هه‌واڵه‌كانی عێراق

عێراق بەتەواوی روتبە لە داعش دەسەنێتەوە: بەرپرسان

هێزە ئەمنیەکانی عێراق سێشەممە (25 تشرینی یەکەم) بەتەواوی کۆنترۆڵی شارۆچکەیەکی خۆرئاوای پارێزگای ئەنباریان کرد کە دوو رۆژ لەوەوبەر لەلایەن "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)ەوە هێرشیکرابووە سەر.

بە مەبەستی ئەوەی سەرنج لەسەر شەڕی گرتنەوەی موسڵ لابدات، لەم چەند رۆژەی دواییدا داعش هێرشیکردە سەر شارۆچکەی روتبە لە خۆرئاوای وڵاتەکە و کەرکوك لە باکور.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەنبار لیوا ئیسماعیل مەحەلاوی بە دیارونای وت: "هێزەکانمان بەتەواوەتی شارۆچکەی روتبەیان پاککردەوە."

وتی، "شتەکان ئاسایی بوونەتەوە" بە جەختکردنەوە لەوەی کە ئەندامانی داعش هیچ ئامادەییەکیان لە روتبە و دەوروبەری نیە.

چەکدارانی داعش یەکشەممە هێرشیان کردە سەر روتبە، بۆ ماوەیەکی کاتیی ئۆفیسی قایمقامیان گرت پێش ئەوەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستیبەسەردا بگیرێتەوە، بەڵام هێشتا کۆنترۆڵی دوو گەڕەکیان لەژێردەستدابوو.

ئەفسەرانی سوپا رایانگەیاند چەکدارەکان رۆژی دووشەممە لەو شارۆچکەیە پێنج عێراقیان کوشت، لەنێویاندا چەند ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان.

رۆژی هەینی، بە دەیان چەکداری گروپەکە هێرشێکیان کردە سەر شاری کەرکوکی ژێردەستی کورد، لانیکەم 46 کەسیان کوشت، کە زۆربەیان ئەندامی هێزە ئەمنییەکان بوون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500