هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی پشکنین ئه‌نجامده‌ده‌ن بۆ پاشماوەکانی داعش لە حەویجە

خالید تائی

پۆلیسی عێراق گوندەکانی قەزای حەویجەی پارێزگای کەرکوك ده‌پشكنن بۆ پاشماوەکانی داعش لە 12 کانونی یەکەم. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی]

پۆلیسی عێراق گوندەکانی قەزای حەویجەی پارێزگای کەرکوك ده‌پشكنن بۆ پاشماوەکانی داعش لە 12 کانونی یەکەم. [خاوەنی وێنە: فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی]

هێزەکانی عێراق پێنجشەممە (12 کانونی یەکەم) ئۆپەراسیۆنێکی کنەوپشکنینیان دەستپێکرد لە قەزای حەویجەی پارێزگای کەرکوك.

یەکەکانی فیرقەی 3 و 5ی پۆلیسی فیدراڵی، ده‌زگا هەواڵگرییه‌كان و هێزی پیادەی میكانیك، لەگەڵ چەکدارانی خێڵەکیی حەویجە بەشداریدەکەن لەو ئۆپەراسیۆنەدا.

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیش خرانەگەڕ بۆ یارمەتیدانی ئه‌ركه‌كانی چاودێری.

هێزەکانی عێراق تائێستا توانیویانە ژمارەیەکی زۆر گوند و ناوچە پاکبکەنەوە، دیارترینیان عەوفیات، عەریشە عولیا، حەور سوفون، لیسان، تەل خەدیجە، سەتح، فاخیرە، سەلاب، بەرغولیە، زەلاحجە، وادی سەحل و وادی کور.

لەکاتی گەڕانەکەدا، پێنج حەشارگەی ئەندامانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) و 19 بۆمبی دەستکرد و 27 ئاربیجی دۆزرانەوە.

ئەندازیاران هەموو ئەم حەشارگە و تەقەمەنیانەیان تێکشکاند.

بەڕێوبەری هەواڵگری و هێزە ئەمنیە خێڵەکیەکانی حەویجە، حەسەن سوفی بە دیارونای وت ئەم ئۆپەراسیۆنی پشكنینه‌ بەردەوامیدانە به‌ قۆناغی 7ی هەڵمەتی "ویستی سەرکەوتن"، کە لە 8 کانونی یەکەم دەستیپێکرد.

وتی هێزە ئەمنیەکان، بەیارمەتی چەکدارانی ناوچەکە، ئەرکێکی دیکەی پشکنینیان ئەنجامدا هاوتەریب بە هەڵمەتی ویستی سەرکەوتن.

وتیشی چەندین ناوچەیان روماڵکرد لە کەنارەکانی پارێزگای کەرکوك، له‌ قەزاکانی ریاز و زاب و رەشاد لە حەویجە، داقوق و زنجیرە چیای غەڕە.

وتی ئۆپەراسیۆنەکە بووە هۆی دۆزینەوە و تێکشكاندنی لانیکەم 100 بۆمبی دەستکرد.

ئۆپەراسیۆنە بەرپێگرەکان

سوفی وتی ئامانجی ئۆپەراسیۆنە نوێکە "پشکنینی گوندە دوورەدەستەکان و کێڵگە کشتوکاڵییەکان و چەم و گردەکانی نزیك بە گوندەکانە بۆ دڵنیاییدان لەوەی پاککراونەتەوە لە پاشماوە و حەشارگەکانی داعش".

وتی: "هەوڵەکانمان تەرکیزیان لەسەر کاری پێشگرانەیە دژی هەر چالاکیەکی تیرۆریستی و تێکشکاندنی هەر هەوڵێكە بۆ جێگیربوون و دۆزینەوەی داڵدەی ئارام و رێخکستنەوەی شانەکانیان."

وتیشی: "پاشماوەی تیرۆریستان پەرتەوازەبوون و بەردەوام ژمارەیان کەمدەکات بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانەوە."

سوفی وتی لە 12 تشرینی دووەم، هێزە خێڵەکیەکانی حەویجە بەهاریکاریی هێزەکانی سوپا "سەرکردەیەکی مەترسیداری داعشیان کوشت بەناوی یوسف هاشم مولان بەتوشی، کە خۆی لە تونێلێکی خۆرهەڵاتی حەویجەدا شاردبووه‌وە لەگەڵ دوو لە هاوکارە مەترسیدارەکانی، ئەوانیش لە هێرشەکەدا کوژران".

چوار رۆژ دواتر، پۆلیسی فیدراڵی و چەکدارانی خێڵەکیش چوار ئەندامی داعشیان کوشت کە خۆیان له‌ نزیك ناوچەیەکی مەکتەب خالید لە باشوری کەرکوك شاردبووه‌وە.

بەگوێرەی سوفی، کۆی پێنج تیرۆریستی داعش کە لە دادگا داواکرابوون، دەستگیرکراون لە سەرەتای تشرینی دووەمەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500