هێرشێکی ئاسمانی لە ناوچە چیاییەکانی خۆرئاوای پارێزگای نەینەوا لانیکەم سێ چەکداری داعشی کوشت، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق پێنجشەممە (12 تشرینی دووەم) رایگەیاند.
وتەبێژ لیوا تەحسین خەفاجی بە دیارونای وت فەرماندەییەکە زانیاری هەواڵگری دەربارەی حەشارگەکانی داعش پێگەیشت لە زنجیرە چیای قەرەچوغ لە قەزای مەخمور کە پێویستی بە کاری دەستبەجێ هەبوو.
وتی فەرەنسیەکان ئامادەبوون کۆمەکی پێویست دابینبکەن بۆ تێکشکاندنی ئەو شوێنانە هەر کە زانیارییان پێدرا و وتیشی چوارشەممە "هێرشێکی سەرکەوتوانە و کاریگەریان ئەنجامدا".
وتی هێرشە ئاسمانیەکان چوار ئەشکەوتیان وێرانكرد کە شوێنی حەوانەوەی داعش بوون و لانیکەم سێ چەکداریان لەنێودا کوژرا.
خەفاجی وتی: "فەرەنسا بەردەوامە لە دابینکردنی کۆمەك بۆ هێزەکانمان و یارمەتیدانمان لە شکستهێنان بە پاشماوەکانی داعش وەك بەشێك لە پابەندبوونی به شەڕ دژی تیرۆریزم بە هاریکاری لەگەڵ هاوبەشە بیانی و هاوڕێکانمان."
وتیشی بە دەستبەجێ دابینکردنی پشتیوانی ئاسمانی، فەرەنسا پشتڕاستیکردۆتەوە کە "هاوبەشێکی گرنگ و بەهێزە" لە عێراق لە شەڕی دژ به داعشدا.
ههروهها وتی ئۆپەراسیۆنەکە بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکان بۆ شهنوكهوكردنی زنجیرە چیاکانی خانوکە و مەکحول لە باکوری پارێزگای سەلاحەدین و ئاماژەیکرد بەوەی فشاری زیادکراو لەسەر پاشماوەکانی داعش وادەکات هەڵبێن بۆ ناوچە نزیکەکان، لەنێویاندا قەرەچوغ و مەخمور.
خەفاجی وتی ئەو ناوچە چیاییە، کە هێڵی بەرپرسیارێتی سوپای عێراق و پێشمەرگەی کورد دیاریدەکات "بەردەوامە لەوەی پەناگەیەکی سەلامەت بێت بۆ تیرۆریستان بەهۆی خاکی سەخت و نەبوونی هێزە ئەمنیەکانەوە لە چەند بەشێکیدا".
وتیشی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکان لەم چەند رۆژەی دواییدا زیادیانکردووە و بەشێکی گەورەیان گرتۆتەوە لە ناوەند و خۆرئاوای عێراق بە مەبەستی گەمارۆدانی پاشماوەکانی داعش و بەرپەچدانەوەی هەوڵهكانیان بۆ هێرشكردن.