https://diyaruna.com/ckb/articles/cnmi_di/features/2018/03/13/feature-02

×
×
ئاساییش |

پۆلیسی عێراق بنکەیەکی داعش لە حەویجە تێکدەشکێنێت

خالید تائی

image

ئەندامانی پۆلیسی فیدراڵ لە حەشارگەیەکی داعشدا وەستاون لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا له‌ ده‌وروبه‌ری حەویجە لەم وێنەیەدا کە سێشەممە (13 ئازار) لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵ]

پۆلیسی فیدراڵی عێراق "چەند ئامانجێکی تیرۆریستی ورد هەڵبژێردراو"ی تێکشکاند لەکاتی ئۆپەراسیۆنێکی فراواندا لە کەنارەکانی حەویجە لە خۆرئاوای پارێزگای کەرکوك، فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵ سێشەممە (12 ئازار) رایگەیاند.

بەڕێوەبەری هەواڵگری، عەقید عەبدولڕەحمان خەزعەلی، وتی یەکەکانی فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵ دوای بەدەستگەیشتنی زانیاریی هەواڵگری دەربارەی بنکەی نهێنی داعش لە کەنارەکانی حەویجە ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا.

خەزعەلی بە دیارونای وت هێزی پۆلیس توانی "چەند ئامانجێکی تیرۆریستی ورد هەڵبژێردراو لەناوبەرێت"، لەکاتی ئەوەدا کە ئەو بە ئۆپەراسیۆنێکی "خێرا و نەوعی" ناوزەدیکرد.

خەزعەلی وتی هێرشە کتوپڕەکە "بە دەیان تونێل، حەشارگە و بنکەی ئەندامانی داعشی تێکشکاند کە تەختی زەمین کران".

image

دوو ئەندامی پۆلیسی فیدراڵ بەسەر بنکەیەکی داعشدا دەدەن لە ده‌وروبه‌ری حەویجە لەم وێنەیەدا کە سێشەممە (13 ئازار) لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکراوەتەوە. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵ]

وتیشی: "بڕێکی زۆر لە جبەخانە و ئامێری تەقەمەنی دەستیانبەسەرداگیرا و پوچەڵکرانەوە بە تەقاندنەوەیان لە شوێنی سەلامەت."

خەزعەلی وتی هیچ پێکدادانێك نەبوو لەکاتی هێرشەکەدا چونکە پۆلیس هیچ چەکدارێکی لەم پێگانە بەدینەکرد، وتیشی ئەم گەڕانانە لەو شوێنانە ئەنجامدران کە نزیکبوون لە پێگەکان بۆ بەدوکەوتن و دەستگیرکردنی ئەندامانی داعش.

ئەمەش گوند و شارۆچکەکانی سەعدونیە، وادی ئوم خەناجیر، وادی زوغەیتون، کەبە ریفاعیە، رەشاد، ریاز و داقوقی لەخۆگرت.

خەزعەلی وتی ئۆپەراسیۆنەکە "ناوەستێت تا هەموو شانە تیرۆریستییەکان لە ناوچە ئازادکراوەکانی پارێزگای کەرکوك لەناودەبرێن و مەترسییەکە دەڕەوێتەوە".

ئۆپەراسیۆنێكی سوپا لە دیالە

خەزعەلی وتی دووشەممە سوپای عێراق، بەپاڵپشتی خۆبەخشەکانی ناوچەکە، ئۆپەراسیۆنێکی هاوشێوەیان ئه‌نجامدا لە خۆرئاوای پارێزگای دیالە نزیك سنووری سەلاحەدین.

خەزعەلی وتی هێرشەکەی دیالە "بەشێك بوو لە زنجیرە ئۆپەراسیۆنێك لەلایەن هەموو لقەکانی هێزە عێراقیەکانەوە، کە هەموویان هەمان ئامانجیان هەبوو لە بنەبڕکردنی پاشماوەكانی ئەندامانی داعش".

لەنێو ئەو ناوچانەدا کە ئۆپەراسیۆنەکە گرتنیەوە چەمی نەدا، وادی سەلاب و وادی قەزلاقیس هه‌بوون، له‌ باکوری خۆرهەڵاتی شاری به‌عقوبە لە ناوەندی پارێزگای دیالە.

وتی ئۆپه‌راسیۆنه‌ ئەمنییەکە لەکاتێکدایە کە هێرشکراوەتە سەر مەدەنیەکان، لەنێویاندا هێرشێك شەوی یەکشەممە (11 ئازار) کە خێزانێکی پێنج کەسیی کوشتکاتێك ئۆتۆمبیلەکەیان لە بازگەیەك راگیرابوو لەسەر شاڕێگەی کەرکوك-بەغدا لەلایەن ئەندامانی داعشەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟
1
نەخێر
0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین
Captcha