هه‌واڵه‌كانی عێراق

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت رۆژئاوای حەلەب "گەمارۆدراوە"

نەتەوە یەکگرتووەکان بەفەرمی رایگەیاند کە رۆژهەڵاتی حەلەبی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن "ناوچەیەکی گەمارۆدراوە،" دوای مانگێك لە هێرشەکانی حکومەت و نەبوونی رێگا بۆ ئەو کارمەندانی گەیاندنی هاوکاری، ئاژانسی فرانس پرێس رۆژی چوارشەممە (5 تشرینی یەکەم) رایگەیاند.

وتەبێژی رێکخراوی کاروباری هاوکاری و خێرخوازی نەتەوە یەکگرتووەکان، جێنس لەیرك، رایگەیاند کە رۆژهەڵاتی حەلەب ئێستا ئەو سێ مەرجەی تێدایە کە بەکاردێن بۆ پێناسەکردنی ناوچەیەك بە گەمارۆدراو.

ئەمانە پێكدێن لە دەورەدان بە سەرباز، نەبوونی رێگە بۆ گەیاندنی هاوکاری مرۆیی و کەمی جوڵەی ئازاد بۆ خەڵکی مەدەنی.

لەیرك وتی نەتەوە یەکگرتووەکان مەزەندەدەکات کە 250,000 کەس لە رۆژهەڵاتی حەلەب لە ژێر گەمارۆدان. رۆژئاوای شارەکە لەلایەن حکومەتەوە کۆنترۆڵکراوە و بەردەوامە لە وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی.

نەتەوە یەکگرتووەکان و خاچی سور هەوڵیانداوە بۆ گەیاندنی هاوکاری بۆ رۆژهەڵاتی حەلەب بۆ چەندین هەفتە، بەڵام ئەم هەوڵانە شکستیانهێناوە بەهۆی نائارامی و کێشە رۆتیناتیەکان، لەناویاندا ئەو لەمپەڕانەی کە لەلایەن هەردوو حکومەتی دیمەشق و فەرماندەکانی ئۆپۆزسیۆنەوە سەپێندراون.

لەیرك لە ئیمەیڵێکدا وتی کە دوای ئەوەی رێکخراوی کاروباری هاوکاری و خێرخوازی نەتەوەیەکگرتووەکان لە دواین راپۆرتیدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش بە فەرمی ناوچەکەی بە گەمارۆدراو ناساند، رۆژهەڵاتی حەلەب "بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەچێتە پلانەکانی مانگانە بۆ وەرگرتنی هاوکاری چ لە رێی سنورەکانەوە بێت یان پشت هێڵەکانی ناوخۆوە."

بەپێی نەتەوە یەکگرتووەکان ئێستا 18 ناوچە لە سوریا گەمارۆدراون.

رۆژهەڵاتی حەلەب شوێنی شارۆچکەی داریای لە لیستەکەدا گرتەوە، دوای ئەوەی شارۆچکەکە لەلایەن دانیشتوان و جەنگاوەرە ئۆپۆزسیۆنەکانەوە چۆڵکرا بەپێی رێککەوتنێك لەگەڵ حکومەت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500