هێزەکانی عێراق بە پشتیوانیی فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان دەرکردووە لە ناوچەی دوورگەی کەنعوس، نزیك بە شاری شەرگاتی باکوری سەلاحەدین، بەرپرسانی ناوچەکە وتیان.
وتیان بۆ ماوەی چەندین ساڵ، ئەندامانی داعش دوورگەی کەنعوس (زوور کەنعوس)یان بەکاردەهێنا وەك پەناگەیەکی ستراتیژی. بەڵام لە ئەنجامی سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای دژە تیرۆریزمی عێراقدا، پاککراوەتەوە لە ئەندامانی گروپەکە.
قائیمقامی شەرگات، عەلی دهودەح بە دیارونای وت لە ماوەی تهنها رۆژێکدا، 10 ئەیلول، ئۆپەراسیۆنی خۆڵی رەش "ئەنجامی بەرچاوی بەدەستهێنا".
وتی هێزەکانی دژە تیرۆریزم، هاوشانی پۆلیسی سەلاحەدین و نەینەوا، "تەواوی دوورگەی کەنعوسیان پاککردەوە"، بە پشتیوانیی هێزی ئاسمانی لهلایهن سوپای عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتییهوه.
وتی لانیکەم 25 ئەندامی داعش کوژران لە هێرشە ئاسمانیەکان و ئۆپەراسیۆنە زەمینیەکاندا کە تونێل و شوێنەکانی حەوانەوەیانی کردە ئامانج و وتیشی ئەوانەی هەوڵیاندا بە بەلەم لە رووباری دیجلە بپەڕنەوە دەستبەجێ کوژران.
دهودەح وتی بەگوێرەی فەرماندەکانی ئۆپەراسیۆنەکە، دوورگەی کەنعوس "لەئێستادا ناوچەیەکی ئهمینه و بەتەواوی لە تیرۆریستان پاککراوەتەوە".
وتیشی: "لەوکاتەوەی هێرشەکە کۆتایی پێهاتووە، هیچ چالاکیەکی تیرۆریستی لە دوورگەکەوە ئەنجام نەدراوە."
زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنی كوشنده
دهودەح وتی ئۆپەراسیۆنی خۆڵی رەش دوای زنجیرەیەك "لە ئۆپەراسیۆنی كوشنده روویدا کە دوورگەکەیان کردە ئامانج لە چەند مانگی رابردوودا و تێیاندا هاوپەیمانان بۆمبی تایبەتیان بەردایەوە بۆ تێکشکاندنی حەشارگە و تۆڕەکانی تونێلی تیرۆریستان".
وتی لە دوایین هێرشدا بۆ سەر پاشماوەکانی داعش، فڕۆکە جەنگیەکانی F-15 و F-35 زیاد لە 36,000 کیلۆگرام تەقەمەنییان بەردایەوە بهسهر دوورگەکەدا.
وتی ئەمە بەگوێرەی "زانیاریی هەواڵگریی ورد ئەنجامدرا کە لەلایەن دەزگای دژە تیرۆریزمەوە دابینکرابوو، کە پێشتر چەندین ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی و هێرشی ئەنجامدابوو لە دوورگەکە و بووە هۆی کوشتنی چەندین سەرکردە و ئەندامانی داعش".
وتیشی ژمارەیەك شوێنی پشوودانی گروپەکەش تێکشکێنران.
سەرۆکی ئەنجومەنی قەزای شەرگات، سەلاح شەعلان وتی: "ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمدواییە بۆ پاککردنەوەی دوورگەی کەنعوس گەورەترین هێرشی لەوجۆرە بوو لە 2007وە ئەنجامدرابێت."
بە دیارونای وت پێشئەوەی داعش بەشێکی زۆری عێراق بگرێت لە 2014، دوورگەکە مۆڵگەی توندڕەوان بوو بەهۆی نزیکیی لە رووباری دیجلەوە.
وتیشی ئەندامانی داعش وەك حەشارگە بەکاریان دههێنا دوای شکستیان لە شەرگات و خۆیان لەنێو گژوگیا و دەوەنە فراوانەکەیدا دەشاردەوە.
شەعلان وتی جیا لەوەی لەسهر رۆخی رووبارە، دوورگەکە ناوچەیەکی ستراتیژیش بوو بۆ پاشماوەکانی داعش چونکە لەسەر رێگەی نێوان کەرکوك و موسڵە و دەروازەیەکە بۆ بیابانی حەزەر و سنووری عێراق-سوریا.
وتی ئۆپەراسیۆنی خۆڵی رەش "هێڵی سەرەکی گەیاندنی شمەکی تیرۆریستانی بڕی و لە یەکێك لە گرنگترین و کۆنترین پەناگەکانی کردن".
'هەڕەشەی تیرۆریزم کۆتاییهاتووە'
شەعلان وتی: "ئەو هەڕەشە تیرۆریستیەی لە دوورگەکەوە ئاراستەی شاری شەرگات و گوندەکانی دەوروبەری دەکرا کۆتایی پێهاتووە،" هەرچەندە داعش هێشتا لە باشورەوە بوونی ماوە لە زنجیرە چیای خانوکە، نەمل، مەکحول و مەسحەك.
بە پشتیوانیی هێزی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، دەزگای دژە تیرۆریزم لە 21 ئەیلول ئۆپەراسیۆنێکی ئەنجامدا بۆ كردنه ئامانجی حەشارگەکانی داعش لەم ناوچە چیاییانە.
سێ ئەندامی داعش کوژران و دەیان تونێل و لانە و شوێنەکانی داڵدەدانی گروپەکە تێکشکێنران.
دوورگەی کەنعوس بەشێکە لە ناحیەی کارگێڕیی ئاشور.
بەڕێوبەری ناحیەی ئاشور، جەرجیس حیجاب ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە ئۆپەراسیۆنە ئەمنیە چڕوپڕەکانی ئەمدواییە "بەتەواوی دوورگەکەیان لە تیرۆریستان پاککردۆتەوە".
بە دیارونای وت: "بە بەکارهێنانی دووربینی گەرمیبین لەسەر رۆخەکانی رووباری دیجلە، بەردەوام چاودێریی پاشماوەکانی داعشمان دەکرد کە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە لە دوورگەکەدا هاتوچۆیان دەکرد."
وتی: "لەدوای دوایین ئۆپەراسیۆن، چیتر هیچ چالاکیەکی نائاساییمان نەبینیووە و مانای وایە ئەم ئۆپەراسیۆنانە، کە چەند مانگێك بەردەوامبوون، بەتەواوی ئامانجە خوازراوەکانی خۆیان بەدەستهێناوە."
حیجاب وتی هێزە ئەمنیەکان بەردەوامن لە پاراستنی ناوچە دوورەدەستەکانی ناحیەکە، لەنێویاندا دوورگەی حلو.
وتیشی هاوکات، ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان لە چیا و دوورگەکانی باکور و خۆرئاوای قەزای شەرگات "بەردەوامن بەگوێرەی پلانەکان و پێشڕەویی بەرچاویان بەدەستهێناوە".
سڵاوی خواتان لێبێت! تكایهكی هاوڕێیانه كه به زووترین كات دهستێوهردان بكهن بۆ چارهسهركردنی قهیرانی دهروازهی گهورهی خۆرههڵات، كه عێراقه. ئهوهش به هێنانهدیی داخوازییهكانی خهڵك و وهلاوهخستنی ئهو سیستمه گهندهڵهی پارته سیاسیهكان. ئهمه بۆ كولتووری میسۆپۆتامیایه كه لانكهی ههموو شارستانی و ئایینهكانه و ههزاران ساڵ لهمهوبهر ئایین تێیدا سهریههڵداوه. زۆر به زوویی پێویستمان به گهشتیار و كۆمپانیا گشتییهكانه. ئێمه سهردهمێكی سهرههڵدان دهخوازین له عێراق. سوپاستان دهكهم بۆ بینینی ئهمه، لهسهرتان پێویست نهبوو. دیسان سوپاس.
وهڵام بدهرهوه2 كۆمێنت
جوانه!
وهڵام بدهرهوه2 كۆمێنت