خاچی سوری نێودەوڵەتی: 25,000 کەس لە حەلەب گوازرانەوە

لانیکەم 25,000 کەس گەڕەکەکانی رۆژهەڵاتی حەلەبی سوریایان جێهێشتووە لەو کاتەوەی پرۆسەی گواستنەوە دەستیپێکردووە هەفتەی رابردوو، لیژنەی رێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی (ICRC) سێشەممە (20 کانونی یەکەم) رایگەیاند.

لە نێو رزگارکراوەکاند بانە عەبیدی حەوت ساڵان هەبوو، کە پێگەی تویتەرەکەی تراژیدیای جەنگی سوریای پێشاندەدا، لەگەڵ 47 منداڵی تر کە لە خانەیەکی بێسەرپەرشتان گیریان خواردبوو.

وتەبێژی (ICRC) ئینجی سێدکی، بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند کە "بە هەزاران" کەسی تر چاوەڕوانن بە پاس بگوازرێنەوە.

رێکخراوی ICRC چاودێری پرۆسە ئاڵۆزەکەی راگواستنەکەی حەلەبی کردووە، کە لە بەرەبەیانی دوشەممەوە هەڵپەسێردراوە بەهۆی داواکاریەکانی رژێم بۆ راگواستنی خەڵکی دوو گوند لە هەمانکاتدا لە باکوری رۆژئاوای سوریا کە لە ژێر گەمارۆی ئۆپۆزسیۆندان.

سێدکی پشتڕاستیکردەوە کە وەك بەشێك لە رێکەوتنەکە، 750 کەس تاکو ئێستا بە پاس هێنراونەتە دەرەوە لە هەردوو گوندی فوعە و کەفرایا، لە پارێزگای ئیدلیبی سوریا.

لەهەمانکاتدا، رژێمی سوریا سێشەممە هۆشداریدا کە هەموو ئەو کەس و شەڕکەرانەی ئۆپۆزسیۆن کە ماونەتەوە پێویستە رۆژهەڵاتی حەلەب بەجێبهێڵن چونکە ئامادەباشی دەکات بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی شارەکە.

دوشەممە، نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگیدا بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی نوێ لە جنێف لە بارەی پرۆسەی ئاشتی لە سوریا لە مانگی شوباتی داهاتوو.

دوای ئەوەی ئەنجومەنی ئاسایش بە تێکڕای دەنگ رەشنوسێکی پەسەندکرد بۆ چاودێریکردنی پرۆسەی راگواستن لە حەلەب، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا، ستافان دی میستورا، وتی: "نەتەوە یەکگرتووەکان نیازی وایە کە بەشداریبکات لە دانوستاندنەکانی جنێف لە 8 شوبات."

کۆمکاری وڵاتانی عەرەب لە راگەیەندراوێکدا دوشەممە وتی کە وەزیرانی دەرەوەی عەرەب پێشوازی لە پرۆژەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن بۆ بەخێرایی جێگیرکردنی چاودێرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە حەلەب.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500