دوای ئەوەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)زۆربەی فەرماندە باڵاکانی لەدەستدا، هەوڵەکان ئێستا چڕبوونەتەوە لەسەر دەستگیرکردنی ئەو بازنە ناوهكییهی کە ماوە و نزیکن لە سەرکردەی گروپەکە ئەبو بەکر بەغدادی، شارەزایانی عێراقی بە دیارونایان وت.
ئەمریکا لە 21 ئاب پاداشتی دارایی دانا بۆ هەر کەسێك زانیارییهك بدات كه سهربكێشێت بۆ دۆزینهوهی شوێنی سێ سەکردەی داعش کە دەکرێت وەك هاوکاری باڵای بەغدادی لهقهڵهمبدرێن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا 5 ملیۆن دۆلاری وەك پاداشت راگەیاند بۆ ههر زانیارییهك ببێته هۆی دۆزینهوهی شوێنی ئەمیر محەمەد سەعید رەحمان مەولاو سامی جاسم محەمەد جبوری و موعتەز نوعمان ئەبی نایف نەجم جبوری، وەك بەشێك لە بەرنامەی پاداشت بۆ دادپەروەری لە وەزارەتەکەی ئەمریکا.
مەولا ، سەرکردەی باڵای داعش کە رهنگه جێگرەوەی بەغدادی بێت، سەرپەرشتیی ژمارەیەك ئۆپەراسیۆنی گەورەی گروپەکەی کردووە و دوو ناوی دیکەشی بەکارهێناوە، ئەبو عەبدوڵا قەرداش و حاجی عەبدوڵا.
سامی جبوری، ناسراو بە حاجی حەمید، بەرپرسی گواستنەوەی دارایی داعش بووە، وەك فرۆشتنی نەوتی دزراو و غاز و ئاسهوار. لەلایەکی دیکەوە موعتەز جبوری ناسراو بە حاجی تهیسیر، سەرپەرشتیی دروستکردنی ئامێرەکانی تەقەمەنیی کردووە.
مامۆستایهكی زانستی رامیاری لە زانکۆی موستەنسریە، عیسام فەیلی وتی پاداشتە داراییەكان دانراون بۆ "تووندکردنەوەی پەتی قەنارە لە ملی بەغدادیدا" لەڕێی کردنە ئامانجی دوایین هاوکار و هەوادارە نزیکەکانییهوه.
بە دیارونای وت: "گروپەکە زۆری دۆڕاندووە دوای لەدەستدانی فەرماندە باڵاکانی کە سەرکردایەتی هەوڵە سەرەکییەکانی گروپەکەیان کردووە بۆ کاریگەریدانان و چەسپاندنی ئایدۆلۆژیا و فەرمانداریکردن لە گۆڕەپانی شەڕ و بەڕێوەبردنی میدیادا."
وتی داعش زۆربەی فەرماندە کاریگەرەکانی لەدەستداوە لەو شەڕدا و لەئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانی دواتردا و وتیشی هەوڵەکانی ئێستا سەرنجیان لەسەر دەستگیرکردنی سەرکردە سەرەکییەکانە بۆ شێواندنی دوایین هێڵی فەرماندەیی گروپەکە.
ههروهها وتی بە دانانی ئەو پاداشتە زۆرە، ئەمریکا پابەندبوونی خۆی دووپاتکردەوە بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ دژایەتیکردنی ئهو مەترسییە جیهانییەی داعش هەیەتی.
فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە نیسان بڵاوکراوەیان بهردایهوه بەسەر چەند ناوچەیەکی عێراقدا لە پرێزگای ئەنبار کە بەڵێنی 25 ملیۆن دۆلار پاداشتی دەدا بۆ هەر کەسێك زانیارییهك بدات كه سهربكێشێت بۆ دۆزینهوهی شوێنی بەغدادی.
بازنەی بەغدادی تەسكدەبێتەوە
شارەزای بواری ئەمنی، جاسم حەنون بە دیارونای وت: "هاندان بە پاداشتی سەرنجڕاکێش یەکێكه لە رێگا هەرە کاریگەرەکان بۆ کردنە ئامانجی پەیکەری سەرکردایەتیی گروپەکە."
وتی ئەمە هاوکاربووە بۆ دۆزینەوەی فەرماندەکانی داعش لەگەڵ تۆڕ و سەرچاوەی دارایی و پەیوەندییە جیهانییەکانی.
لە چەند ساڵی رابردوودا هەواڵگریی عێراق بە پشتیوانیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سەرکەوتوو بووە لە کردنە ئامانجی سەرکردە سەرەکییەکانی داعش کە وەك بریکاری بەغدادی دەبینران.
لەوانە ئەیاد حامید جەمیلی (ناسراو بە ئەبو یەحیا) کە "وەزیری جەنگ"ی داعش بوو؛ عەبدولواحید خوزەیر سایر جوعان (ناسراو بە ئەبو لوئەی)؛ ههروهها هاشم ناسیف جاسم حهیالی.
ئهندامانی دیکەش دەستگیرکران، لهنێویاندائیسماعیل عەلوان سەلمان عیساوی، کە جێگری بەغدادی بوو، دواتر فەرمانی لە سێدارەدانی بۆ دەرچوو لە عێراق؛ ههروههاشەعبان ناسر ئەرزیك حهمادی ، کە "سهركردهی سەربازی" كهرتی هیت بوو، لە 19 ئاب هەر لەو شارۆچکەیەی پارێزگای ئەنبار دەستگیرکرا.
حەنون وتی: "ئەو بازنەیەی نزیکە لە بەغدادییەوە و بریتییە لە هاوکار و فەرماندە هەرە باڵاکانی، بەردەوام لە تەسکبوونەوەدایە و لەسەر رێگای لەناوچوونە بەهۆی هەوڵە ئەمنی و هەواڵگرییەکانەوە."
جەختی لەوەش کردەوە کە "کردنە ئامانجی بەردەوام و چڕوپڕی سەرکردەکانی داعش ئەوەیە کە بەغدادی زۆر لێی دەترسێت، چونکە ئێستا لەرەوشێکی زۆر خراپی گۆشهگیریدایه و توانای نییە رووخانی گروپەکەی راگرێت یان کۆنترۆڵی بکات".
وتی: "لهلایهنی رێکخستن و سەربازییهوه گروپەکە مردووه، بەڵام ئایدۆلۆژیاکەی هێشتا مەترسیدارە." ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه کێشەکانی کۆمەڵگە، لهوانه بێکاری، دەبێت چارەسەر بکرێن چونکە دەکرێت هۆکاربن بۆئەوەی هەندێك کەس لاوازبن لەبەرامبەر هەوڵی کۆکرندەوەی ئەندامان لەلایەن تووندڕەوانەوە.
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، حەسەن شوبەیب سەبعاوی بە دیارونای وت گرنگە كه داعش فەرماندە باڵاکانی لەدەستداوە.
وتی بەغدادی، کە پێشتر دەورە درابوو لەلایەن گروپێکی دەستەبژێری هاوکاران و راوێژکاران و فەرماندە باڵاکانهوه، "ئێستا تەنیا چەند کەسێكی کەمی لەگەڵدایە کە بە پەنجەکانی دەست دەژمێردرێن و ئەوانیش بەرە بەرە لەناو دەچن بەهۆی ئهو ئۆپەراسیۆنانهوه كه دەیانکەنە ئامانج".
وتیشی بۆ پشتیوانیکردن لە شکستی گروپەکە، دەسەڵاتدارانی عێراق دەبێت کەشێك بخوڵقێنن كه ئایدۆلۆژیای تووندڕەو تێیدا رەتبکرێتەوە جگە لە "پشتیوانیکردنی ئۆپەراسیۆنە ئەمنی و هەواڵگرییەکان بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی تیرۆریزم".
ههروهها وتی دوایین پاداشتەکانی دانراون لەلایەن ئەمریکاوە، پشتیوانیین بۆ ئەو هەوڵانە و یەکێكە "لە هەنگاوە گرنگەکان بەرەو لەناوبردنی تەواوەتیی ئەم گروپە".