هه‌واڵه‌كانی عێراق
سیاسەت

چاودێران: هێرشەکانی کەتائیب حیزبوڵڵا پاساوی فشارەکانی ئەمریکا دەده‌ن

ئەردەشیر کوردستانی

پیاوانی میلیشیای کەتائیب حیزبوڵڵای سەربە ئێران لە عێراق وێنەیەك دەگرن لە نیسان. [خاوەنی وێنە: ئیرنا]

پیاوانی میلیشیای کەتائیب حیزبوڵڵای سەربە ئێران لە عێراق وێنەیەك دەگرن لە نیسان. [خاوەنی وێنە: ئیرنا]

هێرشە موشەکیەکان بۆسەر ناوچەی سەوزی بەغدا کە لەلایەن کەتائیب حیزبوڵڵا و میلیشیا عێراقیەکانی دیکەی سەربە ئێران ئەنجامدەدرێن لەم چەند مانگەی دواییدا زیادیانکردووە، چاودێران بە دیارونایان وت.

وتیان هەر هێرشێك دەیسەلمێنێت کە هەڵمەتی "ئەوپەڕی فشار"ی ئەمریکا ستراتیژێکی دروستە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ رەفتاری شەڕانگێزانەی رژێمی ئێران و هەموو پاساوێك دەبەخشێتە ئەمریکا کە پێویستی بێت تا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دژی ئێران کۆبکاتەوە.

شیکاروانێکی پێشتری هێزی دەریایی ئێران بە دیارونای وت: "هەر یەکێك لەم هێرشانە کردەیەکی تیرۆریستانەیە، کە دواتر دەبێتە هۆکارێك بۆ ئەمریکا تا فشارەکانی زیادتر بکات، تا سزاکان بەهێزتر بکات، تا زیاتر کۆماری ئیسلامی گۆشەگیر بکات."

هێرشەکان پێگەی ئەمریکا بەهێزتردەکەن و دەیسەلمێنن کە ئێران کاراکتەرێکی نابەرپرسه‌ و هەڕەشەیە بۆسەر ئاسایشی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.

لەنێو عێراقدا، هەستی جەماوەری و سیاسی لەدژی ئێران وەردەچەرخێت. سەرەکوەزیران مستەفا کازمی هەوڵی چەند چاکسازییەك دەدات کە چالاکیەکانی میلیشیاکانی سەربە ئێران کەمدەکەنەوە، لەنێویاندا کەتائیب حیزبوڵڵا.

ئەو شیکاروانەی هێزی دەریایی کە داوایکرد ناوی نەهێنرێت وتی: "رای جەماوەری لە عێراق دژی ئێران وەردەرچەخێت، لەگەڵ کەشی سیاسیش."

هه‌روه‌ها ئاماژەیکرد بە خۆپیشاندانەکانی عێراق دژی چالاکیە شەڕانگێزەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران.

لە کۆتایی ئاب، کازمی دەستیکرد بە هەوڵێك بۆ دەستبەسەراگرتنی چەکی نایاسایی له‌ده‌ست میلیشیاکانی سەربە ئێراندا لە بەغدا و بەسرە. هەر لە ئابدا، پیاوانی چەکدار دوو چالاکوانیان کوشت، کە بوونە هۆی خۆپیشاندان لە بەسرە و شارەکانی دیکەی عێراق. هەندێك لە خۆپیشاندەران ئاگریان بەردایە ئەو بینایانەی لەلایەن گروپەکانی سەربە پاسدارانەوە بەکاردەهاتن.

لە کانونی یەکەم، خۆپیشاندەران هاتنە سەر شەقامەکان لە عێراق و داوای چەندین چاکسازیی بەرفراوانیان لە حکومەت کرد لەگەڵ کۆتاییهێنان بە نفوزی گروپەکانی سەربە سوپای پاسداران لە عێراق. میلیشیاکانی سەربە سوپای پاسداران بەشدارییان کردووە لە سەرکوتکردنی ئەو خۆپیشاندانانەدا.

ئێران لەسەدا 2.8 تێکڕای داهاتی نیشتمانی لە بریكاره‌كانیدا خەرجدەکات

هاوکات، خەڵکی ئێران، کە زۆرێکیان دەناڵێنن بەدەست فشارێكی ئابوریی چڕەوە، توڕەییان دەربڕی دژی دەستێوەردانە ناوچەییەکانی کۆماری ئیسلامی.

رۆژنامەوانێكی ئێرانی لە ئەمریکا، شاهین محەمەدی بە دیارونای وت: "وەك ئێرانییەك، دەڕوانمە ئەو سەرچاوانەی کۆماری ئیسلامی بەکاریاندەهێنێت دژی بیركاره‌ ناوچەییەکانی و پێموایە دەکرا ئەو پارەیە بەکاربهێنرێت بۆ باشترکردنی دۆخی هەژارترینی هەژارەکان لە ئێران."

میدیای خۆرئاوا باسیان لەوە کردووە کە سوپای پاسداران لەنێوان 10 بۆ 30 ملیار دۆلار بۆ بریكاره‌ ناوچەییەکانی خەرجدەکات.

محەمەدی وتی: "ئەوە راستییەکی تاڵە کە ئێران لانیکەم لەسەدا 2.8 تێکڕای داهاتی نیشتمانی ساڵانەی بۆ شەڕه‌كانی بریكاره‌كانی خەرجدەکات کە مەبەستیانە لە ئەمریکا بدەن. هاوکات لە ئێران، وشکەساڵی هەیە، منداڵان هەن کە بەبێ ئاوی پاك، خوێندن یان چاودێری تەندروستی دەژین."

بە بەراورد، بودجەی گشتی خوێندن له‌ ئێران لە 2020-2021 بڕی 1.3 ملیار دۆلارە، لەکاتێکدا بودجەی گشتی تەندروستی 2 ملیار دۆلارە، بەگوێرەی راپۆرتە هەواڵیەکانی ئێران دەربارەی بودجەی ساڵانەی کۆماری ئیسلامی.

محەمەدی وتی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی دوو ساڵی رابردوودا، ئێرانیەکان داوای ئەوە دەکەن کە رژێم دەستهەڵبگرێت لەپشتیوانیكردنی میلیشیا ناوچەییەکان، لەنێویاندا کەتائیب حیزبوڵڵا.

وتی زۆربەی ئێرانیەکان دەیانەوێت سیستمەکە تەرکیز بخاتە سەر ئەولەویاتە خۆجێیەکان و ئاماژەیکرد بەوەی تەنیا ژمارەیەکی کەمینە پشتیوانی له‌ ئەرکی بەئاشکرا راگەیەندراوی کۆمای ئیسلامی دەکەن بۆ دروستکردنی بازنه‌یه‌كی نفوز لە ناوچەکەدا.

محەمەدی وتی: "زۆربەی ئێرانیەکان پشتیوانیكردنی ئێران بۆ ئەم گروپانە وەك خۆی دەبینن: هەوڵێك لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە بۆ لێدان لە ئاسایشی ناوچەکە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500