هێزەکانی عێراق بەپشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی گروپێكیان لە سەرکردە پلە یەك و دووەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کوشتلە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆسەر قەڵایەکیان لەسەر سنووری سوریا، بەرپرسێکی عێراقی وتی.
یەکێك لە کوژراوەکان ئیبراهیم مەیدان زەوابایی بوو، کە خەزوری سەركردهی داعش ئەبوبەکر بەغدادی و پیاوی دەستەڕاستی بوو.
بەرپرسە ناوخۆییەکان وتیان ئەو سەرکردانەی دیکەی داعش کە لە هێرشەکەدا کوژراون بریتین لە عەبدولوەهاب موتەیر دولەیفی، عارف مەحالیف حسێن فەهداوی و خالید عائید جاسم محەمەد زاوی.
شارەزای بواری ئەمنی، سەعید جەیاشی، پێنجشەممە (16 ئاب) بە دیارونای وت: "هەواڵگری عێراقی بەردەوامە لە شوێنکەوتنی چەکدارە پاشماوەکانی داعش لە هەرێمەکانی رۆژئاوای وڵاتەکە، بەتایبەتی بەدرێژایی سنوور لەگەڵ سوریادا."
![ئەفسەرە عێراقییەکان چاودێریی جوڵەكانی چەکدارانی داعش دهكهن بەقوڵایی بیابانی رۆژئاوای عێراق، لەم وێنەیەدا کە 11 ئاب لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە. [خاوەنی وێنە: پاسەوانانی سنووری عێراق]](/cnmi_di/images/2018/08/16/14043-Iraqi-officers-border-600_384.jpg)
ئەفسەرە عێراقییەکان چاودێریی جوڵەكانی چەکدارانی داعش دهكهن بەقوڵایی بیابانی رۆژئاوای عێراق، لەم وێنەیەدا کە 11 ئاب لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە. [خاوەنی وێنە: پاسەوانانی سنووری عێراق]
وتی گروپەکە هەوڵیداوە کۆبوونەوە بکات لە ناوچە سنوورییەکە یان لەسەر خاکی سوریا نزیك بە عێراق.
وتیشی: "کاتێك زانیاری دێت لە شانەی هەواڵگریی بازهكانهوه لەسەر کۆبوونەوەی تیرۆریستەکان، ئامانجەکە بەدرووستی دەستنیشاندەکرێت و هێرشەکە لە دژیان ئەنجامدەدرێت بە هاوئاهەنگی نێوان فڕۆکەی هاوپەیمانان و هێزی ئاسمانی عێراق."
زۆربەی سەرکردەکان لە زنجیرەیەك هێرشی ئەم دواییانەدا کوژراون، کە ناونرابوو ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردن، کە 1 ئایار دەستیپێکرد لە هەرێمی سنوورەکە و ناوەڕاستی دۆڵی روباڕی فورات و بەردەوامە لە پێشڕەویکردن.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دووشەممە رایگهیاند كه لەنێوان 6 بۆ 12 ئاب، هێزەکانی هاوپەیمانان 12 هێرشی ئاسمانییان لە عێراق و سوریا ئەنجامداوە.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگهیاند كه جگه له كوشتنی ئهو سهركردانهی گروپەکە، هێرشەکان ڕێگایەکی جوڵهی هێزی پشتگیری و ژمارەیەك حەشارگەی چەك و بینا و تونێل و ئەشکەوت و ئۆتۆمبیلی گروپەکە لەناوبران.
جەیاشی وتی پێشبینیدەکرێت لە 48 کاتژمێری داهاتوودا دەسەڵاتەکانی عێراق ناسنامەی سەرکردە کوژراوەکان پشتڕاستبکەنەوە لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا.
زانیاری زیاتری نەدا بەڵام جەختیکردەوە لهوهی کوشتنی سەرکردەکانی داعش "زیانێكی گەورەیە بۆ داعش، چونکە سەرکردەی پلە یەك و دووی رێکخراوەکە بوون، وەك سەرکردە باڵاکان و فەرماندەكانی شەڕیان."
کەمبوونەوەی ئامادهیی میدیایی
جەیاشی وتی داعش هەوڵیداوە خۆی دروستبکاتەوە لە میدیادا لەبەرئەوەی چالاکی میدیاکەی خۆی کەمبۆتەوەبەڕێژەی لەسەدا 70 لەچاو ئاستی پێشووتریدا.
وتیشی زۆربەی ئهو "هەواڵانەی" لەلایەن ئاژانسی ئەعماقی داعشەوە بهرههمهاتوونزۆر بەسادەیی "راست نین" و گروپەکەشی تۆمەتبارکرد بە "بڵاوکردنەوەی درۆ بۆئەوەی خەیاڵێك بخوڵقێنێت كه کاریگەرییە زەمینی و دەروونییەکانی هێشتا ماون".
وتی: "قەبارەی رێکخراوەکە وەکو ئەوەی راگەیاندنەکەی وێنایدەکات شتێکە و قەبارەکەی لەسەر زەمین شتێکی دیکەیە."
جەیاشی وتی بۆ ئەگەری ئەوەی کە سەرۆکی داعش بهغدادیش کوژرابێت لە دوایین هێرشدا "ئەوە رێیتێناچێت".
وتی: "بەغدادی زیاتر لە جارێك کراوەتە ئامانج و ئێستاش ئامانجی سەرەکی هەواڵگریی عێراقییە." ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه دەزگا هەواڵگرییەکان "لە ئامادەباشیدان بۆ گەڕان بۆ هەر زانیارییەك کە بیانگەیەنێتە شوێنەکەی."
روونیشیکردەوە کە وەك زۆر له گروپه توندڕەوهكان، داعش پابەندە بە سیستەمی بەیعەتهوه، کە مانای وایە گەر سەرکردەكهیان نەمێنێت، ئەوان نایشارنەوە و زۆر بەخێراییش بەیعەت بە سەرکردەیەکی دیکە دەدەن.
وتی: "زۆر رێیتێدەچێت كه بەغدادی برینداربووبێت (...) مەرگی ئەو ناتوانرێت بشاردرێتەوە، چونکە کەسێك دەبێت جێگای بگرێتەوە بەخێرایی بۆئەوەی یەکینە جۆربەجۆرەکانیان پێکەوە بەردەوام کاربکەن، ئەگینا لێكهەڵدەوەشێنەوە."