هه‌واڵه‌كانی عێراق

دیاری بەرامبەر زانیاریی لەسەر بەغدادی زیاددەکات بۆ 25 ملیۆن دۆلار

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دیاریی بەرامبەر زانیاریی بۆ دۆزینەوەی شوێن، دەستگیرکردن یان دادگاییکردنی بەرپرسی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) زیادکرد بۆ 25 ملیۆن دۆلار، پرۆگرامی دیاریی بۆ دادگەریی هەینی (16 کانونی یەکەم) رایگەیاند.

ئەو رێکخراوە لەسەر سایتەکەی رایگەیاند: "لەکاتی [دیاریکردنی] 10 ملیۆن دۆلاری وەزارەتی دەرەوە … کە لە 2011 راگەیەندرا، هەڕەشەی بەغدادی بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردوە."

ئەبوبەکر بەغدادی، کە ناسراویشە بە ئەبو دوعا، یان ئیبراهیم عەواد عەلی بەدری، بەرپرسی باڵای داعشە.

لە حوزەیرانی 2014دا، داعش دەستی بەسەر چەند بەشێکی سوریا و عێراقدا گرت، جاڕی دامەزراندنی "خەلافەتی ئیسلامی" دا و بەغدادی وەك خەلیفە دیاریکرد.

ئۆپەراسیۆنی بەردەوام بۆ رزگارکردنەوەی موسڵ، دواهەمین قەڵای داعش لە عێراقدا، زیانێکی گەورەی بە گروپەکە گەیاندووە، هەروەك روونە لە دواهمەین وتاری بەغدادی بۆ شوێنکەوتوانی لە تشرینی دووەمدا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500