسایەکە بۆ بودجەی 2019 تا لهسهدا 20 داهاتی نەوت بدرێتە سندوقی گەشەپێدانی نیشتیمانی، لهكاتێدا خۆی لهسهدا 30 بوو.
عەبدوڵا وتی: "ئەم بڕە زۆر كهمه، بهڕهچاوكردنی دابەزینی ئاستی هەناردەی نەوت بەهۆی ئهو سزایانهوه كه سەپێنراون بەسەر ئێراندا و دابەزینی نرخی نەوت لە جیهاندا."
بە دیارونای وت كه بڕیارهكهی ئەمدواییە بۆ راکێشانی 1.5 ملیار دۆلار لە سندوقەکە "لەکاتێكدایە کە ئابوری ئێران پێویستی بە بوژاندنەوەی دەستبەجێیە دوای ئەو دابەزینەی کە بە رێژەی لهسهدا 5.5 داکشا".
پارە هی خەڵکی ئێرانە
توێژەر لە سەنتەری شەرق بۆ لێکۆڵینەوە هەرێمی و ستراتیژییەکان، فەتحی سەید وتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران (پاسداران) "بەردەوامە لە پشتگیریی ئۆپەراسیۆنە بیانییەکان بە پارەی خەڵکی ئێران".
سەید بە دیارونای وت پاسداران پشتگیریی هێزەکانی سەر بە ئێران دەکات لە لوبنان و سوریا وعێراقلەگەڵ یەمەن و وتیشی: "هێشتنەوەی دەسەڵات بەسەر ئەم گروپە تائیفیانەدا پێویستی بە شەپۆلی بەردەوامی چەك و پارە هەیە."
ههروهها وتی پاسداران پشتیوانی ماددی لە بودجەی گشتی ئێرانەوە پێدەگات لەگەڵ چەند سەرچاوەیەکی دیکە، لەنێویاندا سندوقی گەشەپێدانی نیشتیمانی، لەگەڵ بودجەی سەرەکی کە گەیشتە 3.3 ملیار دۆلار لە 2013 و نزیکەی 7 ملیار دۆلار لە 2017.
وتی: "ئەم ژمارانه تەنیا بۆ پاسدارانن و ژمارهی هاوشێوە تهرخاننهكراوه بۆ مەبەستی بەرگری و کاروباری پەیوەست بە سوپاوه، کە پارەی ئەوەش دەچێتە خەزێنەی پاسدارانەوە."
شیار تورکۆ کە توێژینەوە لە پشتیوانی دارایی پاسداران دەکات، وتی رێژەی بێکاری لەنێوان لاوانی ئێراندا زۆر بەرزە و خراپتربووە بەهۆی قەیرانی ئابوریی هەنوکەوه.
بە دیارونای وت: "گەر پاسداران ئەو پارەیە و سەرچاوەكان و سامانی خەڵکی ئێرانیان وشكنەکردایە، دۆخەکە تەواو جیاواز دەبوو."
نزیکەی-تەواو وشکبوونی سندوقەکە
تورکۆ وتی سندوقی گەشەپێدانی نیشتیمانی تەرخانکرابوو بۆ پرۆژەی نانەوتی و "پشتگیریی پرۆژەکانی کەرتی تایبەت بۆ بەهێزکردنی ئابوری و هێنانهكایهی ئیش بۆ دەرچووە لاوەکانی زانکۆ".
وتی بەڵام رژێمی ئێران بەکارهێنانی سندوقەکەی زیادکرد بۆ پشتگیریكردنی ئهجهندا هەرێمییهكهی پاسداران کە بووە هۆی نزیکەی بەتەواوی وشکبوونی سندوقەکە.
وتی پارەی سندوقەکە لەئێستادا بەکارهێنراوە "بۆ بەردەوامبوون لە پشتیوانی سەربازیی دارایی درێژخایەن" کە تەرخانکراوە بۆ میلیشیاکانی یەمەن، سوریا، عێراق، لوبنان و ئەوانیدی.
وتیشی: "خوێندکاران و دەرچووانی زانکۆ رۆژانە خۆپیشاندان دەکەن دژی ئەو دۆخە لە شارە سەرەکیەکاندا،" بهڵام دەزگا ئەمنیەکانی ئێران و میدیای ئێران هەوڵدەدەن سەرکوتیان بکەن و سانسۆری تەواوەتی میدیا بسەپێنن.