هێزەکانی عێراق دووشەممە (10 ئەیلول) هێرشێکی کتوپڕیان کردەسەر پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە دوورگەکانی کەنعوس نزیك بە شاری شەرگات لە پارێزگای سەلاحەدین لە باکور و 19 كهسیان لێ کوشتن، بەرپرسێکی عێراقی وتی.
بەڕێوەبەری شەرگاتی خۆرهەڵات، جەرجیس حیجاب وتی هێزێکی هاوبەش "هێرشێکی کتوپڕی خێرای ئەنجامدا بۆسەر پاشماوەکانی داعش له ناوچەی دوورگەی کەنعوس".
بە دیارونای وت هێزەکە پێکهاتبوو لە ئەندامانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەلاحەدین و پۆلیسی شەرگات و سوپای عێراقی، بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانیی عێراق.
وتی: "هێرشەکە بە بۆمبارانی چڕی ئاسمانی دەستیپێکرد بۆسەر حەشارگەکان کە نۆ کەسی لە داعش کوشت." وتیشی شەش كهسی دیکەشیان کوژران لە پێکدادانی دواتردا و "چوار خۆکوژ خۆیان تەقاندەوە دوای ئەوەی چواردەوریان گیرا".
![لەم وێنەیەدا کە 9 ئەیلول بڵاوکراوەتەوە، ئەندامانی هێزەكانی عێراق دەگەڕێن بۆ پاشماوەکانی داعش لە چیاکانی مەکحول لە ناوچەی شەرگات. [خاوەنی وێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سەلاحەدین]](/cnmi_di/images/2018/09/11/14417-Iraq-Jabal-Makhoul-600_384.jpg)
لەم وێنەیەدا کە 9 ئەیلول بڵاوکراوەتەوە، ئەندامانی هێزەكانی عێراق دەگەڕێن بۆ پاشماوەکانی داعش لە چیاکانی مەکحول لە ناوچەی شەرگات. [خاوەنی وێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سەلاحەدین]
حیجاب وتی پۆلیسێکی عێراقی کوژرا و چواری دیکەش برینداربوون.
وتی: "ئۆپەراسیۆنەکە ئامانجی خۆی بەدەستهێنا لە لەناوبردنی پاشماوەكانی تیرۆریستیان و پوچەڵکردنەوەی هەوڵەکانی خۆڕێکخستنەوەیان بۆ ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی بۆسەر مەدەنیەکان لە حەشارگەکانیانەوە."
زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنی شهنوكهو
حیجاب وتی هێزە ئەمنیەکان بە یاوەریی خێڵەکییەکان بەمدواییانە چەند ئۆپەراسیۆنێکی گەڕانیان ئەنجامداوە بەدوای پاشماوەکانی داعشدا لە ناوچەکانی خۆرهەڵاتی شەرگات.
شهنوكهوه ئەمنیەکان لەدوای چەند هێرشێك هاتن، كه دواترینیان لە 3 ئەیلول بوو، کاتێك چەکدارانی داعش تەقەیانكرد لە چەند نوێژخوێنێك کە لە مزگەوت دەهاتنە دەرەوە دوای ئەنجامدانی نوێژی ئێوارە.
قوربانییەك، كه تەمەنی 80 ساڵ بوو، لە هێرشەکەدا کوژرا و سێ كهسی دیکەش برینداربوون، پێشئەوەی هێرشبەران لە شوێنەکە هەڵبێن.
حیجاب وتی: "پاشماوەکانی داعش هێشتا چالاکن لە گوند و چیاکانی خانوکە، زەویە، نەمل، مەکحول و ئەسدیرەی سوفلا."
وتی بەڵام "ژمارەیان زۆر نیە،" بەجۆرێك بە 30 توندڕەو دەخەمڵێنرێن "کە زیاتر خەریکن بە کاری هێرش و کشانەوە دژی هێزە ئەمنیەکان".
وتی ناوچەیەکی فراوانە کە خاسیەتی سەختی -- گردی بەرز، دۆڵ و دارودەوەنی چڕوپڕ -- حەشارگەیەکی سروشتی دهبهخشێته پاشماوەکانی داعش.
وتیشی: "هێزە ئەمنیەکان بۆ بەهێزکردنی چاودێری، چەندین کامێرای وزەپێویان داناوە لەسەر گردەکان بۆ چاودێریکردنی هەر جوڵەیەکی نائاسایی."
ههروهها وتی کاتێك تێبینیی جوڵەی نائاسایی دەکرێت، ئەوان "دەستبەجێ کاردەکەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی دزەکردنهكان".
وتیشی: "ئەم کامێرایانە زۆر یارمەتی هێزەکانمان و خێڵەکیەکان دەدەن بۆ پاراستنی گوند و کۆمەڵگە دووردەستەکان دژی هێرشی چەکدارەکان."