هه‌واڵه‌كانی عێراق

نەتەوە یەکگرتووەکان: 'دواین بەشە خۆراك' لە رۆژهەڵاتی حەلەب دابەشکرا

دواهەمین بەشە خۆراك لەم دواییەدا دابەشکرا لە رۆژهەڵاتی حەلەبی سوریای ژێر دەستی ئۆپۆزسیۆن و هیچ بڕە خۆراکێك نەماوە بۆ دابەشکردن بۆ هەفتەی داهاتوو ئەگەر خۆراکی تازەیان بۆ دابیننەکرێت، نەتەوە یەکگرتووەکان پێنجشەممە (10 تشرینی دووەم) رایگەیاند.

بارهەڵگرە کۆمەکبەخشەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەتەمموزەوە نەچونەتە بەشی رۆژهەڵاتی حەلەبی گەمارۆدراو، لەوکاتەوەی هێزەکانی رژێم دواین رێگەی سەرەکیان بڕی.

سەرۆکی رێکخراوی کاروباری مرۆیی بۆ سوریا کە نەتەوە یەکگرتووەکان پاڵپشتیدەکات، جان ئیگلاند، بە رۆژنامەنوسانی وت: "بەپێی ئەو راپۆرتانەی ئێستا لەبەردەستمانە لە رۆژهەڵاتی حەلەبەوە لەو کاتەی کە ئێمە قسە دەکەین دواین بەشە خۆراك دابەشکراوە.

ئیگلاند جەختیکردەوە کە بە هاتنی زستان، پێویستی خۆلادان لە قاتوقڕیی وادەخوازێت هەموو لایەنەکان رێ بە کۆمەکی مرۆیی بدەن.

هەروەها وتی: "پێموانیە کەس بیەوێت چارەکە ملیۆنێك خەڵك توشی برسێتی ببێت لە رۆژهەڵاتی حەلەب،" بە ئاماژەدان بە ژمارەی ئەو مەدەنیانەی کە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت لە ژێر گەمارۆدان.

ئیگلاند وتی کە ئەو باوەڕی وایە کە رێگە بکرێتەوە دوای چوار مانگ لە چەقبەستوویی چونکە "دەرئەنجامەکانی یارمەتینەدان و خواردن نەناردن زۆر کارەساتباردەبن و تەنانەت نامەوێ لەسەر ئەم سیناریۆیە بوەستم."

ئەم بەرپرسەی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدا کە ئەو کەشوهەوا ساردەی بەڕێوەیە دەبێتە "بکوژی راستەقینە" و وتی کە نەتەوە یەکگرتووەکان بەپەلە پێویستی بە رەزامەندی هەیە بۆ پلانە مرۆییەکەی بۆ رۆژهەڵاتی حەلەب.

پلانەکە پێكدێت لە گەیاندنی دەرمان و خۆراك بە ناوچەکە و هێنانەدەرەوەی نەخۆش و جێگیرکردنی کارمەندی تەندروستی.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500