دانیشتوانی ئەنبار پێشوازیدهكهن لە کردنەوەی وێستگەی شەمەندەفەری فەلوجە دوای پێنج ساڵ لە هەڵپەساردنی هێڵەکە بەهۆی هێرشە تیرۆریستیەکان و تێکشکاندنی هێڵی شەمەندەفەری ئەنباربەدەستی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش).
ئەحمەد دولێمی، ئەندازیارێك کە وێستگەی شەمەندەفەری فەلوجە بەڕێوەدەبات، بە دیارونای وت: "بە هاوکاری کۆمپانیای هێڵی شەمەندەفەری کۆماری عێراق لە بەغدا، وەزارەتی گواستنەوە و کاربەدەستانی حکومی لە ئەنبار، تیمە ئەندازیاری و هونەرییەکانمان توانیویانە نۆژەنکردنەوەی هێڵەکانی شەمەندەفەری نێوان بەغدا و فەلوجە تەواوبکەن و بەشە زیانبەرکەوتوەکانی چاکبکەنەوە."
وتی: "تەنیا سێ مانگی ویست بۆ نۆژەنکردنەوەی هێڵی فەلوجە و یەکەم گەشتیش لە بەغدای پایتەختەوە بۆ فەلوجە سەرکەوتوو بوو، بەبێ هیچ ئاستەنگێك و ژمارەیەکی زۆر گەشتیار."
لە 25 تەمموز، وەزارەتی گواستنەوە گەشتی بەخۆڕایی بۆ ماوەی سێ رۆژ راگەیاند بۆ ئەو كهسانهی هاتوچۆدهكهن لەنێوان بەغدا و فەلوجەدا لە هەوڵێکدا بۆ "خزمەتکردنی خەڵکی باشی فەلوجە"، وەك لە بەیاننامەیەکدا هاتبوو.
![لەم چەند مانگەی داهاتوودا ئەنبار وێستگەکانی شەمەندەفەر لە تەواوی پارێزگاکەدا دەخاتەوەگەڕ بۆ دەستپێکردنەوەی گواستنەوەی نهفهر و بار لەنێوان شارەکانی عێراقدا دوای ئەوەی لەدەست داعش رزگارکران. [سەیف ئەحمەد / دیارونا]](/cnmi_di/images/2018/08/09/13786-Iraq-train-station-600_384.jpg)
لەم چەند مانگەی داهاتوودا ئەنبار وێستگەکانی شەمەندەفەر لە تەواوی پارێزگاکەدا دەخاتەوەگەڕ بۆ دەستپێکردنەوەی گواستنەوەی نهفهر و بار لەنێوان شارەکانی عێراقدا دوای ئەوەی لەدەست داعش رزگارکران. [سەیف ئەحمەد / دیارونا]
![شەمەندەفەری نێوان فەلوجە و بەغدا خزمەتگوزارییەکی ئاستی باڵای تێدایە، وەك ئامێری فێنککەرەوەی ئەلیکترۆنی لە فارگۆنەکاندا و شوێنی نوستن و چێشتخانەش. [سەیف ئەحمەد / دیارونا]](/cnmi_di/images/2018/08/09/13787-Iraq-train-services-600_384.jpg)
شەمەندەفەری نێوان فەلوجە و بەغدا خزمەتگوزارییەکی ئاستی باڵای تێدایە، وەك ئامێری فێنککەرەوەی ئەلیکترۆنی لە فارگۆنەکاندا و شوێنی نوستن و چێشتخانەش. [سەیف ئەحمەد / دیارونا]
دولێمی وتی: "پێنج ساڵ ماوەیەکی درێژە بۆوەستانی خزمەتگوزاریی شەمەندەفەر کە لە ئەنجامی تێکشکاندنی وێستگە و هێڵەکانی شەمەندەفەر بوو لەلایەن داعشەوە،" بەڵام ئێستا هەموو خزمەتگوزارییەکان خراونەتەوەگەڕ لە ئەنبار.
بهرفراوانکردنی خزمەتگوزاری شەمەندەفەر
ئەندازیارێك لە بەشی چاککردنەوەی وێستگەی شەمەندەفەری رەمادی، عیماد محەمەدی، وتی چەند رۆژێك دوای دەستپێکردنەوەی خزمەتگوزاری شەمەندەفەر لەنێوان بەغدا و فەلوجەدا، یەکەم گەشتی شەمەندەفەر لە بەغداوە بۆ رەمادی دەستپێکرد.
محەمەدی بە دیارونای وت: "بنیاتنانەوە و نۆژەنکردنەوەی هێڵەکانی شەمەندەفەر ماوەیەکە بەردەوامە بەجۆرێك دوا وادەی تەواوبوون لە دوو مانگی داهاتوودایە."
وتی: "پلانی بەردەستی دەزگاکانی حکومەت کردنەوەی هێڵی گواستنەوەی شەمەندەفەرە لە بەغداوە بۆ عەکاشات و قائیم و حەدیسە لە خۆرئاوای ئەنبار لە کۆتایی ئەمساڵدا."
وتیشی: "بەڕێوبەرێتی شەمەندەفەری فەلوجە نرخی تکت و وادەی گەشتی شەمەندەفەری نێوان فەلوجە و بەغدای دیاریکردووە." ههروهها وتی "نرخەکان زۆر شیاون کە 2,000 دیناره (1.70 دۆلار) بۆ هەر گەشتیارێك و 3,000 دینار (2.50 دۆلار) بۆ گەشتیارانی بهشی بیزنس"، بەجۆرێك رۆژانە دوو شەمەندەفەر لەنێوان دوو شارەکەدا دێن و دەچن.
عەمید حسێن تەمیمی لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار وتی: "دۆخی سەقامگیریی ئەمنی لە شارەکانی ئەنبار و تەرکیزی حکومەتی خۆجێی و ناوەندی لەسەر بنیاتنانەوە و نۆژنەکردنەوەی ژێرخان بەشێوەیەکی بەرچاو كۆمهكی گەڕاندنەوەی خێرای خزمەتگوزارییەکانی کردووە لە پارێزگاکە."
تەمیمی بە دیارونای وت: "هێزە ئەمنیەکان توانیویانە بەتەواوی هێڵی شەمەندەفەری نێوان فەلوجە و بەغدا ئهمینبکەن کە بەنێو کەرمە و ئەبوغرێبدا تێدهپهڕێت بۆ وێستگەی نێودەوڵەتی عەلاوی لە بەغدا."
وتی ئەمە ئامانجی دابینکردنی ئەمنیەتە بۆ نهفهرهكان و بارەکانیان.
سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانی فەلوجە تالیب حەسناوی وتی: "شەمەندەفەری فەلوجە گەشتیار و شمەك بەشێوەی رۆژانە دەگوازێتەوە بە نرخێکی شیاو."
وتی: "ئەمەش کات و وزە دەگەڕێنێتەوە و قەرەباڵغی رێگەکان ناهێڵێت." ئاماژەشیکرد بەوەی کار بەردەوامە تا بەمزوانە وێستگەکانی نەساف و حەلابسە لە خۆرئاوای فەلوجە بکرێنەوە.
سەرکەوتن بەسەر تیرۆریستاندا
سارە سەعید، 29 ساڵ، دانیشتوویهكی فەلوجە کە بەمدواییانە گەشتێکی شەمەندەفەری کردووه، وتی: "دەستپێکردنەوەی شەمەندەفەری فەلوجە سەرکەوتنێکی دیکەیە بەسەر تیرۆریستاندا، کە نادادپەروەری، کوشتار، خوێنڕێژی و رسواکردنیان بۆ ئەنبارییەکان دەویست."
ناوبراو بە دیارونای وت ئەنبارییەکان "پشتیان بەخۆیان بەست بە گەڕاندنەوەی خزمەتگوزارییەکان لەنێویاندا هێڵی شەمەندەفەر".
وتی: "گەشتی شەمەندەفەر لە فەلوجەوە بۆ بەغدا نزیکەی 55 خولەکە و تاڕادەیەك خێرایە و دڵخۆشبووین بە خزمەتگوزارییەکان، لهوانه شاشەیهكی تەلەفزیۆنی گەورە و توانیمان دیمەنی جوان لە پەنجەرەکانەوە ببینین کە شەمەندەفەرەکە تێدەپەڕی."
دانیشتوویهكی تری فەلوجە، ئەکرەم جەلال، 38 ساڵ، وتی بەهیوایە خزمەتگوزاریی شەمەندەفەر بەردەوام بهرفراوانتر ببێت.
بە دیارونای وت: "رۆژی دوو گەشت بەپێی پێویست نیە بەهۆی ژمارەی زۆری گەشتیاران و داخوازییهكان بۆ گەشتی شەوانه و بارههڵگری گەورەتر تا خاوەنکاران بتوانن شمەکەکانیان بگوازنەوە."
وتی: "تەنیا کاتێك دڵخۆش دەبین کە هەموو وێستگەکانی نێو ئەنبار خرابنەوەگەڕ لەگەڵ نۆژەنکردنەوەی پرد و رێگەکان تا دڵنیابین لە حهوانهوهی گەشتیاران و کەمکردنەوەی ئەو کات و وزەیەی گەشتی ئۆتۆمبیل دەیخوازێت لەسەر رێگە کۆنەکان."