هه‌واڵه‌كانی عێراق
سیاسەت

ئێرانیەکان باجی شەڕە بەوەکالەتە گرانەکانی رژێم دەدەن

بەهروز لاریجانی

پسپۆڕان دەڵێن خەرجیەکانی ئێران لە سوریا بۆ بەهێزکردنی رژێمەکەی بەشار ئەسەد زیاترە لە شەپۆلی خەرجیەکانی خۆی. [وێنەکە لە تیجارەت نیوزەوە وەرگیراوە]

پسپۆڕان دەڵێن خەرجیەکانی ئێران لە سوریا بۆ بەهێزکردنی رژێمەکەی بەشار ئەسەد زیاترە لە شەپۆلی خەرجیەکانی خۆی. [وێنەکە لە تیجارەت نیوزەوە وەرگیراوە]

هێزی دارایی حکومەتی ئێران پەیوەستە بە داهاتی باج و داهاتی نەتەوە. سەرەڕای گرنگییه‌كه‌ی، پارەی نەوت زیاتر بە دوو جۆر خەرجدەکرێت: فراوانکردنی دەزگا ئایینیەکان لەلایەن پیاوانی ئایینیەوە، یان دامەزراندنی گروپی چەکدار لە دەرەوە لەلایەن سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە (سوپای پاسداران).

چالاکیەکانی سوپای پاسداران بەمەبەستی دەستێوەردانن لە کاروباری وڵاتانی وەك عێراق، لوبنان، یەمەن و سوریادا. بڕێکی زۆر لە پارەی ئێرانیەکان لەو چالاکیانەدا خەرجدەکرێن، کە سوودیان بۆ خەڵکی ئێران نەبووە.

سەرەڕای ئەوەش، ئەم چالاکیانە و خەرجیەکانی پەیوەست پێیانەوە هەرگیز وردبینییان بۆ نەکراوە.

لەکاتێکدا نائومێدە و رووبەڕووی کورتهێنانی سەرچاوە داراییه‌كان ده‌بێته‌وه‌، حکومەتی ئێران قەرەبووی کورتهێنانی بودجەکەی دەکاتەوە بە چاپکردنی دراو، کە رێخۆشدەکات بۆ زیادبوونی هەڵاوسان.

زۆربەی ئەندامانی لیوای فاتمیون شیعەی ئەفغانین و لە ئێران دەژین. سوپای پاسداران ماوەیەکە پارەی خەڵکی ئێران بەکاردەهێنێت بۆ راکێشانی خەڵك بۆ بەهێزکردنی میلیشیا بیانیەکانی.

زۆربەی ئەندامانی لیوای فاتمیون شیعەی ئەفغانین و لە ئێران دەژین. سوپای پاسداران ماوەیەکە پارەی خەڵکی ئێران بەکاردەهێنێت بۆ راکێشانی خەڵك بۆ بەهێزکردنی میلیشیا بیانیەکانی.

شەپۆلی دراو لە 2007وە

لە تەمموزدا، تەهماسب مەزهەری، پارێزگای بانکی ناوەندی ئێران لە کاتی سەرۆکایەتی مەحمود ئەحمەدی نەژادا، وتی سەرۆکی پێشوو فەرمانی پێکردووە بەپێچەوانەی رێنماییەکانەوە دراو دەربکات، بەڵام ئەو رەتیکردۆتەوە ئەنجامیبدات.

له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا بەڵگەی روون هه‌یه‌ -- هه‌ر تەنیا بە ژماردنی دراو له‌ بازاڕدا -- كه‌ بەشێوەیەکی ئاشکرا ئاماژە بە پێچەوانەی ئەوە دەکات. دەریدەخات کە چاپکردنی دراو ئەنجامدراوه‌ چەندین جار لە ساڵانی رابردوودا، سەرەڕای نکۆڵیکردنی حکومەت.

پسپۆڕێکی ئابوری ئێران، ئەحمەد تەوەکولئابادی، بە مەشاریقی وت راستیەکەی بڕی دراوه‌كان لە بازاڕدا ساڵانە بە رێژەی مامناوەندی لەسەدا 35 زیادیکردووە لە 2007وە.

لە 2012، رۆژنامەی ئابوری ئێرانی، دونیای ئیقتیساد باسی لەوە کرد کە به‌های دراو و پاره‌ی كانزا لە بازاڕدا یەکسان بوو بە 22.1 ترلیۆن تومەن لە 2010دا.

بەگوێرەی هەمان راپۆرت، ئەم ژمارەیە لە 2012 بەرزبووه‌وە بۆ 27 ترلیۆن و لە 2018 بۆ 41 ترلیۆن تومەن.

لەنێوان 2019 و 2020، داتای فەرمیی دراو دیارنەمان. هەرچەندە لەئێستادا هیچ ئامارێکی وردی دراو لە بازاڕه‌كانی وڵاتەكه‌دا نییه‌، بڕیان بە 75 ترلیۆن تومەن دەخەمڵێنرێت.

بەڕێوبەری پێشووی بانکی میللی، مەحمود رەزا خاڤەری، کە لە 2009 بووە پێشەنگی ئەو بانکە پێشئەوەی لە 2011 لە ئێران هەڵبێت، لەلایەن بەرپرسانی حکومەتەوە بە چالاکی دارایی نایاسایی و پارەشۆردنەوە تۆمەتبارکرا، جیا لە بردنی بڕێکی زۆر لە پارە لەگەڵ خۆیدا بۆ کەنەدا، کە لەوکاتەوە لەوێ دەژی.

لەسەر داوای ئێران، ناوی خاڤەری لە لیستی کەسە داواکراوەکانی ئینتەرپۆڵدا بوو بۆ ماوەی چەندین ساڵ، پێشئەوەی لاببرێت. زۆر له‌ چاودێران دەڵێن سڕینەوەی ناوه‌كه‌ی و شکستی بەرپرسانی ئێران لە بەدووکەوتنی خاڤەری، ئەگەری زۆرە پەیوەندی بەو زانیارییە نهێنیانەوە هەبێت کە لەلایەتی.

به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كان، زانیارییەکان پەیوەندییان هه‌یه‌ بە شکستی حکومەتەوە له‌ پابەندبوون بە رێنماییە ئابوریەکانەوە و ئەگەری هەیە لەنێویاندا پرۆسەی چاپكردنی دراو هەبێت.

دەستێوەردانی پاسداران لە کاروبارە ئابوریەکاندا

لەکاتێکدا پاره‌ی نه‌ختینه‌ لەنێو خەڵکدا زیادده‌كات ئەو بڕەی ده‌خرێته‌ بانكه‌وه‌ کەمیکردووە. هۆکاری سەرەکی نەبوونی متمانەی خه‌ڵكه‌ بە بانکەکان و خواستیان بۆ گۆڕینه‌وه‌ی دراو بۆ پاره‌ی كانزا و ئاڵتون و وەبەرهێنانی هاوشێوە تا بەرگەی بەرزبوونەوەی هەڵاوسان بگرن.

متمانەپێکراوترین ئابوریناسەکانی ئێران، جا پەیوەستی سیاسییان هەرچیەك بێت، دەڵێن یەکێك لە ئاستەنگە گەورە ئابوریەکانی ئێران "فاکتەرە دەرەکیەکانە"، بەڵام هیچ کۆدەنگیەك نیە لەنێویاندا لە پێناسەکردنی ئەم فاکتەرە دەرەکیانەدا.

هەندێك پێیانوایە ئێران نابێت دۆلار بەکاربهێنێت و دەبێت بازرگانی بیانی بە دراوی دیکەی وەك یۆرۆ و یوان ئەنجامبدات.

بەڵام كه‌سانی دی، لەنێویاندا محەمەد خۆشچەهرە، کە ئابوریناسێکی به‌زه‌بری ناوداری ئێرانە، وتوویانە کە دەستێوەردانی پاسداران لە کاروباری ئابوریدا یەکێکە لە کێشەکانی ئابوری ئێران.

لە تەمموزی 2011، ئەحمەدی نەژاد باسی لە ئه‌ندامانی پاسداران کرد کە هاوردە بەقاچاخ ده‌هێننه‌ ناوه‌ لەڕێی بەندەرەکانی پاسدارانەوە وەك "برا قاچاخچیەکانی خۆمان". رۆژی دواتر، فەرماندەی پاسداران محەمەد عەلی جەعفەری لە چاوپێکەوتنێکدا پشتڕاستی بوونی ئه‌و بەندەرانه‌ی كرده‌وه‌ كه‌ پاسداران خاوه‌نیانه.

لەکۆتایی جەنگی ئێران-عێراقەوە، پاسداران بەشێوەیەکی هێواش دەستیگرتووە بەسەر ئابوری ئێران و سەرچاوە بازرگانیەکانیدا. دەسەڵاتی بەسەر بەندەرەکاندا سەپاندووە و چەندین گرێبەستی پڕقازانجی حکومەتی بردۆتەوە لەنێو وڵاتدا و لە دەرەوه‌.

نفوزی پاسداران بەسەر ئابوری ئێراندا بڵاوبۆتەوە بۆ دەزگاکانی نەوت و گاز لە کێڵگەی پارسی باشور بۆ دامەزراندنی چەند بەندەرێکی ئازاد لە دوورگەکانی کەنداوی فارس بۆ پەیوەندیگرتنی دوور، له‌نێویاندا دامەزراندنی تۆڕی سەرەکی پەیوەندیگرتن، ئێرانسێڵ.

خەرجیەکانی ئێران لە سوریا زیاترە لە دراوی نێو بازاڕه‌كانی خۆی

پسپۆڕان دەڵێن داهاتی پاداران لەم چالاکیە ئابورییانەوە، لەجیاتی ئەوەی بەکاربهێنرێت بۆ دەرکردنی وڵاتەکە لە ناسۆره‌ داراییەکانی، بەشدارییانکردووە لە سەرکێشیە بیانیەکانی پاسداراندا.

پاسداران داهاتەکانی بەکاردەهێنێت بۆ راکێشانی ئەندامانی نوێ بۆ میلیشیاکانی، لەنێویاندا لیوای فاتمیون، کە لە سوریا چالاكن. ئەو فیرقەیە زیاتر پێکهاتووە لە شیعەی ئەفغانی کە لە ئێران دەژین و سەرکردەکانیان ئەندامی هێزی قودسی سوپای پاسدارانن.

ئەندامانی فاتمیون لەڕێی هاندانی دارایی و کۆمەڵایەتیەوە رادەکێشرێن. دەوترێت پاسداران ناسنامەی هاوڵاتیبوونی ئێرانیش دەبەخشێت بە ئەفغانیە بێ بەڵگەنامەکان بۆ راکێشانیان. گەر لە سوریا بکوژرێن، ناسنامەی هاوڵاتیبوون دەدرێتە خێزانەکانیان، چونکە وەك "شەهید" لەقەڵەمدەدرێن.

بەڕێوبەری راگه‌یاندنی نوسینگەی نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە سوریا، جێسی شاهین لە 2015 دەریخست کە ئێران ساڵانە 6 ملیار دۆلار لە سوریا خەرجدەکات. ئەمە بڕی 90 ترلیۆن تومەنە، کە زیاتر لە کۆی گشتی خەمڵێنراوی دراو و پاره‌ی كانزایه‌ لەنێو بازاڕه‌كانی ئێراندا.

ئەم بڕە جیایە لە پارەی هێزی قودس بۆ حیزبوڵای لوبنانی و حەماسی فەلەستینی، کە دەخەمڵێنرێت بە نزیکەی دوو ملیار دۆلار ساڵانە.

پسپۆڕان ده‌ڵێن هەموو ئەم خەرجیانە هیچ سودێکیان بۆ ئێران نەبووە. هه‌ڵسه‌نگاندنی واقیعیانە ئەوەیە کە ئێران شکستیهێناوە لە شەڕە بەوەکالەتەکانیدا و هیچ یەك لە ئامانجەکانی بەدینەهاتوون.

ئابوریناس مەولود زاهیدی بە مەشاریقی وت: "گەر ئه‌و 60 ملیار دۆلاره‌ی ئێران فڕێیداوەتە سوریاوە لە 10 ساڵی رابردوودا لەجیاتی ئەوە لە ناوخۆدا وەبەرهێنانی پێبکرایە، دەکرا لانیکەم دەیان هەزار کار بەرهەمبهێنێت."

وتی: "تەنانەت بەو گەندەڵیە قوڵەشه‌وه‌ كه‌ ئابوری ئێرانی تووشی ئیفلیجی کردووە، ده‌یتوانی بەرهەمهێنانی ناوخۆ و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری پەرەپێبدات."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500