چاودێران بە دیارونایان وت چەندین تۆمەتی گەندەڵی دراوەتە پاڵ محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی نوێی پەرلەمانی ئێران، مەجلیس، لە تەواوی پیشەی سەربازی و سیاسیی خۆیدا.
بەڵام سهرۆكی پێشووی شارهوانی تاران و ژەنەراڵی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران (پاسداران)، لە کۆتایی ئایاردا بۆ خولێکی یەك ساڵە هەڵبژێردرا و توانی بەرزببێتەوە و پشتیوانییەکی بەهێزی رابەری باڵای ئێران عەلی خامنەئیشی هەیە.
ناوبانگی بەربڵاوی ئەو سیاسییە دوای کارەکەی هات وەك سهرۆكی شارهوانی تاران و بۆ ماوەی 12 ساڵ لەنێوان 2005 بۆ 2017. هەروەها ئەندامێکی ئەنجومەنی شارەزایان بووە لە 2017وە، کە لەلایەن خامنەئیەوە دەستنیشان کرابوو.
پێش کارەکەی وەك سهرۆكی شارهوانی تاران، قالیباف لە چەندین پێگەی هەستیاردا کاریدەکرد، بەرچاوترینیان بریتیبوو له سەرۆکی باڵی دارایی سوپای پاسداران، لە نوسینگەی بیناسازی خاتەم ئەنبیا، لە کۆتاییەکانی 1980کاندا.
قالیباف لە چەند دەیەی رابردوودا چەند جارێك تۆمەتبارکراوە بە گەندەڵی. بەڵام ئەو تۆمەتانە بەبێ لێکۆڵینەوە پشتگوێخراون، بەجۆرێك چاودێران ئەمە دەگەڕێننەوە بۆ پەیوەندیی لەگەڵ خامنەئی.
فەزیحەتی موڵكوماڵ وەك سهرۆكی شارهوانی
لە ئەیلولی 2016، رۆژنامەی ئێرانی شەرق و بڵاوکراوە میدیاییەکانی دیکە نوسییان كه قالیباف فرۆشتنی 100,000 مەتر دووجا لە موڵکی شارەوانی رێکخستووە به نرخێكی داشکاو بۆ گروپێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی شار.
بهگوێرهی راپۆرتهكان، زەوییەکان بە لەسەدا 50 داشكاندن فرۆشراون.
هەمان ساڵ، ماڵپەڕی ئەندازیاریی ئێرانی سەربەخۆی بیناسازی کە ئێستا داخراوە، دەستیگەیشت بە راپۆرتێكی نهێنیی نوسینگەی لێکۆڵینەوەی گشتی دەربارەی گەندەڵییهكانی قالیباف و بڵاویکردەوە.
راپۆرتەکە ئاماژەیدهكرد بە "سروشتی نایاسایی ئیمتیاز بەخشین و فرۆشتنی موڵکە نیشتنهنی و بازرگانی و گشتییهكانی شارەوانی تههران".
بەڵام لەجیاتی قالیباف، یەشار سوڵتانی، بەڕێوبەری نوسینی ماڵپەڕەکە، دەستبەسەرکرا بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی راپۆرتێکی نهێنی.
جێگرەوەكهی قالیباف، محەمەد عەلی نەجەفی، بەرپرسانی شارەوانیی كاتی قالیبافی تۆمەتبارکرد بە تێوەگلان لە چەندین گرێبەستی نایاساییهوه.
بەگوێرەی عەبدوڵا پاکی، ژمێریارێکی شارەوانی، شارەکە لانیکەم 2,200 ملیۆن تمەن (525 ملیۆن دۆلار) زیانی بەرکەوتووە بەهۆی فرۆشتنی موڵکی داشکێنراوهوه لهكاتی قالیبافدا.
پاکی بە دیارونای وت کەیسێکی دیکەی گەندەڵی هەبوو لەکاتێکدا قالیباف سهرۆكی شارهوانی بوو.
پاکی وتی قالیباف نزیکەی 13,000 کەسی بەکرێگرت لە ئێوارەی هەڵبژاردنەكانی سەرۆکایەتیدا له 2017 بۆ کاری کارگێڕی -- هەنگاوێك کە بەشێوەیەکی بەرفراوان وا دەبینرێت نە پێویست بووبێت و نە پاساوی هەبووبێت -- کە سەدان ملیار تومان لەسەر تاران کەوت.
لە کۆتایی دەسەڵاتیدا، قالیباف 50,000 ملیار تومەن قەرزی بۆ شارەوانی بەجێهێشت.
نەبوونی شەفافیەت لە خاتەم ئەنبیا
قالیباف یەکەم فەرماندەی نوسینگەی بیناسازی خاتەم ئەنبیای سوپای پاسداران بوو، کە بە فەرمانی خامنەئی دروستبوو. ئەو بنکەیە یەکێکە لە گەورەترین و کاریگەرترین بنکەکانی گرێبەستکارانی ئەندازیاری و پیشەسازی وڵاتەکە.
ئابوریناس ئەحمەد تهڤهکولئابادی بە دیارونای وت كه لە 20 ساڵی رابردوودا، گرێبەستە گەورەکانی حکومەت بەخشراونەتە خاتەم ئەنبیا بەبێ کار و رێنمایی فەرمی. بەگوێرەی تهڤهکولئابادی، گرێبەستەکان ئەمانەیان تێدابووە:
- گەشەپێدانی قۆناغی 15 و 16ی کێڵگەی نەوتی پارسی باشور، کە بایی 2.5 ملیار دۆلار بوو
- بنیاتنانی هێڵی گازی عەسەلویە بۆ ئێرانشههر، بایی 2 ملیار دۆلار بوو
- بنیاتنانی بەندەرەکانی ئێران (بەبێ بنمیچێك بۆ نرخهكهی)
- بنیاتنانی هێڵی شەمەندەفەری مەشهەد-سەرخهس
- پلاندانان و بنیاتنانی چوار کەشتی نەوت، هەریەکەیان بە توانای هەڵگرتنی یەك ملیۆن بەرمیلەوە، لەگەڵ ئهمبارهكانی بوتان و پرۆپان لە دوورگەی خارگ
- هێڵی ئێران-پاکستان-هندستان بایی 2 ملیار دۆلارە
چاودێران و بڵاوکراوە میدیاییەکان رایانگهیاند كه نە خاتەم ئەنبیا و نە حکومەتی ئێران ئەنجامی کۆتایی ئەم پرۆژانەیان بڵاونهکردۆتەوە و روونیش نییە ئایا هیچ پرۆژەیەكی تەواوکراو بەگوێرەی پێوەر و چاوەڕوانیەکان بووە یان نا.
نەبوونی شەفافیەتی دارایی
خاتەم ئەنبیا و هاوپەیمانانی پرۆژەكانی پەیوەست بە بنیاتنانی رێگە و بەنداو و هێڵی گاز و نەوت وەردەگرن.
گوێ بەو گرێبەستانە نادەن کە کەمترن لە 100 ملیار تومەن، هەرچەندە تهڤهکولئابادی ئاماژە بەوە دەکات كه هاوپەیمانانی هەرگیز راپۆرتە داراییەکانیان بڵاوناکەنەوە.
لە 2010، ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتوەکان سزایان سەپاند بەسەر خاتەم ئەنبیا و کۆمپانیا هاوپەیمانەکانیدا لهسهر پشتیوانیكردنی چالاکیە نایاساییەکانی سوپای پاسداران، لەنێویاندا بڵاوکردنەوەی چەكی کۆمەڵکوژ و پشتیوانی بۆ تیرۆریزم.
ئەو نوسینگەیە شکستیشی هێناوە لە پابەندبوون بە بڕیارەکانی پێشووی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە دەربارەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران.
دوای کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئێران و ئاستان قودس رەزاڤی، خاتەم ئەنبیا گەورەترین بنکەی دەسەڵاتی ئابوری بەناوەندیکراوی ئێرانە. زیاد لە 800 پرۆژەی بازرگانیی هەیە کە لەناو ئێراندا و لە دەرەوەی کاردەکەن، بەتایبەتی لە ناوچەکە.
چاودێران ئاماژەیانکرد بهوهی كه نەبوونی شەفافیەتی دارایی دەکرێت ئاڵایهكی سوور بێت بۆ گەندەڵی.
وتیان لەژێر سەرکردایەتی قالیبافدا، خاتەم ئەنبیا و شارەوانی تاران هەردووکیان دەیانناڵاند بەدەست نەبوونی شەفافیەتەوە. ئەوەی ئاخۆ بەردەوام دەبێت لەسەر ئەم شێوازە ناڕوونهی سەرکردایەتی له پهرلهمانی ئێرانیشدا، هێشتا دیارنییە.