هێزەکانی عێراق دووشەممە (14 ئایار) ئەندامێکی باڵای رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان کوشت لە قەزای حەویجەی باشوری کەرکوك.
وتەبێژی پۆلیسی فیدراڵی، عەقید عەبدولڕەحمان خەزعەلی، بە دیارونای وت ئەحمەد تەڵعەت کە بەناوی خوازراوی ئەبو عومەر تورکمانی ناسرابوو، "بەرپرسی ئەمنی" گروپەکە بوو لە حەویجە.
خەزعەلی وتی: "دەزگای هەواڵگری عێراق ماوەیەك بوو شوێنی ئەم تیرۆریستە مەترسیدارەی هەڵدەگرت و زانیاریی هەبوو دەربارەی هاتوچۆكانی."
وتی کاتێک توانیی شوێنی تەڵعەت دیاریبکات، "هێزێکی فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی هاتن بۆ یارمەتیدانی ستافی هەواڵگری و کوشتیان لە گوندێك كه ناسراوە بە شەلەکە لە ریازی سهربه قەزای حەویجە".
وتیشی: "ئۆپەراسیۆنێکی بەهەماهەنگی ئەنجامدراو بوو كه توانیمان یەکێك لە سەرانی تیرۆریزم لێکەینەوە."
کوشتنی تەڵعەت بەشێکە لە زنجیرە ئۆپەراسیۆنێك کە ئەندامە باڵاکانی داعشی کردۆتە ئامانج و لەلایەن هێزەکانی عێراق و بەهاوکاریی دەزگای هەواڵگریی نیشتیمانییهوه ئەنجامدەدرێن.
بەمدواییانەئۆپەراسیۆنێکی سنووربڕ پێنج فەرماندەی باڵای داعشی دەستگیرکردلە سوریا، یەکێکیان یاریدەدەری سەرکردەی داعش ئەبوبەکر بەغدادی بوو، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان هەینی رایگەیاند.
تێکشکاندنی جبەخانەکانی چەك
پۆلیسی فیدراڵی بەمدواییانە چەندین جبەخانەی چەکی داعشی لەناوبرد، لەنێویاندا جبەخانەیەك لە ئۆپەراسیۆنێكی 8 ئایاردا کە چوار بۆمبی دەستکرد و 30 گوللە هاوەنی لە جۆری جیاواز تێدابوو.
خەزعەلی وتی هیزەکانی عێراق "ماوەی دوو مانگە کردەی کنەکردنی رۆژانە ئەنجامدەدەن بۆ گەڕان بەدوای بنکە و حەشارگەکانی داعشدا لە حەویجە و ناوچەکانی دەوروبەری".
وتی: "ئۆپەراسیۆنەکانمان لەوێ بەردەوامن و زۆرجار تونێلی کۆن و خەندەقی تیرۆریستان دەدۆزینەوە لە قوڵایی گرد و دەشت و کێڵگەکاندا."
وتیشی هەر تەقەمەنییەك لەم گەڕانانەدا بدۆزرێتەوە دەستبەجێ تێکدەشکێنرێت و ئاماژەیکرد بەوەی ئەم هەڵمەتانە یارمەتی کپکردنی چالاکییهكانی داعشی داوە لە ناوچەکە.
ههروهها وتی پاشماوەکانی داعش لە ناوچەی حەویجە "هیچ باڵادهستی یان دەسەڵاتێکیان نیە".