ماوەیەکە گروپێك هاکەری عێراقی دزەیانکردۆتە نێو کەناڵەکانی پروپاگەندەی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)هوه وەك بەشێك لەو شەڕەی دەستیانپێکردووە دژی میدیا و هاوسۆزانی ئەو گروپە توندڕەوە.
ئەو هاکەرە لاوانە، کە خۆیان ناوناوە "داعشگرام" ئۆپەراسیۆنێکی سەر ئینتەرنێتیان دەستپێکرد لە تشرینی دووەمی 2017 دژی داعش.
لە دوایین هێرشیاندا دژی گروپەکە، داعشگرام گاڵتهجاڕییان كرد به ئهكاونتێك كه ههفتهنامهیهكی داعشی بڵاودهكردهوه بهناویگۆڤاری نەبهع
ئهو سهردانكهرانهی ئهو فایلهیان كردهوه كه لهلایهن ئهكاونته گاڵتهجاڕیهكهوه شهیركرابوو، رووبهڕووی وێنەی بەرگێکی فۆتۆشۆپکراوی سەرکردەی داعش ئەبوبەکر بەغدادی بوونهوه کە چواردەوری بە چەند ژنی نیمچەڕووت گیرابوو، لەژێر ناونیشانی "خەلیفە ئاهەنگی سەرکەوتنی تیمی تۆپی پێی داعش دەگێڕێت بۆ قۆناغی 16"، وەك ئاماژەیەك بە قۆناغی 16ی جامی جیهانی.
لەنێو گۆڤارەکەدا وێنەیەکی دیکەی بەغدادی لەسەری نوسرابوو، "سوارچاکە تاریکەکە دەردەکەوێت".
سهرلێشێوان
لە دەستپێکی ئهكاونتی تویتەرەکەیانەوە لە ئەیلولی 2017، داعشگرام ئەعماقیشی کردۆتە ئامانج كه ئاژانسی پروپاگەندە و زمانحاڵی داعشه.
سکای نیوز لە بەیتانیا، لە تشرینی دووەمی 2017 رایگەیاند كه ئهو گروپە دەستیکرد بە هوروژمکردنە نێو ئەعماقەوە بەڕادەیەکی زۆر و ناچاریکرد لەسەر خەت نەمێنێت.
ئەندامێکی داعشگرام بە بڵاوکراوەکەی وت کە ماڵپەڕەکە لەسەر خەت نەما و لینکی کۆپییهكی ساختەی ئەعماقیان دانا، بەهەمان زمان و دیزاین.
لە یەکێکیاندا مەرگی چەکدارێکی داعشیان راگەیاند. لە دانەیەکی دیکەدا، پەیامێکیان بڵاوکردەوە بەمەبەستی گاڵتەپێکردن یان کەمبایەخکردن بە ئایدۆلۆژیای داعش.
ئەو ئەندامەی داعشگرام وتی: "نەیاندەزانی کامەیان راستە، کامەیان راست نیە، متمانە بە کامیان بکەن - بۆیە متمانەیان بە ئەعماق نەما."
نیازی هاکەرەکان ئەوەبوو ئینتەرنێت پڕبکەن لە کۆپیی ساختەی ئەعماق تا متمانەی ئاژانسەکە کەمبکەنەوە و سەرلێشێوان لەنێو لایەنگرانیدا بخوڵقێنن.
ئەوان نیازیشیان دەستنیشانکردنی ئایپییهكان [کۆدی تایبەتی ئینتەرنێت]ی ئەو کەسانە بوو کە "فایلە ساختەکان"ی سەر کەناڵەکانی داعشیان دادەبەزاند کە لەلایەن داعشگرامەوە پۆستکرابوو، كه پێشتر کۆدی دزەکردنی تێدادانرابوو بۆ هەمان مەبەست.
سكرینشۆتی گفتوگۆكانی ناو ژوورەکانی چاتی تهلهگرامی سەربە داعش رادەی بێمتمانەیی و سەرلێشێوانی نیشاندا لەنێو لایەنگرانی داعشدا دوای رووداوی هاکەکە.
بەکارهێنەرێك وتی: "هاشتاگەکانی ئێمە بەکاردەهێنن بۆ فێڵ لێکردنمان."
هەوڵێكی بێپلان
رۆژنامەنوس هادی جەلۆ مەرعی وتی ئەم چالاکییەی سەر ئینتەرنێت وادەردەکەویت "هەوڵێکی بێپلانی لاوە عێراقیەکان بێت".
ئامانجەکە کەمبایەخکردنی "هەوڵەکانی سەر ئینتەرنێتی داعشە بۆ راکێشانی خەڵك لەڕێگەی فێڵ لێکردن و فریودانهوه".
مەرعی بە دیارونای وت هێرشەکانی داعشگرام بووه هۆی سەرلێشێوان و یاخیبوون لەنێو ئەندامانی داعشدا، کە گروپەکەی ناچارکرد لەڕێی ئاژانسێكی میدیاوه بهناوی فاروق داوا لە لایەنگرانی بکات وریابن و بەووردی پشتڕاستی بابەتهكانی سەر ئینتەرنێت بکەنەوە پێش ئەوەی بڵاویبکەنەوە.لە دوایین هێرشیاندا دژی گروپەکە، داعشگرام گاڵتهجاڕییان كرد به ئهكاونتێك كه ههفتهنامهیهكی داعشی بڵاودهكردهوه بهناویگۆڤاری نەبهع
وتی: "لە ئەنجامدا، پەیوەندیکردنی سەر ئینتەرنێت، بە بابەت و سەردانکەری ماڵپەڕەوە کەمبوونەوە بەهۆی ترسی هەواڵی ساختەوە."
مەرعی وتی یەکێك لە ئامانجەکانی هاکەرەکان دۆزینەوەی ئهكاونتی ساختەی توندڕەوان بوو کە بابەتهكانی داعشیان بڵاودەکردەوە تا ناسنامەیان ئاشکرابکەن.
وتیشی: "ئەمە دەکرێت سەرچاوەیەکی گرنگ بێت بۆ بەدەستهێنانی زانیاریی هەستیار کە پەیوەندی بە هەوڵی ئەمنی و دژەتیرۆرەوە هەیە."
'چەکێکی نوێ و کاریگەر'
سەرۆکی بەشی کۆلێژی میدیای زانکۆی فارابی، کازم موقدادی، کە رۆژنامەوانیی نێودەولەتی دەڵێتەوە، ستایشی دەستپێشخەرییەکەی داعشگرامی کرد بۆ هاککردنی ماڵپەڕەکانی داعش.
موقدادی بە دیارونای وت: "داعش هەمیشە ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی بۆ پروپاگەندەی تیرۆریستی و دەرچەی راکێشانی خەڵك بەکارهێناوە بۆ سەرنجڕاکێشانی خۆبەخشان و پشتیوانانی ئایدۆلۆژیا کوشندەکەی."
وتی بەرگرتن بە ئامادەیی سەر ئینتەرنێتی داعش سەخت بوو، سەرەڕای هەوڵی نێودەوڵەتی بەردەوام بۆ "داخستنی ئهكاونتهكانی تیرۆریستان و ماڵپەڕەکانیان و لەکارخستنی ئەو بابەتانەی سەر ئینتەرنێت کە توندوتیژی و رق بڵاودەکەنەوە".
رۆژنامەنوس فالح جەواری بە دیارونای وت گرنگە کە "پاڵپشتی هاکەران بکەین و ئەو هەوڵانە باش بەکاربهێنین بۆ شەڕکردن دژی داعش".
وتیشی: "ئەمە چەکێکی نوێ و کاریگەرە دژی تیرۆریزم. دەبێت بەهەموو چەکەکانی بەردەستمان شەڕی تیرۆریستان بکەین و دەرفەتی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای مۆدێرنیان نەدەینێ."
دژهڤایرۆس
وهڵام بدهرهوه2 كۆمێنت
باشە
وهڵام بدهرهوه2 كۆمێنت