ماوەیەکە وردەووردە شاری فەلوجەی پارێزگای ئەنبار رزگاریدەبێت لە وێرانکارییهكانی سەردەمی فەرمانڕەوایی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش).
لە ئاماژەیەکی ئەمدواییانەی رزگاربوونی لە سەردەمی داعش، مانگی رابردوو شارەکە گەیشتنی یەکەم شەمەندەفەری بەخۆوە بینی لە بەغداوە دوای پێنج ساڵ لە هەڵپەساردنی خزمەتگوزاری شەمەندەفەر لەنێوان ئەو دوو شارە سەرەکیەی عێراقدا.
کۆمپانیای گشتی هێڵی شەمەندەفەر رایگەیاند كه 19 تەمموز رۆژی نۆژەنکردنەوەی هێڵی شەمەندەفەرە دوای ئەوەی داعش زیانی بە ژێرخان و وێستگەکانی گەیاند.
لە 25 تەمموز، وەزارەتی گواستنەوە گەشتی بەخۆڕایی بەخشییە گەشتیارانی شەمەندەفەر کە لە بەغداوە دەچوون بۆ فەلوجە، لە هەوڵێکدا بۆ "خزمەتکردن بە خەڵکی باشی فەلوجە"، وەك لە بەیاننامەکهدا هاتبوو.
هەوڵی چاكردنهوهی وێنای شێواوی فەلوجە
فەلوجە، 60 كیلۆمهتر خۆرئاوای بەغدا، یەکەم شاری سەرەکی عێراق بوو بکەوێتە دەست داعش لە 2014، کە شارەکەی بەکاردەهێنا بۆ نیشتەجێکردنی چەکدارانی بیانی و وەك شوێنی ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی لە شارەکانی دیکەی ئەنبار و بەغدای پایتەخت.
هێزەکانی عێراق، بەپشتیوانی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، توانیان لە حوزەیرانی 2016 شارەکە بگرنەوە، دوای پێنج هەفتە لە شەڕی چڕوپڕ، بەڵام قۆناغی داگیرکاریی داعش کاریگەریی لەسەر ناوبانگی فەلوجە جێهێشت وەك شارێك کە به بنکەی گروپەکە دادەنرا.
قائیمقامی فەلوجە عیسا سایهر وتی: "ئەو وێنایەی جیهان بۆ فەلوجە هەیەتی، وێنەیەکی هەڵەیە و رەنگدانەوەی واقیعی کۆمەڵگەی فەلوجە نیە، کە ئاشتیخواز و میهرەبان و خۆشەویستن بەرامبەر خەڵکی دیکە و هەموو شێوازێکی تیرۆریزم و توندوتیژی رەتدەکەنەوە."
سایهر بە دیارونای وت خەڵکی شارەکە، لەگەڵ خێڵەکیەکانی ناوچەکە لەمڕۆدا پەیوەندیی زیاتریان هەیە بە کاربەدەستانی ناوچەکە و هێزە ئەمنیەکانەوە تا ئەمنیەت و سەقامگیریی پارێزگاکە برەوپێبدەن.
وتی: "میوانخانە و دیوانی سەرۆك خێڵەکان لەئێستادا کۆڕی بەردەوامی دیالۆگ لەخۆدەگرن لەگەڵ کاربەدەستانی ناوچەکە بۆ برەودان بە متمانەی دوولایەنە و هەماهەنگی لەسەر کێشە ئەمنیەکان."
'یەکەم شار کە راپهڕی دژی توندڕەوان'
سەرکردەی ئەنجومەنی خێڵەکیی ئەنبار عەبدولوەهاب سەرحان بە دیارونای وت: "دەبێت هەمووان بیریانبێت کە فەلوجە یەکێك بوو لە یەکەمین شارەکان کە لە تیرۆریستان یاخیبوو، لەنێویاندا ئەوانەش کە لەژێر ئاڵای قاعیدەدا بوون."
وتی ئەوکات، خێڵەکان راپهڕین دژی ئەو گروپەی ئهوكاته ناسراوبوو بە هێزەکانی سەحوە، لە 2005 تا 2007.
سەرحان وتی کاتێك یەکەمجار قاعیدە لە شارەکە بڵاوبووهوە، شەقامی فەلوجە -- لەنێویاندا بیریاران و ئەکادیمیەکانی شارەکە -- بوونی گروپەکە و چالاکیە تاوانکارییەکانیان رەتکردەوە، کە وێنەی رەونەقداری شارەکەی شێواند.
وتی زۆربەی ئەندامه تیرۆیستهكانی نه بهڕهسهن خهڵكی فەلوجە بوون و ئەندامی خێڵە رەسەنەکانیشی بوون، زۆربهیان لە سنووری سوریاوە هاتبوونه ئهمدیو.
وتیشی ئەم ئەندامانە لەمڕۆدا لە رەبیەکانی نێو قوڵایی بیابانهكهدا خۆیان شاردۆتەوە و داوای لە هێزە ئەمنیەکان کرد بەدوایان بکەون، لە وڵات دەریانبکەن و سنوورهكه بپارێزن.
سایهر پرسیاریکرد ئایا "دەتوانین چی زیاتر بکەین تا بۆ جیهانی بسەلمێنین کە فەلوجە و شارەکانی دیکەی ئەنبار تیرۆریزم رەتدەکەنەوە دوای ئەوەی زیاد لە 10,000 چەکداریان دابینکرد بۆ شەڕی دژی تیرۆریزم کە لەمڕۆدا بەشێکن لە هێزەکانی حەشدی خێڵەکی، بە چەکی ئاسایی خۆیانەوە؟"
وتیشی ئەمە جگه لە 7,000 چەکداری خۆبەخشی دیکە کە لە شەڕیانكرد دژی تیرۆریستان بەبێ هیچ بەرامبەرێك.
دانیشتوان 'بڕبڕەیهكی بەهێزی پشت'ی پۆلیسن
بەڕێوەبەری پۆلیسی فەلوجە عەقید جەمال جومەیلی بە دیارونای وت فەلوجە "بۆتە شارێك کە دژی باوەڕە توندڕەوەکانە".
وتی ژینگەكانی برهوسهندن نەك تەنیا داڵدە و یارمەتیی تیرۆریستان دەدهن، بەڵکو کەشێکی لەباری ئایدۆلۆژیش دابیندهكهن بۆ بیرۆکە توندڕەوەکانیان، بەڵام ئەمە چیتر بەوجۆرە نیە لە شاری فەلوجە.
وتیشی: "چیتر کەسێك نەماوە بانگەشە بکات [بۆ داعش] یان باوەڕی پێبێت دوای ئهو تێكشکان و خوێنڕژانهی شارەکە بەخۆیەوە بینی لەسەر دەستی تیرۆریستاندا."
جومەیلی وتی لەئێستادا دانیشتوان بەئەرکی خۆیانی دەزانن هەواڵبدەن لە هەر چالاکی و کەسێکی گومانلێکراو و بەوجۆرەش ببنە "بڕبڕەیەکی بەهێزی پشتی هێزەکانی پۆلیس".
فەلوجە "شوناسی مەدەنیی خۆی بەدەستهێناوەتەوە کە تاریکبیران هەوڵیاندەدا لە دیدهی جیهانی بشارنەوە".