فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق هەینی (11 ئایار) رایگهیاند كه هێزەکانی عێراق پێنج سەرکردەی باڵای "دەولەتی ئیسلامی" (داعش)یان دهستگیركردووه لەکاتی ئۆپەراسیۆنێکی ئەودیوی سنووردا لە سوریا.
وتەبێژی فەرماندەییەکە ،عەمید یەحیا رەسوڵ، وتی: "بەجێبەجێکردنی فەرمانی سەرهكوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی و بەهاوکاری دەزگای هەواڵگریی عێراق، ئۆپەراسیۆنێکی گەورە و بهوریایی پلانبۆکراو ئەنجامدرا."
وتی پێنج سەرکردەی داعش کە بەشدارییانکردبوو لە هێرشەکانی سەر ئەنبار و موسڵدا، لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە گیران لەکاتی هەڵمەتەکەی ئەودیوی سنووردا.
رەسوڵ وتی لەناویاندا سەدام عومەر یەحیا جەمال هەیە، کە ناسراوە بە ئەبو روقەیە ئەنساڕی و لەهەمانکاتدا بەرپرسی بەناو ویلایەتی فورات و فەرماندەیەکی زەمینیی لیوای شەرقیە بووە.
وتی محەمەد حسێن حەزەر، ناسراو بە "ئەبو سەیف ئەلشعەیتی"، ئەمیری بەناو بەشی مەیادین بووە و ئەوی تریان عەبدول ئاشور زەوابت، کە بە نازناوی ئەبو عەبدول حەقی عێراقی کاریکردووە، ئەمیری فیرقەی فەتح بووە.
عومەر شەهاب حەمەد کەربەلاییش ناسراو بە ئەبو حافز کەربەلایی، ئەمیری هەواڵگریی ویلایەتی فورات و ئەندامی باڵای بەشی مەیادین بووە.
هەروەها ئیسماعیل عەلوان سەلمان عیسەوی، ناسراو بە ئەبو زهید عێراقی، یاریدەدەری ئەبو بەکر بەغدادی بووە و سەرۆکی کۆمیتەی وردبوونەوەش بووه لە بەرنامەی قوتابخانەکان لە ناوچەکانی ژێردەستی داعشدا.
'زانیاریی ههواڵگریی ورد'
رەسوڵ وتی: "ئەوان لەسەر خاکی سوریا گیران لەنزیك سنووری عێراق لە ئۆپەراسیۆنێكی بهوریایی پلانبۆکراودا بهپشتبهستن به زانیاریە هەواڵگریەکان."
وتی: "ئهو لێپێچینەوانهی لەگەڵیان کراوە زانیاری وردیان بهدهستهوهداوه به پشتبهستن پێی هێرشێكی ئاسمانی ئەنجامدرا کە بەناو کۆمسیۆنی جەنگی داعشی کردە ئامانج و نزیکەی 40 سەرکردەی باڵای داعشی کوشت."
لەناویاندا عومەر عابد حەمەد فەهداوی، ناسراو بە ئەبو تاریق فەهداوی هەبوو، کە ئەمیر بووە لە کۆمسیۆنی جەنگ؛ ئەبو وەلید سیناوی، والیی فەرمانڕەواکانی شام بووە، ئەبو ئیسلام کوردی، سەرۆکی ئەمنیی شام بووە، هەروەها ئەحمەد یەحیا زەیدان، ناسراو بە ئەبو حەسەن عەسکەری، کە ئەمیرێکی سەربازیی ویلایەتی فورات بووە.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لەم چەند هەفتەیەی دوایدا دوای چەکدارانی داعش کەوتوون لەناو سوریادا، ئەمەش لەکاتێکدایە دەزگاکانی ئاسایش ئەمنیەتی سەر سنوورەکانی هەردوو وڵاتیان توندترکردووە بۆئەوەی رێگربن لە دزەکردن.
فڕۆکە جەنگییەکانی F-16 ی سەربە هێزە ئاسمانیەکانی عێراق 19 نیسان چەند بنکەیەکی داعشیان خاپورکرد لەودیو سنوور و 36 چەکدار و فەرماندهی گروپەکەیان کوشت.
هێزەکانی عێراق ههوڵه ئهمنییهكانیان چڕتركردۆتهوه بەدرێژایی ناوچە سنووریەکەی نێوان سوریا و عێراق بۆ رێگرتن لە دزەکردنی پاشماوەکانی داعش.
دهستخۆش!
وهڵام بدهرهوه4 كۆمێنت
خێرا
وهڵام بدهرهوه4 كۆمێنت
دەستخۆش!
وهڵام بدهرهوه4 كۆمێنت
سەرنجڕاکێشە!
وهڵام بدهرهوه4 كۆمێنت