هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێرشە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانان لە حەشارگەکانی داعش دەدەن لە سەلاحەدین

خالید تائی

ئەندامانی دەزگای دژە تیرۆریزمی عێراق لە 8 تەمموز تووندڕەوێك دەستگیردەکەن کە پلانی چەند هێرشێکی دادەنا. [خاوەنی وێنە: دەزگای دژە تیرۆرزم]

ئەندامانی دەزگای دژە تیرۆریزمی عێراق لە 8 تەمموز تووندڕەوێك دەستگیردەکەن کە پلانی چەند هێرشێکی دادەنا. [خاوەنی وێنە: دەزگای دژە تیرۆرزم]

فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودوەڵەتی چەندین هێرشیان ئەنجامداوە دژی حەشارگەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە قەزای شەرگاتی باکور لەم چەند رۆژەی دواییدا.

وەزارەتی بەرگری عێراق چوارشەممە (8 تەمموز) رایگەیاند كه‌ بە کارکردن بەو زانیاریانەی هێزە عێراقیەکان داویانە، هێرشە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانان تۆڕێکی داعشیان لە دوورگەی کەنعوسی شەرگات کردە ئامانج و سێ چەکداریان کوشت.

رایگەیاند كه‌ چەکدارەکان چەند چەکێکی سوك و مامناوەندیان پێبوو، پلانی هێرشێکیان دادەنا دژی هێزە ئەمنیەکان کە لەو ناوچەیە جێگیرن.

فڕۆکە جەنگیەکانی فەرەنسا سێشەممە تونێلەکانی داعشیان لە دوورگەی کەنعوس تێکشکاند.

فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە 29 ئایار 2019 راهێنانێکی پڕکردنەوەی سوتەمەنی ئەنجامدەدەن لەگەڵ فڕۆکەوانانی هێزی ئاسمانی عێراق. [خاوەنی وێنە: ئۆپەراسیۆنی ورەی خۆرسك]

فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە 29 ئایار 2019 راهێنانێکی پڕکردنەوەی سوتەمەنی ئەنجامدەدەن لەگەڵ فڕۆکەوانانی هێزی ئاسمانی عێراق. [خاوەنی وێنە: ئۆپەراسیۆنی ورەی خۆرسك]

کارگێڕی قەزای ئاشور لە شەرگات، جەرجیس حیجاب وتی هێرشە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانان لەم چەند رۆژەی رابردوودا زنجیرە چیاکانی مەکحول و نەملیشیان کردۆتە ئامانج لە پارێزگای سەلاحەدین.

بە دیارونای وت هێرشەکان دوای چەند راپۆرتێکی هەواڵگری هاتن کە ئاماژەیان بەوە دەکرد ژمارەیەکی زۆر کەم لە پاشماوەکانی داعش دزەیانکردۆتە نێو ناوچە دوورەدەستەکانی باکوری شەرگات، لە بیابانی حەزەری ئەو نزیکانەوە.

حیجاب وتی ئەندامانی داعش "ئەگەری زۆرە بەهۆی درۆنەوە دۆزرابنەوە، چونکە کامێرا وزەبینەکانی چاودێری کە جێگیرکراون و روویانكراوه‌ته‌ زوور کەنعوس و چیاکان، هیچ چالاکیەکی تیرۆریستییان تۆمارنەکردووە لە ماوەی چوار مانگدا".

ئاماژەیکرد بەوەش كه‌ دەزگای دژە تیرۆریزم ناوچەکە دەپارێزێت به‌ پشتبه‌ستن بە سەرچاوە هەواڵگرییەکان لە ئۆپەراسیۆنەکانیدا دژی حەشارگە هەرە پتەوەکانی داعش.

دانیشتوانی ناوچەکە پشتیوانیده‌كه‌ن له‌ هەوڵە ئەمنیەکان

حیجاب وتی لەکۆتایی حوزەیراندا، دەزگای دژە تیرۆریزم زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنی ئەنجامدا بەپشتیوانی فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان کە بوونە هۆی تێکشکانی چەندین حەشارگە لە چیاکانی خانوکە، باشوری شەرگات، لانیکەم 24 چەکداریان کوشت.

حیجاب وتی هەڕەشەی پاشماوەکانی داعش لە چیاکان کەمکراوەتەوە "بەهۆی ئەم هەوڵە کاریگەرە ئەمنیەوە" و وتیشی گوندەکانی نزیك بە چیاکان لەئێستادا سەلامەتترن.

خانوکە، ئەسدیرەی خواروو، نەمل و زاوییە بەشێکن لەمانە.

وتی سەرەڕای ئەوەش، خەڵکی ناوچەکە هاریکاریده‌كه‌ن لەگەڵ هێزە ئەمنیەکان و دانیشتوان راپۆرت لەسەر هەرشتێك دەدەن کە گومانی لێبکەن.

حیجاب وتی ئەم هاریکارییە بەمدواییانە سەریکێشاوە بۆ "شوێنپێهەڵگرتن و کوشتنی پێنج تیرۆریست لە گوندی نەمل کە مەڕوماڵاتی گوندنیشینەکانیان دەدزی".

وتی پشتیوانیی دانیشتوانی ناوچەکە یارمەتی دۆزینەوەی جبەخانەكانی چەك و تەقەمەنیی داوە، "کە هەندێکیان بڕێکی زۆر لە تەقەمەنی، بۆمبی دەستکرد و موشەکی کۆن و زیانبەرکەوتوویان تێدابوو کە لەلایەن [داعشەوە] جێهێڵرابوون".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500