هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

عێراق چیاکانی باکوری سەلاحەدین لە پاشماوەکانی داعش پاکدەکاتەوە

خالید تائی

پۆلیسی فیدراڵی عێراق ده‌گه‌ڕێن بەدوای پاشماوەکانی داعشدا لە زنجیرە چیاکانی مەکحول و خانوکە لە پارێزگای سەلاحەدین، لە 8 تشرینی دووەم. [خاوەنی وێنە: پۆلیسی فیدراڵی]

پۆلیسی فیدراڵی عێراق ده‌گه‌ڕێن بەدوای پاشماوەکانی داعشدا لە زنجیرە چیاکانی مەکحول و خانوکە لە پارێزگای سەلاحەدین، لە 8 تشرینی دووەم. [خاوەنی وێنە: پۆلیسی فیدراڵی]

سوپای عێراق هەڵدەکوتنە سەر پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە زنجیرە چیاکانی مەکحول و خانوکە لە باکوری پارێزگای سەلاحەدین، سوپا له‌ دووشەممە (9 تشرینی دووەم) رایگەیاند.

بەرپرسێکی عێراق وتی یەکەکانی پۆلیسی فیدراڵی و دەزگای دژە تیرۆریزم و هێزەکانی حەشدی شه‌عبی، بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی عێراق و فڕۆكه‌كانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی ئەمنییان لە سێ بەرەوە ئەنجامدا.

وتەبێژێکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، لیوا تەحسین خەفاجی بە دیارونای وت: "زانیاری هەواڵگریی دروستمان بەدەستگەیشت کە ژمارەیەك پاشماوەی تیرۆریستان لە چیاکانی مەکحولن."

وتی فەرماندەییەکە گوێی له‌ پەیوەندیەکانی نێوان چەکدارانیش گرت لە چیاکانی خانوکە، کە له‌وێ هێزه‌كان بەووردی چاودێرییان کردن و توانییان بیانناسنەوە.

یەکەکانی سوپای عێراق لە 8 تشرینی دووەم ئۆپەراسیۆنێك ئه‌نجامده‌ده‌ن بۆ پاککردنەوەی چیاکانی مەکحول و خانوکە لە پاشماوەکانی داعش. [وێنەکە لە ڤیدیۆیەکی وەزارەتی بەرگری عێراقەوە وەرگیراوە]

یەکەکانی سوپای عێراق لە 8 تشرینی دووەم ئۆپەراسیۆنێك ئه‌نجامده‌ده‌ن بۆ پاککردنەوەی چیاکانی مەکحول و خانوکە لە پاشماوەکانی داعش. [وێنەکە لە ڤیدیۆیەکی وەزارەتی بەرگری عێراقەوە وەرگیراوە]

وتی ئۆپەراسیۆنە ئەمنیەکە یەکشەممە دەستیپێکرد بە هێرشێکی ئاسمانی کە زۆر حەشارگەی داعشی تێکشکاند و سەرکردە باڵاکانی کردنە ئامانج و وتیشی چاوەڕێدەکرێت ئۆپەراسیۆنەکە بۆ چەندین رۆژ بەردەوامبێت.

هێزەکانی عێراق تائێستا دوو تونێل و چەندین حەشارگە و شوێنی شمەك پاراستنیان دۆزیوەتەوە کە ژمارەیەکی زۆر بۆمبی دەستکرد، هاوەن، چەکی سوك و قورس و موشەكهاوێژیان تێدابووە.

وتی ئۆپەراسیۆنەکە بەشێکە لە پلانێکی نوێی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، کە بەهێزکردنی کۆنترۆڵ له‌خۆده‌گرێت بەسەر خاکدا دوای شوێنپێهەڵگرتنی پاشماوەکانی داعش بە دامەزراندنی بازگە ئەمنیەکان، بورجەکانی چاودێری و کامێرای گەرمی بین.

وتی سەرەڕای ئەوەش، درۆنەکانی چاودێری ئاسایش بەهێزدەکەن و زانیاری هەواڵگری دەدەن دەربارەی چالاکیه‌كانی چەکداران و جوڵەکانیان.

ئۆپەراسیۆنە تەواوکەرەکان

خەفاجی وتی ئۆپەراسیۆنەکە لە سەلاحەدین تەواوکەری ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازیەیە کە سێ هەفتە لەمەوبەر ئەنجامدرا بۆ پاککردنەوەی دوورگەی کەنعوس، نزیك چیاکانی مەکحول لە پاشماوەکانی داعش.

وتیشی: "سەرکەوتوانە [دوورگەی کەنعوس]مان کۆنترۆڵکرد... و لەمڕۆدا هەوڵی بنەبڕکردنی تیرۆریستان دەدەین لە هەموو چیاکانی نزیکی."

هه‌روه‌ها وتی: "چیاکانی مەکحول و خانوکە چەندین ساڵە هەڕەشەن بۆسەر ئاسایشی شارۆچکە و گوندەکانی هاوسێی لە باکوری پارێزگای سەلاحەدین و لە وڵاتەکە بەگشتی."

خەفاجی وتی ئەو ناوچە ئاڵۆزە بە مەترسیداری ماوەتەوە، چونکە بەگوێرەی راپۆرتە هەواڵگرییەکان، چەکداران جارێکی دیکە لەوێ جێگیربوون و وەك پەناگە بەکاریدەهێنن.

وتیشی بۆتە شوێنی گردبوونەوەی تیرۆریستان كه‌ لە دوورگەی نەینەواوە دێن و وەك رێگەی گواستنەوەی پشتیوانی لۆجستی وایە بۆ باکوری دیالە و باشوری کەرکوك و خۆرهەڵاتی سەلاحەدین.

خەفاجی وتی هەوڵە ئەمنیەکان تەرکیزیان كردۆته ‌سه‌ر "بێبه‌شكردنی تیرۆریستان لەم پەناگە ئه‌مینه‌ و تێکشکاندنی بنکەکانیان و به‌ربه‌سته‌كانیان و گەمارۆدانی رێچکەکانی گواستنەوەیان لەنێوان ناوچە دوورەدەستەکاندا".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500