هێزەکانی عێراق هەڵمەتێکی بەرفراوانی گەڕان و پشکنینیان ئەنجامدا بۆ دۆزینەوە پاشماوەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە ناوچە بیابانەکانی روتبە لە خۆرئاوای پارێزگای ئەنبار، پارێزگاری ئەنبار، عیماد دولەیمی پێنجشەممە (9 نیسان) وتی.
ئۆپەراسیۆنەکە دوای زیادبوونی چالاکییە تیرۆریستییەکان هات لە ناوچەکە.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی فەرمی، بەمدواییانە، چەکدارانی داعش بە هاوەن و دۆشکە لە 5 نیساندا هێرشیانکردە سەر بنکەیەکی ئەمنی لە ناوچەی 45 کیلۆ، ئەمەش بووە هۆی کوشتنی دوو سەرباز و برینداکردنی سیانی دیکە.
دولەیمی بە دیارونای وت: "چەند یەکەیەکی گەورە لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار و فیرقەی 1ی سوپا بەشداربوون لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، لەگەڵ ئەندامانی پۆلیسی روتبە، فەوجی 20ی فریاگوزاری، حەشدی شەعبی و هێزە خێڵەکییەکان."
وتی ئەمە "یەکێکە لە گەورەترین ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان لەڕووی فروانیی هێزە بەشداربووەکان و ئەو ناوچانەی ئۆپەراسیۆنەکە دەیانگرێتەوە".
ناوبراو وتی ئهركه ئەمنییەکه تهركیز دهكاته سەر شهنوكهوكردنی ئەو ناوچه سهختانەی دەوری ناوەندی روتبە دەدەن بۆ ئاشکراکردنی هەر حەشارگەیەکی نهێنیی داعش.
دولەیمی وتی ئۆپەراسیۆنەکانی داعش لەمڕۆدا لەشێوەی شەڕی پارتیزانیدا ئەنجامدەدرێن کە بەربەستی سەر رێگاکان و بنکە سەربازییەکان دەکەنە ئامانج لەو ناوچە دوورەدەستانەی بۆشایی ئەمنی هەیە.
وتیشی: "ئەمە دەرخەری ئەوەیە نییە کە ئەوان هێز و توانا بەدەستدەهێننەوە یان توانای هێرشکردنیان بۆگەڕاوەتەوە."
وتی: "گروپەکە هیچ کەمپێکی گەورە یان شوێنی کۆبوونەوەی گەورەی نییە، تەنها پێکدێت لە کۆمەڵێک پاشماوەی پەرشوبڵاو لە بیابانەکەدا کە خۆیان کردووە بە شوان. سوود لە دۆخی کەشوهەوا و فراوانیی بیابان دەبینن بۆئەوەی هاتوچۆ بکەن بێئەوەی تێبینی بکرێن و بەخێرایی کردەوەکانیان ئەنجامبدەن."
دولەیمی وتی هێزەکانی عێراق شارهزایی پێویستیان هەیە بۆ "رووبەڕووبوونەوەی ههر زیادبوونێك له چالاکییە تیرۆریستییەکاندا و ههڵكوتانهسهریان".