سەرکردەی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) ئەبوبەکر بەغدادی کۆنترۆڵی گروپەکەی لەدەستدەدات، کە لە گێژاوی دابەشبوونی ناوخۆییدایە و لە هێرشە ئاسمانییەکاندا سەرکردە هەرە دیارەکانی لەدەستداوە، بەرپرسانی حکومی و سەربازیی عێراق وتیان.
گروپەکە لە عێراق زیانی گەورەی بەرکەوتووە و زۆرێك لە سیخوڕە مەیدانی و کەسە هەرە نزیکەکانی بەغدادی کوژراون.
وتیان بە لاوازبوونی داعش و دەرکرانی لە بنکەکانی پێشووی، دۆخێکی پەلەكوتێ و نائومێدی لەنێو چەکدارانی گروپەکەدا دروستبووە، کە گروپەکە و سەرکردایەتیهكهشی لاوازکردووە.
لەهەمانکاتدا، ئهو بڕه پارهیهی كه تهرخانكراوه وهك پاداشت بۆ گرتنی بهغدادی به زیندوویی یان مردوویی زیادیکردووە، خەڵکی ناوچەکەش، پشتبەستوو بە سەرکەوتنەکانی عێراق، دژی گروپەکە هەڵدەگەڕێنەوە، زانیاری لەسەر شوێن و پێگەیان بە هێزە رزگارکەرەکان دەڵێن و دەیانبەنە سەر حەشارگەکانیان.
پسپۆڕی ئاسایش سەعید نیعمە جەیاشی بە دیارونای وت لە ئێستادا داعش رووبەڕووی کۆمەڵێك کێشەی زۆر بۆتەوە کە هەڕەشە لە پەیکەربەندی و بوونی دەکەن.
وتی داعش تووشی زۆر دابەشبوونی ناوخۆیی بووە و چەکدارە بیانیی و خۆجێییەکان تووشی ململانێ بوون كه ههندێكیان خوێناوین، ئهمهش گروپەکە و فەرماندەییەکەی تووشی داخوران کردووە.
جەیاشی وتی: "ئەمە پشتڕاستکرایەوە بە چاودێرییکردنی دۆخی داعش، بە خوێندنەوە و شیکاریی تۆماری دەنگی سەرکردەکانی و بڵاوکراوەی ئەندامانی کە رەنگدانەوەی لاوازی و بێتواناییانن بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە."
وتی هاریکاریی گەشەکردوو لەنێوان مەدەنیی و هێزە چەکدارەکاندا رۆڵی سهرهكی بینیوه لەوەی داعش بخرێتە سەنگەری بەرگرییەوە، بە ئاماژەکردن بەوەی "بەبێ ئەم جۆرە لە هاریکاریی، ئەم هەموو سەرکەوتنە دژی دوژمن نابینین".
پاداشت بەرامبەر زانیاری
جەیاشی وتی بۆ هاندانی خەڵکی بۆ زانیارییدان لەسەر شانە و چالاکییەکانی داعش، حکومەتی عێراق چەندین هێڵی خێرای کردۆتەوە (195، 130 و 181)، وتیشی کە "شەپۆلێکی بەهێز"ی زانیاریی لە مەدەنییەکانەوە بە هێزە ئەمنییەکان گەیشتووە.
وتی: "خەریکی جەنگێکی کراوەین لەگەڵ داعش، هەموو خەڵك و دەوڵەتیش لە دۆخی ئامادەباشی باڵادان، پێکەوە وەستاون بۆ تێکشکاندنی ئەندامانی گروپەکە و بڕینی سەری مارەکە، بەغدادی."
ئەندامانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ ئامانجێکی هاوبەش کاردەکەن، بەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە 16 کانونی یەکەمدا رایگەیاند پاداشتی گرتنی بەغدادی زیادکردووە لە 10 ملیۆن دۆلارەوە بۆ 25 ملیۆن.
پەرلەمانتاری عێراقی عەممار توعمە بە دیارونای وت دیاریکردنی پاداشتێكی گەورە بۆ گرتنی بەغدادی درزی گەورەتر دەخاتە نێو ئەو متمانە لاوازبووەی لەنێوان بەغدادی و ئەندامانی گروپەکەیدا دروستبووە.
وتی پاداشتهكه دەبێتە "فاکتەرێکی نوێ بۆ قوڵکردنەوەی ململانێی ناوخۆیی بۆ گروپەکە و راکێشانی سەرنجی ئەندامانی گروپەکە" کە بیر لە هەڵگەڕانەوە لە بەغدادی دەکەنەوە، بەتایبەت کەسە هەرە نزیکەکانی.
توعمە وتی هەموو ئەندامانی باڵای سەرکردایەتی گروپەکە ناسراون بە بهتهماعیان و حەزیان بۆ پارە و تاڵانكاری له كاتی جەنگدا.
داعش لەناوخۆوە 'دەتەقێتەوە'
سڕینەوەی رەمزەکانی داعش کە لە پروپاگەندەکانیدا بەکاریهێناوە، وەك شکستی لە دابیق ، کاریگەریی لەسەر وێنەی گروپەکە زیادکردووە، سەرەنجام بۆ سەر دڵسۆزیی چەکدارانیشی، توعمە وتی.
وتی، "بەغدادی و گروپەکەی بەتەواوی لەناوخۆدا دەتەقنەوە." وتیشی کە پاڵپشتی جەماوەریی بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و پیشەیبوون و مرۆڤایەتییان کە لەلایەن هێزە رزگارکەرەکانەوە نیشاندەدرێن "کەوتنی گروپەکەی خێراترکردووە".
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری عێراق عەمید یەحیا رەسوڵ بە دیارونای وت کە کەسە نزیکەکانی بەغدادی رۆژ لەدوای رۆژ کەمتر دەبنەوە، بەوەی زۆربەی فەرماندە باڵاکانی یان کوژران یان دەستبەسەرکراون.
وتی لە 12 کانونی دووەمدا، هێزی ئاسمانی عێراق فەرماندەیەکی باڵای داعشی کوشت، لەگەڵ چەندین هەواڵگرییدا، لە هێرشێکدا کە حەشارگەیەکی داعشی لە گەڕەکی ئەمەل کردبووە ئامانج لە ناوەندی موسڵ.
رەسوڵ وتی سەرچاوە هەواڵگریەکان دەڵێن ئەو "ئامانجێکی پلە باڵا" بوو.
وتی: "سەرکردایەتیی تاوانبار بەغدادی بۆ گروپەکەی لاوازتر دەبێت لە ئەنجامی زیانی بەرچاوی گیانی لەسەر دەستی هێزەکانمان و تێکشکانی زۆرێك لە چەك و جبەخانەی تفاقی سەربازییان."
وتی هێزەکانی عێراق بنکەکانی داعش تێکدەشکێنن و گردبوونەوەکانی حسبە ("پۆلیسی ئاینیی") دەکەن ئامانج، لەکاتێکدا گروپەکەش پارە و چەکداریش لەدەستدەدات.
"دەتوانم پشتڕاستی بکەمەوە کە داعش له نهماندایه و مەرگی حەتمییە،" وتی: "ههرچی بەغدادی تیرۆریستیشه، خزمەتگوزاریی هەواڵگرییمان چاودێریی شوێن و جوڵەی دەکەن."
بەغدادی جێگرەوە دیاریدەکات
راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ئاشكرای دهكهن کە بەغدادی یەكێك لە فەرماندەکانی دیاریکردووە وەك جێگرەوەی "خەلیفە" هەرچەندە هێشتا شوناسی دیاری نیە، بۆ گرتنەدەستی سەرکردایەتی گروپەکە لە دۆخێکدا ئەو دەستگیربکرێت یان بکوژرێت.
"ئەم زانیارییە، تەنانەت گەر راستیش بێت، هیچ مانایەکی نیە بۆ ئێمە،" رەسوڵ وتی، "دواجار ئەوەی چاوەڕوانی بەغدادی و هەر کەسێك دەکات کە جێگرەوە و پاڵپشتیکاری بێت هەر مەرگە."
ئەندامی لیژنەی ئاسایشی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا حەسەن شەبیب سەبعاوی بە دیارونای وت داعش گروپێکی ئاڵۆزە و پەیوەندییە ناوخۆییەکانی بە سیفەتی نادیاریی و نهێنی ناسراون.
وتی: "بەو هۆیەوە، قورسە بژاردەی جێگرەوەی بەغدادی بزانرێت، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە لەم هەنگاوەدا، گەر راست بێت، ئەوەیە کە رەنگدانەوەی ئەوەیە گروپەکە چەند لاواز و نائومێد بووە."
سەبعاوی وتی دڵنیایە لەوەی بەغدادی هەمان چارەنوسی ئەوەی پێش خۆی دهبێت، ئەبو موسعەب زەرقاوی، سەرکردەی قاعیدە لە عێراق، کە لە هێرشێكی ئاسمانیی 2006دا کوژرا.
وتی: "دەوڵەتە خەیاڵییەکەی کەوتۆتە لەرزین بەهۆی رزگارکردنی چاوەڕوانکراوی موسڵەوە."
وتی کوشتاری گروپەکە، تیرۆریزم و برسیکردنی خەڵکی مەدەنی هاندەری خەڵکە بۆ زانیارییدان لەسەر خانەکانی داعش و هێزە ئەمنییەکانیان.
وتی: "خەڵکی تۆڵەی لەم پیاوکوژانە دەوێت و دەیانەوێت لە ئاشتییدا بژین."